yndk

yndk


ماوەیەکە رژێمى داگیرکەر و کورد کوژى تورکیا بە جۆرەها چەک لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشى کردۆتە سەر رۆژئاواى کوردستان و دەست لە تەڕ و وشک ناپارێزێ و زۆر وەحشیانە کەوتۆتە کوشتنى ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتە و وێرانکردنى گوند و شار و شارۆچکەکان، بەشى زۆرى وڵاتان و کۆمەڵگەى نێودەڵەتى ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى لەشکرى تیرۆریستى تورکیایان ئیدانە و شەرمەزار کردووە، بێگومان تاوانى تورکیا لەم دەستدرێژییانە چەند بێت ئەمریکاش بەقەد تورکیا لە ئەنجامدانى ئەم تاوانانە تاوانبارە، لەبەرئەوەى ترامپى سەرۆکى ئەمریکا چراى سەوزى بۆ تورکیا هەڵکردووە.
لەشکرى تورکیا لەشکرێکى تیرۆریستە لەبەرئەوەى تەواوى ئەو پێناسانەى بۆ کردەوەى تیرۆریستى هەن هەموویان لەسەر لەشکرى تیرۆریستى تورکیا جێبەجێ دەبن، لەشکرێکە ترس و تۆقاندن لەنێو خەڵکى سڤیلدا بڵاودەکاتەوە، ژن و منداڵ دەکوژێت و ژێرخانى رۆژئاوا وێران دەکات، دەستدرێژى دەکاتە سەر ماڵ و حاڵى خەڵک، هێرشى کردۆتە سەر وڵاتێکى دیکە و سنوورى بەزاندووە، چەندەها تاوانى دژ بە مرۆڤایەتى ئەنجامداوە، چەکى قەدەغەکراوى بۆ جینۆسایدکردنى خەڵکى سڤیل بەکارهێناوە، ئەمانەو چەندان تاوانى قێزەونى دیکە.
من وەک کوردێک کەوا وێرانکارى وڵاتەکەم و جینۆسایدکردنى نەتەوەکەم دەبینم ناتوانم بێدەنگ بم، بۆیە بەهەموو شێوەیەک دژى لەشکرکێشى رژێمى داگیرکەر و کوردکوژى تورکیا دەوەستمەوە، ئەوەش بە ئەرکى نەتەوەیى و نیشتمانى هەموو کورد و کوردستانییەک دەزانم، هاوسۆزى من بۆ نەتەوەکەمە بۆ هیچ حزب و لایەنێکى سیاسى نیە، رەخنەو سەرنج و تێبینى زۆرم لەسەر شێوازى بەڕێوەبردنى رۆژئاوا و باشوورى کوردستانیش هەیە، بەڵام ئێستا ئێمە لەبەرامبەر هەڕەشەى دڕندندەترین دوژمنى کورد داین، بۆیە پێویستە ململانێ سیاسییە نێوخۆییەکان بخەینە لاوەو وەک کورد و وەک کوردستانییەک هەڵسوکەوت بکەین دژ بەم دوژمنە دڕندندەیە کە تورکیایە بوەستینەوە.
دوو ساڵ لەمەوبەریش لە ١٦ ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧٧ کەوا لەشکرى عێراق و میلیشیاکانى حەشدى شەعبى هێرشى دڕندانەیان هێنا سەر کوردستان بەهەمان شێوە دژیان وەستامەوە و راستییەکان و دەستدرێژییەکانى لەشکر و میلیشیاکانى حەشدى شەعبیمان گەیاندە زۆربەى ناوەندەکانى مافى مرۆڤ لە ناوەندى عەرەبى و نێودەوڵەتى، بەڵام جێگەى داخ بوو وەک ئێستا زۆربەى سکرتێر و سەرکردەى حزبەکانى کوردستان بێدەنگیان هەڵبژارد.
ئێستا کەوا گریانى دایک و باوکى شەهیدێک یا هاوارى ژنێک یا منداڵێکى بریندارى رۆژئاواى کوردستان دەبیستم لە ناخەوە دەهەژێم و، ناتوانم بەرامبەر تورکى فاشیست و مرۆڤ کوژ بێدەنگ بم، لە هەمووشى ناخۆشتر کەوا هەندێ کەس و لایەن هەن زۆر بێویژدانانە پشتیوانى لە کەسێکى مرۆڤکوژو تیرۆریستى وەک ئەردۆغان دەکەن، لەسەر هەموو کوردێک پێویستە ئەو کەس و لایەنانەش بناسێت کەوا پشتیوانى کوشتنى کوردان و وێرانکردنى وڵاتەکەى دەکەن، بۆئەوەى ریسوا و رووڕەشیان بکەن.
هەموو لایەک دەبێ ئەو راستییە باش بزانین تورکیا ئامانجى لەناوبردنى نەتەوەکەمانە بە خاک و خەڵکەوە، دواى رۆژئاوا هێرشدەکاتە سەر باشوورى کوردستان، لەبەرئەوەى بەهەموو شێوەیەک دژى هەر دەستکەوت و پێشکەوتنێکە بۆ گەلى کوردستان، بۆیە پێویستە هەموو تاکێکى کوردستان ئەو راستییە بزانێت و تورکیا بە دوژمنى سەرسەختى خۆى بزانێت، ناکرێ بە شەرم و ترسەوە سیاسەت بکەین و لە ئاست جینۆسایکردنى نەتەکەمان و سڕینەوەى خاکەکەى بێدەنگ بمێنین.
٢٠ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩

