میدیا-هه‌ولێر
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK كۆنفرانسێك له‌ژێر ناوی ( رۆڵی میدیاكار له ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان) بۆ ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندكار و میدیاكارانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 16/1/2021 شاخه‌وان خالید سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی میدیا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداری كۆنفرانسێك له‌ژێر ناوی ( رۆڵی میدیاكار له ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان) بۆ ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندكار و میدیاكارانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
كۆنفراسه‌كه به‌ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگبوون بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كۆنفرانسه‌كه به چوار پانێل به‌رێوه‌چوو،كه چه‌ندین ئاریشه و پێشنیار و چاره‌سه‌ر تیایدا خرایه روو، ئه‌م باس و خواسانه گفتۆیه‌كی گه‌رمی لیكه‌وته‌وه،
له كۆنفرانسه‌كه شاخه‌وان خالید به‌شداری گفتوگۆكان بوو، له پانێله‌كان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكاران به‌رده‌وام دووچاری گرتن و هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی پانتایی بۆ میدیای ئازاد و له ئێستادا میدیای كوردی زیاتر له‌خزمه‌ت ئایدیۆلۆژیای حزبییه و له‌خزمه‌ت دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه، ئه‌مه‌ش ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانی خستۆته مه‌ترسی، له‌هه‌مان كاتدا میدیای ئه‌لیكترۆنی به‌تایبه‌ت سۆشیال میدیا زیاتر بۆ دژایه‌تی و یه‌كتر شكاندن و ناوزراندنی یه‌كتر به‌كارده‌هێنرێت، بۆیه پێویسته كۆنفرانس له‌كۆتایی كاره‌كان و راگه‌یاندنه‌كه‌ی، میدیای كوردستانی به‌گشتیی ئاڕاسته بكات بۆ له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی راگهیاندكارانی به‌شه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن بخه‌نه خزمه‌ت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌تایبه‌ت بۆ رزگاركردنی ئه‌و به‌شانه‌ی تا ئێستا له‌بن ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستانن.