لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەکانی خولی (١٩)ی لیژنەی تایبەت بە رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی هەموو کەسەکان له بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: گەلی کورد گەورەترین قوربانی شوێنبزرکردنی زۆرەملێ بووە
لە چوارچێوەی شاندی کۆماری عێراق، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کرد لە كۆبوونه‌وەکانی خولی (١٩) لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی هەموو کەسەکان له بێسەروشوێنکردنی زۆره‌مڵی كە لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا لە رۆژی ٥ تشرینی یەکەم بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەچوو.
د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی هەرێم سەبارەت بە بەشداری کردنیان لەم کۆبوونەوانە وتی: بریار وابوو كۆبوونەوەكە لە سەرەتای مانگی نیسان لە جنێڤ ئەنجامدرابا، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دواخران بۆ سەرەتای مانگی ئوکتۆبەر و شوێنەكەشی گواسترایەوە بۆ بەغدا، لە میانەی کۆبوونەوەکان وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجیا پێشکەشکرا و ئەوەمان دووپات کردووە کە كوردستان به گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه گه‌وره‌ترین قوربانی بێسه‌روشوێن كردنی زۆره‌ملێ بووە، ئه‌مه‌ش خۆی بێسه‌روشوێنكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له نێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ و ئه‌نفال كردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی و ١٨٢٠٠٠ كەس لە بادینان و گه‌رمیان، هەروەها لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە به هه‌زاران هاووڵاتی كوردی ئێزیدی و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بێسه‌روشوێنكران کە تا ئێستاش چارەنووسی زۆریان دیار نییە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم هەروەها وتی: لە بەشێکی دیکەی وتارەکە تیشکمان خستە سەر هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری یارمەتیدانی قوربانیانی بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێ لە سەردەمی بەعس وەک تەرخان کردنی موچە بۆ کەسوکاریان، پێدانی زەوی، سوودمەندبوون لە منحەی خوێندن و چەند بوارێکی دیکە، سەبارەت بە بێسەروشوێنبووانی داعش لێژنەیەك دامەزراوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە رفێندراوەكان و بودجەیەكی تایبەت تەرخان كراوە بۆ رزگارکردنیان و تا رۆژی ٢/٩/٢٠٢٠ توانراوە (٣٥٣٧) کەسیان ئازاد بکرێن لەوانە (١٢٠١) ئافرەت (٣٣٩) پیاو و (١٠٤٣) منداڵی کچ و (٩٥٤) منداڵی کوڕ و تا ئێستا (٢٨٨٠) یان بێسەورشوێنن و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمیش بەردەوامن بۆ ئازادکردنیان.
دیندار زێباری ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لیژنەیەک دامەزراوە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر تاوانەکانی داعش، هەروەها دەستەیەک دانراوە بەناوی (لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و چارەسەرکردن) بەمەبەستی بە دیکیۆمینت کردنی تاوانەکانی داعش و لەم رووە هەنگاوی زۆر نراوە بۆ تۆمار کردنی ئەو تاوانانە بەتایبەتی ئەوانەی دژی ئافرەتان ئەنجامدراون، هەرلەم چوارچێوەیەدا زیاتر لە (١٠٠٠) ئافرەت نێردراون بۆ ئەڵمانیان بە مەبەستی چارەسەرکردن.
