لەدوایین دیبەیتدا ترەمپ و بایدن به‌ به‌رتیل وه‌رگرتن یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

تشرين1/أكتوير 23, 2020
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دوایین دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان کە لە شاری ناشفیڵی ویلایەتی تینیسی بەڕێوەچوو کۆتایی هات. سەرەتای دیبەیتەکە بە یەکدی تۆمەتبارکردن دەستی پێکرد هەردوولا یەکدیان تۆمەتبار کرد بە وەرگرتنی بەرتیل لە رووسیا و بابەتەکان گشتگیر بوون، باسیان لە دەستێوەردانەکانی هەریەک لە رووسیا و ئێران و چین کرد لە هەڵبژاردنەکانی و بابەتی ئەتۆمی کۆریای باکوور و سنووری مەکسیک و بابەتی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا و پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و بیمە و سەرپەرشتی تەندروستیی بۆ هاووڵاتی ئەمریکی
ترەمپ، لەو دیبەیتە گوتی، ئیدارەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باراک ئۆباما و، جۆ بایدن، کاریان کرد لەسەر بەرزکردنەوەی ئێران لە هەموو بوارێکدا.
لای خۆشیەوە بایدن، بەڵێنیدا ئەگەر هاتوو سەرکەوتوو بوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەوە دەبێت هەریەک لە رووسیا و ئێران و چین باجی دەستێوەردانەکانیان بدەن لە هەڵبژاردنەکان.