پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى یەکەمى باڵیۆزخانەى کەنەدا عێراق و کوێت كردو، لهدیدارهكهدا باسيان لهرهوشی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچهكهو پهیوهندی نێوان ههردوولا كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), پێشوازیانکرد لە بەڕێز (تاریق غۆردن سکرتێرى یەکەمى باڵیۆزخانەى کەنەدا عێراق و کوێت) و، لەدیدارەكەدا باسیان له رهوشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و، هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەى عێراق کرد.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.