پارتى نەتەوەیى کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
  مەکتەبى سیاسیى پارتى نەتەوەیى کوردستان ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسى و سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

 بەڕێز كاك غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
 
  سڵاوێکى گەرم ...
‎ بەناوى مەکتەبى سیاسى پارتى نەتەوەیى کوردستان ٢٥ ساڵەى دامەزراندتى یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان (یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان) گەرمترین پیرۆزبایى لە خۆتان و هەڤاڵانتان دەکەین و هیوادارین هەمیشە لە سەرکەوتن و گەشەسەندندابن.
 ئەم یادە لەکاتێکدا دەکرێتەوە کە ناوچەکە بە قۆناغێکى هەستیاردا تێدەپەڕێ و کوردستانیش لەو ناوەندەدا لەناو کۆمەڵێک گرفت و قەیراندایە، کە ئێمە پێمانوایە باشترین وەڵام بۆ ئەم قۆناغە یەکڕیزى و هاو هەڵوێستى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە، کە پێکەوە رووبەڕووى پێشهاتەکان ببینەوە.
هەر لەم بۆنەیەدا دەخوازین پەیوەندى هەردوولامان پتەوتر بێت لەپێناو بەدیهێنانى ئامانجە سەرەکییەکانى نەتەوەکەمان کە خۆى لە کوردستانێکى سەربەخۆدا دەبینێتەوە .
  دووبارە پیرۆزەو سەرکەوتووبن.

   مەکتەبى سیاسى
 پارتى نەتەوەیى کوردستان
 20 / 3 / 2020   سلێمانى