میدیا-هه‌ولێر
شاندێكی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان ده‌كات و لەڕەوشى تەندروستى بهڕێزیانینان پرسی و هیواى ته‌ندروستییه‌كی باشیان بۆ خواست.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یهكشەممه رێكه‌وتی 28 / ٢ / ٢٠٢١ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( قه‌هار تاهیر و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل و سه‌ردار خدر )لە شاری هه‌ولێر، بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین له تەندروستی سەردانى بەڕێز مام خدر روسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستانیان کرد، لەسەردانەکەدا شاندی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێز مام خدر روسى خواست، لە بەرامبەردا مام خدر خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانی و ئه‌و بەسەرکردنەوەیە دەربڕى سوپاسى شاندی YNDKی کرد كه به‌رده‌وام له‌هه‌واڵیان پرسیوه.