- كەس و كاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان.
-خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆز و نیشتمانپەروەری هەولێری پایته‌خت.
(30) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ لە رۆژی 11/3/1991 جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم پێكهاته‌كان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆری رووخا‌و یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و وەحشیگەری رژێمی بەعس، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیرادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و تەواوی هه‌ولێری پایته‌خت ئازاد بكرێت.
رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانی‌نا بە مافه رەواكانی خەڵكی كوردستان.
ئێمە له‌وكاته‌دا یادی سەركەوتنەكانی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناچه‌وكه و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو ڤایرۆسی كۆرۆنا كه مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامه، بۆیه داوا له‌ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به‌رده‌وان بن له ده‌ركردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزێ و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێریش له‌و پێكوته‌یه‌ی گه‌یشتۆته ده‌ست حكومه‌تی كوردستان به‌شی بدرێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و كوردستان له‌و ڤایرۆسه دوور بن و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێریش به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی كوردستان بن .
هه‌روه‌ها له‌و یاده مه‌زنه‌دا داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین، زیاتر ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و مووچه‌خۆرانی شاری هه‌ولێر و باشووری كوردستان به‌گشتی باشتر بكرێت، بۆ زیاتر خزمەتكردن خەڵك و چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دروست كردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵكی كوردستان.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و دەستی تیرۆرستانی داعش و شەهیدانی رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست.
- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
هه‌رێمی هه‌ولێر
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
11ی ئاداری 2021ی زایینی