*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى پێشووی حزبى شیوعی کوردستان دەكات*

تشرين1/أكتوير 21, 2026
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 20 / 10 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى پێشووی حزبى شیوعی کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیكرد لە بەڕێزان (د. کاوە مەحموود سکرتێرى پێشووی حزبى شیوعی کوردستان و خەلیل مەحموود ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە، بۆ ئەمەش پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەكوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co