سکرتێرى گشتیى YNDK سەرەخۆشى لە بنەماڵەى بابا شێخ سەرۆکى رۆحانى ئایینى ئێزدیان دەکات

تشرين1/أكتوير 09, 2020

ميديا - شێخان:
 پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ٨ / ١٠ / ٢٠٢٠ ، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى ماڵى خوالێخۆشبوو بابا شێخ (خرتۆ حاجی ئیسماعیل) کردو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
 پاشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە قەزاى شێخان سەردانى ماڵى خوالێخۆشبوو بابا شێخ (خرتۆ حاجی ئیسماعیل) کردو، لەلایەن براو کوڕانى بابا شێخ بەڕێزان (عیدۆ بابا شێخ و سەمیر بابا شێخ و هادى بابا شێخ) و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو بەگەرمى پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و خوشک و برایانى ئێزدى راگەیاندو هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت، ئەمەو بەڕێز (سەمیر بابا شێخ) کوڕى گەورەى بابا شێخ بەناوى خۆى بنمەماڵەى بابا شێخ سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDK ى کرد بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە.