پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بەڕێز کاک عصمت ئەرگووشى بەڕێوەبەرى گشتیى ئاسایشى کوردستان

براى بەڕێزم کاک کاک عصمت ئەرگووشى بەڕێوەبەرى گشتیى ئاسایشى کوردستان
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخوازو و ناسراو کاک (حاجى کەمال ئەرگووشى)ى براى بەڕێزتانمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٣٠ / ٣ / ٢٠٢١