میدیا - ئەیدنهۆڤن - هۆڵەندا:
ڕۆژى ١٨ / ١٠ / ٢٠١٩، نوێنەرى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى کردنەوەى (نۆزدەمین جڤاتى گشتیى KNK) بوو، کە لە شارى ئەیدنهۆڤن لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو دەچێت و هەر سێ رۆژى ١٨ و ١٩ و ٢٠ ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لە کۆنگرەکەدا لە وتارى مەکتەبى سیاسیى YNDK ى خوێندەوەو داوایکرد کەوا تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هاوکارى یەکدى بن و کار بۆ یەکڕیزى و یەکێتى نەتەوەیى بکەن.
فەخرەددین زیارەتى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و نوێنەرى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە نوێنەرایەتیى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى کردنەوەى (نۆزدەمین جڤاتى گشتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK) بوو، کە لە شارى ئەیدنهۆڤن لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت، نوێنەرى YNDK، لە کۆنگرەکەدا وتارى مەکتەبى سیاسیى YNDK ى پێشکەشکردو تیشکى خستەسەر رەوشى سیاسى کوردستان و هەڕەشەو پیلانى داگیرکەرانى کوردستان و لەشکرکێشى رژێمى داگیرکەرى کوردستان بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و، داوایکرد بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى داگیرکەران تەواوى هێزە سیاسییەکان و گەلى کوردستان یەکڕیزبن و کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەن و، وتى: (بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و سەرەڕاى سەختى قۆناخەکە کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین،.)، هەروەها وتى: (بێگومان بارودۆخى نێودەوڵەتى و رەوشى هەستیارى کوردستان لە هەموو لایەکمان دەخوازێ کەوا هاوکار و پشتیوانى یەکدى بین.)، هەرەها زیارەتى لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە سەر کارکردن بۆ سەربەخۆیى کوردستان کرد و، وتى: (پێویسە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین, لەبەرئەوەی تاكە چارەسەری پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە‌ و, بێ‌ دامەزراندنی دەوڵەت بۆ گەلی كوردستان زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی ‌و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.)
ئەمەش دەقی وتارى مەکتەبى سیاسى YNDK ە، کەوا لە نۆزدەمین جڤاتى گشتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK دا لەلایەن فەخرەددین زیارەتى پێشکەش کرا:

پەیامى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بۆ نۆزدەهەم جڤاتى گشتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK

- به‌رێزان هاوسەرۆکانى كۆنگره‌ی نەتەوەیى کوردستان KNK
- به‌ڕێزان ئه‌ندامانی نۆزدەهەم جڤاتى گشتیى KNK
- بەڕێزان نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان
- خوشكان ....برایان ... میوانانی خۆشه‌ویست

سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادیتان لێبێت....
بەناوی سکرتێرى گشتی و كۆمیتەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی بەستنی نۆزدەهەم جڤاتى گشتیی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان به‌ستنی جڤاتى گشتیى نۆزدەهەمى KNK لەم کاتەدا رووداوێكی گرنگ و مێژووییه‌ و له‌كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا ده‌به‌سترێ كه ‌كوردستان و ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م قه‌یران و گرفت و گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه‌، تاوه‌كو بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ دیالۆگ و له‌یه‌كگه‌یشتن و قسه‌ و باس له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ بكه‌ین كه‌په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان و خاكه‌كه‌یەوە هەیە، ده‌بێ راشكاوانه‌ گفتوگۆ بكه‌ین و كێماسییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه‌.
خوشکان ... برایان ...
ئه‌مڕۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی به ‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بن، به‌تایبه‌ت ئێستا کەوا رژێمى داگیرکەرى تورکیا بە شێوەیەکى دڕندانە هێرشى کردۆتە سەر رۆژئاواى کوردستان و شه‌ڕێكی قورس له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ رژێمی توركیا هه‌یه‌ و، پێویسته‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و به‌شه‌ی وڵات به‌ده‌ستكه‌وته‌كانیانه‌وه‌ بپارێزین و پاڵپشتی له‌ رێڤەبەرى خۆسەر و كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ین کە بەشێکن له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژئاوای كوردستان، هێرش و سنوور به‌زاندنی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ڵهاتنی سه‌رانی داعش له‌ناو به‌ندینخانه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن و بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ له‌بارببه‌ن و لۆزانێكی دیكه‌ به‌سه‌ر كورد بهێنن و دیمۆگرافیای كوردستان بشێوێنن، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ و بۆ كپكردنی ده‌نگی گوله‌ی پێشمه‌رگه‌ رژێمی ئێران به‌رده‌وام ناوچه‌ سنوورییه‌كان و گوندنشینه‌كان تۆپباران ده‌كات و ره‌شبگیری له‌ناوچه‌کانى رۆژهەڵاتى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ ده‌یان لاوی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و په‌تی سیداره‌ی ئێران شه‌هید ده‌كرێن، له‌ باشووری كوردستانیش تا ئێستا مەترسى شەڕى تیرۆریستانى داعش ماوە، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئەوەى کەوا باشوورى کوردستان لە کۆمەڵێ تەنگژە و قەیراندایە لە سەرووى هەموویانەوە قەیرانى ئابوورى و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی كوردستان و عێراق و نەبوونى عەدالەتى سیاسى و کۆمەڵایەتى، بۆیه‌ پێویستىان بە چارەسەرێکى بەپەلە هەیە، لەهەمان کاتدا قەیرانى سیاسى و ناکۆکى نێوان بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانى دەسەڵات تا رادەیەک بۆتە هۆى نیگەرانى خەڵکى کوردستان، به‌ڵام سەرەڕاى قەیرانەکان هەوڵەکانى سەرکردایەتى سیاسى کوردستان بەردەوامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی كوردستان كێشه‌ و گرفتی زۆر له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌ر به‌شێك و له‌ لایه‌كی دیكه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سست بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ بارودۆخى ناوخۆیى کوردستان باش نییە و پەیوەندى نێوان پارچەکانى کوردستان و حیزبەکان لە ئاستێکى خراپدایە، و ناکۆکن و ئەوەندەى رەچاوى بەرژەوەندى حیزبى دەکەن ئەوەندە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى ناکەن، بۆیه‌ پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى له‌ پیشه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان بێ و بگەڕێینەوە سەر مێزى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بۆ چارەسەرکردنى کێشەو گرفتەکان و رزگاربوونمان لە قەیرانەکاندا، ‌بۆ ئەوەى بەهەموو لایەک دەستکەوتەکانى باشوور و رۆژئاوا بپارێزین و پێشیانبخەین پێویستە هاوکار و پشتیوانى یەکتر بین.
بۆ دەربازکردنى ئەم رەوشە نالەبارانه‌ و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و سەرەڕاى سەختى قۆناخەکە کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین، لەبەرئەوەى بارودۆخى نێودەوڵەتى و رەوشى هەستیارى کوردستان لە هەموو لایەکمان دەخوازێ کەوا له‌ یه‌كتری نزیک بین، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا کار بکەین بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی سەرتاسەرى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نيشتمانى بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەباتى بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانە، لەبەرئەوەی بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەم كاتەدا خزمەتێكی زۆر بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەگەیەنێت بۆ داڕشتنی ستراتیژییەتێكی نەتەوەیی یەكگرتوو بۆ كوردستان ‌و, داڕشتنی كارنامەیەكی گونجاو بۆ ئەم قۆناخەی خەبات لەهەر پارچەیەكی كوردستاندا، بۆ ئەمەش پێویستە رەچاوی تایبەتمەندی پارچەكانی كوردستان بكرێت و, پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا كاربكەین ‌و دوای نەخەین و بیكەین بە چەترێكی نەتەوەیی و لەوێوە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین, لەبەرئەوەی تاكە چارەسەری پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە‌ و, بێ‌ دامەزراندنی دەوڵەت بۆ گەلی كوردستان زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی ‌و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.
ئامادەبووانى بەڕێز ... وڵاتپارێزان ..
ئێمە له‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK وەك هەمیشە و جارێکى دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا بۆ رۆژئاوای كوردستان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK رادەگەیەنين و، لەهەمان کاتدا هێرش و دەستدرێژى داگیرکەران ئیدانە و مەحکووم دەکەین.
لەكۆتاییدا جارێكی دی هیوای سەركەوتن بۆ ئەم جڤاتە دەخوازین و، ئومێد دەکەین گفتوگۆکانی ئه‌م جڤاتە سه‌ركه‌وتووانه‌ ئامانجی خۆی بپێكی له‌ كۆكردنه‌وه‌مان له‌ ژێر یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی كوردستانى كه‌ئه‌ویش KNK یه‌.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.
- مردن و روو ره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- بێته‌ دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
18 / 10 / 2019

