میدیا- هه‌ولێر
هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه كرا.
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 25-1-2021 هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان-حدك كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (كاك خالید وه‌نه‌وشه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری حیزبی دێموكراتی كوردستان و كاك لقمان به‌رپرسی ناوه‌ندی سێی حیزبی دێموكراتی كوردستان و كاك لوقمان مه‌حموودیان به‌رپرسی هه‌رێمی سێی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان) سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ده‌كه‌ن و پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جلال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) له دانیشتنێكدا باس له خه‌بات و تێكۆشانی كورد و ڕه‌وشی سیاسی كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئیدانه‌ی ئه‌و فیلمه ئێرانییه‌ی له‌سه‌ر باشووری كوردستان ده‌رهێنراوه كرا و به‌كارێكی نادروستیان هه‌ژمار كرد و نیشاندانی ئه‌و جۆره فیلمانه جگه له‌دژایه‌تی ئه‌زموونی باشووری كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌كه‌داركردنی سه‌ركرده‌كان چیتر ناگه‌یه‌نێ، ئه‌زموون و سه‌ركرده‌كانی كوردستان به‌و كارانه گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌بن.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.