میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك حزب و كه‌سایه‌تی و سیاسه‌توان و ئه‌ندامانی KNK به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ساز ده‌كات.
شه‌وی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 1/2-11-2021 به به‌شداری ژماره‌یه‌ك حزب و كه‌سایه‌تی و سیاسه‌توان و ئه‌ندامانی KNK له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی زووم به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌بردن و كۆمیته‌ی باشووری KNK سازده‌كات، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئۆنلایینهدا، شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستانی مه‌زن و ناوچه‌كه و ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان و ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كرا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد پێویسته بیكات، به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك وته و پێشنیار و سه‌رنجیان بۆ كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی KNK خسته روو .، له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان خالید لهكۆبوونهوهك وته‌یه‌كی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ( YNDK)ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد:
ده‌قی وته‌كه:
به‌رێزان كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی KNK
خوشكان ....برایان
سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادیتان لێبێت....
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی به‌ستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كۆمیته‌ی باشوور ده‌كه‌ین، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێویستن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی KNK له‌باشووری كوردستان و گرنگه هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه به به‌رگێكی كوردانه‌ی راسته‌قینه گفتوكۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستانی مه‌زن و ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد بكه‌ین.
له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێویسته دیالۆگ بكه‌ین و به‌به‌رگێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی و به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسەکان بكه‌ین و كێماسییه‌كان دیاری بكه‌ین و هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنێین.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی كێشه و گرفتی زۆر له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌ر به‌شێك و له لایه‌كی دیكه له نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه هه‌یه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سته‌م بێت، له‌م ناكۆكییانه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كه‌مانه و دوژمنان و داگیركه‌ران سوودی لێوه‌رده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه بارودۆخى ناوخۆیى کوردستان باش نییە و پەیوەندى نێوان پارچەکانى کوردستان و حیزبەکان لە ئاستێکى خراپدایە و ناکۆکن و ئەوەندەى رەچاوى بەرژەوەندى حیزبى دەکەن نیو ئەوەندە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى ناکەن، بۆیه پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى له پیشه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان بێ و بگەڕێینەوە سەر مێزى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بۆ چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان و رزگاربوونمان لە قەیرانەکاندا. بۆ ئەوەى بەهەموو لایەک دەستکەوتەکانى باشوور و رۆژئاوا بپارێزین و به‌هه‌موومان پێشیان بخەین، بۆیه پێویستە هاوکار و پشتیوانى یەکتر بین.
بۆ دەربازکردنى ئەم رەوشە نالەبارە و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین و پێویستە لە نزیکترین کاتدا کار بکەین بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی سەرتاسەرى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نيشتمانى بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەباتى بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانە، لەبەرئەوەی بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەم كاتەدا خزمەتێكی زۆر بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەگەیەنێت بۆ داڕشتنی ستراتیژییەتێكی نەتەوەیی یەكگرتوو بۆ كوردستان و داڕشتنی كارنامەیەكی گونجاو بۆ ئەم قۆناخەی خەبات لەهەر پارچەیەكی كوردستاندا، بۆ ئەمەش پێویستە رەچاوی تایبەتمەندی پارچەكانی كوردستان بكرێت و پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا كاربكەین و دوای نەخەین و بیكەین بە چەترێكی نەتەوەیی و لەوێوە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین، لەبەرئەوەی تاكە چارەسەر بۆ پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە.
ئێمە له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK وەك هەمیشە و جارێکى دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان رادەگەیەنين، هەروەها لێرەوە بانگ لە تەواوى لایەنە ناکۆکەکانى کوردستان دەكەین كەوا كێشە و گرژی نێوانيان لەسەر بنەمای دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربكەن، لەبەرئەوەی سەردەم سەردەمی دیالۆگ و لەیەكترگەیشتنە و زۆربەی كێشەكانی دونیایش لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەركراون و یەكلایی كراونەتەوە.
سه‌باره‌ت به‌كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ، ئێمه له YNDKهیچ ئومێدێكمان به‌عێراق نیه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناسروشتیه هه‌ركاتێ به‌هێز بووبێ هه‌وڵی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستانی داوه، به‌ڵام له‌م قۆناغه پێویسته هه‌موو كاندید و حزب و لیسته سه‌ركه‌وتووه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك گوتاری سیاسی یه‌كگرتوو داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
لەكۆتاییدا جارێكی دی هیوای سەركەوتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم و، ئومێد دەکەم گفتوگۆکانی ئه‌م كۆبوونه‌وه سه‌ركه‌وتووانه ئامانجی خۆی بپێكی و ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كۆمیته‌ی باشووری KNK به‌رده‌وامی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی KNK ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و وڵاتپارێزانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.
_ مردن و روو ره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- بێته دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
شاخه‌وان خالید
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
1/2-11-2021