سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتیى YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

برای بەڕێزو خۆشەویست غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

لە (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانی هاوپەیمان, خۆشحالین بەناوی خۆمان و حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن BNDP ەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی YNDK بكەین وتەمەنای سەركەوتن وبەرەوپێشەوەچوونی زیاترتان بۆ بكەین.
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی سیاسی لە گۆرەپانی سیاسی كوردستاندا هەر لە دامەزراندنیەوە پێشەنگ بووە لە پشتگیریكردنی مافی نەتەوەو ئایینە جیاجیاكانی كوردستان و هەوڵیداوە سەرجەم هێزو لایەنەكان لەژێر چەتری نیشتمانپەروەری و هەستكردن بە مەسئولیەتی پاراستنی دەستكەوتەكان و بەهێزكردنیان كۆبكاتەوە لەپێناو بنیاتنانی كوردستانێكی دیموكرات و بەهێز كە زامنی پاراستنی ماف و داخوازییەكانی خەڵك بێت, بۆیە ئێمە وەكو حزبێكی سیاسی ئاشووری هەردەم ویستومانە پەیوەندی دووقۆڵی و كاری هاوبەشی نێوانمان بەهێزتر بكەین و بەرەو پێشەوەتری ببەین بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی ئاشووری و كوردو سەرجەم خەڵكی كوردستان.
لە كۆتاییدا جارێكی تر پیرۆزبایی گەرممان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی YNDKK و جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردی قبوڵ بفەرموون.

رۆمیۆ هەكاری
سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
21. 03. 2020