میدیا- هه‌ولێر:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازى له شاندێكى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سياسى كوردستان و ناوچه‌كه كرا.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 7-10-2026 شاندێكى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (ماردين زاهيدى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و شه‌مال ميلى و سامان ئاقايى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان)، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ده‌كه‌ن و پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فهخردهدين زيارهتى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌رى YNDK له ئه‌وروپا و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دانیشتنێكدا باس له ڕه‌وشی سیاسی و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و يه‌كريزى و يه‌كگوتارى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له پێناو به‌ديهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كرا.
هه‌روه‌ها باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی برايانه‌ى هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لايه‌نه‌كان كرا، له پێناو به‌ديهێنانى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.