سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە بەڕێز حاجی هەژار نانەکەلی دەکات

میدیا - هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ٨ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتی چاکەخواز و ناسراوی شاری هەولێر بەڕێز حاجی هەژار نانەکەلی كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK )، پێشوازیانکرد لە کەسایەتی چاکەخواز و ناسراوی شاری هەولێر بەڕێز (حاجی هەژار نانەکەلی) و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستان کرد.

لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.

© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co