میدیا - سۆران:
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سەردانی خانه‌واده‌ی خواڵێخۆشبوو (قادر سادق سه‌ید) كارگێڕی هه‌رێمی سۆرانی YNDK -یان كرد كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2022 كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
پاشنیوەڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١ / ٨ / ٢٠٢٤، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و پاڵە گەردى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و مەعروف وسو ئەندامى یەدەگى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى سۆران و عوسمان باڵابەرز و مەهدى رواندزى کارگێڕانى هەرێمى سۆرانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو (قادر سادق سه‌ید) كارگێڕی هه‌رێمی سۆرانیYNDK یان كرد، كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2022 كتوپڕ كۆچی دوایی كرد، بەگەرمی لەلایەن خانه‌واده و بنەماڵەكه‌یان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK جارێكی دیكه هاوخه‌می بۆ له ده‌ستدانی خواڵێخۆشبوو (قادر سادق سه‌ید) ده‌ربڕی كه مامۆستا قادر جگه له‌وه‌ی كادرێكی چالاكی YNDK بوو، به زیره‌كی و مامه‌له‌ی جوان و ره‌وشت به‌رزییه‌كه‌ی، لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بوو، شاندی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK هیواى ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنی بۆ منداڵه‌كانی خواڵێخۆشبوو و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێزان خانه‌واده و بنەماڵەكه‌یان سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى مه‌كته‌بی سیاسیی( YNDK)یان كرد.