میدیا – هەولێر: مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (33)همین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه: بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان بابەت / پیرۆزبایی سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی .. بەبۆنەی(33)همین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان . بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و پارێزه‌رانی خاك و وڵات، هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن. هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا. مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK Twitter