پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان خوالێخۆشبوو دەروێش سەعدۆ

تشرين1/أكتوير 03, 2020
براى بەڕێزمان کاک ئازاد دەروێش سەعدۆ
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى کوردپەروەرو تێکۆشەرى ناسراوى گەلەکەمان کاک (دەروێش سەعدۆ)ى باوکى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێزو بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٣ / ١٠ / ٢٠٢٠