سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان PKRK پیرۆز دەكات

شباط/فبراير 02, 2021

میدیا - هەولێر :
  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١ / ٢ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگای PKRK ی لە هەولێر كردو، ئامادەی رێوڕەسمی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK بوو، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری خواستن.
  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان PKRK-یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باپیر کاملا سکرتێرى گشتى و هاوکار مەحموود کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی PKRK ) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK پیرۆزبایی خۆیی و سەركردایەتی YNDK ی پێڕاگەیاندن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها جەختیكردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی نێوان هەردوولا لەبەرامبەردا سکرتێرى گشتیى PKRK بەناوی خۆی و سەركردایەتی پارتەكەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر بە هاوهەڵوێستی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
 هەروەها هەردوولا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان YNDK و PKRK لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.