*سکرتێرى گشتیى YNDK بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو شەوبۆ عەبدوڵڵا حەمە ئەمین هەورامی دایکى بەڕێز هێمن هەورامی دەکات*

أيلول/سبتمبر 16, 2026
میدیا - پیرمام:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، ١٦ / ٩ / ٢٠٢٦ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە شارۆچکەی پیرمام ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (شەوبۆ عەبدوڵڵا حەمە ئەمین هەورامی) دایکى بەڕێز هێمن هەورامی بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (قەهار مەخمووری ئەندامى مەکتەبی سیاسیی YNDK)، لە شارۆچکەی پیرمام ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتیى چاکەخواز خواڵێخۆشبوو (شەوبۆ عەبدوڵڵا حەمە ئەمین هەورامی) دایکى بەڕێز هێمن هەورامی ئەندامى مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان بوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بەڕێز هێمن هەورامی و بنەماڵەکەیان و خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بەڕێز هێمن هەورامی بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیانی بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسی کردن.
© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co