خەڵك- بەشی هەواڵ

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە دەڵێت “توركیاو ھێزەكانی ئۆپۆزیسۆنی سوریا ئەوەی لەژێر سێبەرو چەتری توركیا دەیكەن بەپشتیوانی توركیا دەیكەن ئەوان بۆخۆیان نایكەن ئەوان لەگەڵ توركیان دوێنێ توركیا بەفڕۆكە بۆردومانیكرد لە گوندی “زەرگانە”دا “شەھید” ھەیە توركیا لەسەر سنورەوە تۆپباران دەكات پشتیوانی ئەوان دەكات بەپشتیوانی ئەو چەتانە ھێرش دەكەن دوێنێ دیواری سنورەكەیان بۆشكاندون لایان بردووە بۆئەوەی بێنە ناوەوە.”

ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریكای وت ” ئێمە پێشتریش دەمان زانی ئێمە ڕێگەماندا ئاگر بەست قبوڵبكەین بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بۆ دیالۆگ بۆ دانیشتن بۆ ڕێككەوتن و گفتۆگۆ ئاگر بەستمان قبوڵكرد بەڵام دوای ئەوەی توركیا و ئەمریكا ڕێككەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێككەوتنە قبوڵنەكراون گەلی ئێمە رەتی دەكاتەوە كاتێك ئێمە ئاگر بەستمان قبوڵكرد بۆئەوەی دیالۆگ بكرێت ڕێگای دیالۆگ بەكار بێنن بەڵام ئێستە توركیا قبوڵی ناكات توركیا نەیھێشتووە ئاگربەستەكە سەربگرێت.”

سەبارەت بە هەڵوێستی حكومەتی سوریا لە ئێستادا بەتایبەت پاش ئەوەی ڕێككەوتنیان لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد و كوردەكان كرد، ساڵح موسلیم وتی” ئێستا ھەڵوێستی خۆیان بەڕونی دەڵێن، دەڵێن توركیا بێت و خاكی ئێوە كە خاكی سوریایە داگیربكات قبوڵی ناكەین ئاشكرا دەیڵێن سوریاش دەنگی خۆی ھەڵئەبڕێت بەڵام بە پراكتیكی ئەوان شتێكیان نەكردوە بەڵام لەھەندێ شوێن لەگوندەكانی عەین عیسا سوپای سوریا شەڕیكرد سەربازی سوری كوژران ھەندێك لە “چەتە”كانیش كوژران بەڵام شتێكیان نەكرد ئەوان بەقسە دەیڵێن بەڵام بەپراتیكی ھیچیان نەكردوە، توركیاش بۆمبارانی گوندەكان دەكات و بابەتی كیمیایی ھەیە كیمیا باران دەكات منداڵ و ژن پێوە دەبێت بۆئەمەش دەبێت سنورێكی بۆ دابنێیت لەبەر ئەوە بۆ تاكتیك لەھەندێ گوند بكشێنەوە بۆئەمەش ئەوانە بابەتی سەربازین فەرماندەكانی ھێزی سوریای دیموكرات بڕیار دەدەن.”

دەربارەی ئەوەی ئایا بەڵگەیان هەیە توركیا چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراوی بەكارهێنابێت لەهێرشەكانیدا؟ ساڵح موسلیم دەڵێت” بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشكەكانیش ئاماژەیان پێكردوە بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان دەوێت بانگەواز لەوان دەكەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێك لەو بریندارانە ئێستە براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەكێك بەكار ھاتووە؟ ئەوەشی كە لەبەردەست پزیشكەكانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نەسەلمێنراوە ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی كە لەبەردەستدا ھەن وەك پێویست نین لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشكی نێودەوڵەتیكرد بۆ ئەوەی بێن پشكنین بكەن لێكۆڵینەوە بكەن .”