وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

أيلول/سبتمبر 04, 2020

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15% لە قەرزی پێشینە و پێبژاردنی پێشینەی سندووقی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان دەرکرد. 
  

 به‌پێی نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ و واژووی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ بریاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌:

 

یەکەم: لێخۆشبون بەڕێژەى ١٥% لە قەرزى پێشینە و پێبژاردنى پێشینەى سندوقى نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆى هاوڵاتییانە بەمەرجێک هەمو قەرزە کەڵەکەبوەکان بەیەک گوژمە و تا رێکەوتى ١/١١/٢٠٢٠ بگەڕێندرێتەوە.

دووەم: درێژکردنەوەى ماوەى سەرجەم قەرزەکانى هاتوو لە بەپێى هەمان بڕیار، تا رێکەوتى ١/١١/٢٠٢٠.

سێیەم: لێخۆشبوون بەرێژەى ١٥% لەو پێشنینانەى لە ئەستۆى هاوڵاتیان ماوە لەو ماوەیەى کە هاوڵاتیان بۆیان دیاریکراوە، ئەگەر بەیەک گوژمە بیداتەوە بەشێوەى نقد.