له‌هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی دارا له‌ قه‌زای خانه‌قین حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

حزيران/يونيو 14, 2020

ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ تیرۆریستانی داعش شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر ماڵێك له‌گوندی دارای سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین ئه‌نجامیان دا،  بۆ حه‌وت گیان له‌ده‌ستدان  و پێنج بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ .

ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پێك هاتوون له‌: سه‌ید سه‌فا عه‌بدوڵڵا كاكه‌یی، سه‌ید شه‌هاب به‌شه‌ كاكه‌یی، غه‌سان عه‌زیز كاكه‌یی، تاریق عه‌زیز كاكه‌یی، یه‌زان جه‌مال كاكه‌یی، حسێن عاسم كاكه‌یی، عه‌لی ئه‌سعه‌د

ناوی برینداره‌كان : سه‌ید محه‌مه‌د شه‌هاب كاكه‌یی، سه‌ید عه‌لی شه‌هاب كاكه‌یی، موئه‌یه‌د خه‌لیل، سیروان مه‌ولوود، موهه‌ننه‌د عادل .