سەبارەت بە رفاندنی کریستیانەکان زێباری وتی: لە دوای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش نزیكەی (٢٠٠) دوو سەد هەزار کریستیان ئاوارە بوون و روویان لە هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها ژمارەیەكی زۆریشیان رفێندراون لەوانە (٢٥٠) كەس كەیسەكانیان لە ٣/٤/٢٠١٧ تاكو رێكەوتی ١٨/٧/٢٠١٧ دیكیۆمینت كراوە کە (٨٢)یان ئافرەت و (١٦٨) پیاو بوون. لەوانە (١٧٤)یان رزگار كراون، بەڵام تا ئێستا (٧٦) یان رزگار نەكراون، لەوانەی كە رزگار نەكراون ژمارەیەكیان ئافرەتن.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە هەر کەمپێک یەکەیەکی تەندروستی داندراوە بۆ تەندروستی دایکایەتی و منداڵبوون، نووسینگەی نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژی و زیاتر لە (١٢٣٢٥٧) پشکنین بۆ ئافرەتی دووگیان پشکنینی جۆراوجۆریان بۆ کراوە، لەگەل پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ منداڵانی تازە لە دایکبوو و لەکەمپی حەسەن شام خانەیەکی تایبەت بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک دامەزراوە بۆ چاودێری کردنی ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی شەڕ دایک و باوکیان لە دەستداوە و چەندین هەڵمەتی کوتانی دایکان و منداڵان ئەنجامدراوە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەت و نەوجەوانانی دەستگیرکراو بە تۆمەتی تیرۆر و وتی: ئەو ئافرەت و نەوجەوانانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن، رەوانەی چاکسازییەکان دەکرێن و لە بنکەکانی دەستگیرکردن ناهێڵرێنەوە، لە ماوەی نێوان١/٧/٢٠١٧ تاکو ١٤/٢/٢٠١٨ ئەوانەی کە دەستگیر کراون ژمارەیان (١٩٤) كەس بووە کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە، سەبارەت بە ئافرەتانیش لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ زیاتر لە (٢٦٠)یان دەستگیرکراون، دوای وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی (٤١)یان ئازاد کراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ لە چاکسازییەکانی هەرێم (٢٩) نەوجەوان و (٢٣) ئافرەت بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراون، لەبەر ئەوەی داعش بەشێک لەو منداڵانەی بۆ کردەوە خۆکوژییەکان بەکارهێنا بۆیە وەک قوربانیانی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ نەک تیرۆریست، و هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانی کەسوکاریان و بەکارهێنانی مۆبایل، هەروەها بەرنامەیەکیش دانراوە بۆ بەردەوام بوونیان لە خوێندن.
لە وتەکەیدا دیندار زێباری ئاماژەی بە زیندانی نهێنی لە هەرێم و رادەستکردنەوەی دەستگیرکراوان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و وتی: لە هەرێمی کوردستان سێ جۆر زیندانی هەیە ئەوانیش: بنکەکانی را‌گرتن و گواستنەوە، چاکسازی گەوران و چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانان و هیچ زیندانییەکی نهێنی لە هەرێم بوونیان نییە، هەروەها دەرگای زیندانەکان کراوەیە بۆ ئەو لایەنە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییانەی کە دەیانەوێ سەردانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی راگیرا‌و و سزادراون بن بەپێی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەم رووەوە چەندین رێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی مافەکانی مرۆڤ سەردانی زیندانەکانیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەیەکی تایبەت لە سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەرێم پێکهاتووە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رادەستکردنەوەی دەستگیرکراوان و لەم رووەوە تا ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە (١٤٠٠) دەستگیرکراوی ناوچەکانی موسڵ، ئەنبار، سەڵاحەدین، دیالا و حەویجە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠یش ژمارەیەکیان رادەستکراون.
سەبارەت بە ژمارەی دەستگیرکراوان رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتی: لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ زیاتر لە (٢٦٥٢) کەس دەستگیرکران، لەوانە (١١٠٠) کەسیان تۆمەتی تیرۆریان بەسەردا ساغ بۆوە و سزاکانیشیان لە نێوان زیندانی کردن بۆ ماوەی سێ سال و تاهەتایە بوو، هەروەها (٨٧٠) کەس ئازاد کران، لە شەش مانگی کۆتایی ٢٠١٧ نزیکەی (٧٩٠) کەس دەستگیر کران کە بەشێکیان خۆیان رادەستکردەوە لەوانە (٢٧٩) ئازاد کران لەبەر نەبوونی بەڵگە و (٢٧)یان سزای جیاجیان بۆ دەرچووە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تیرۆر لە دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمن (٤٦١) کەس بووە (٣٣٥) عێراقی و (١٨) بیانی، (٣٩٨) لەوانە دادگایی کراون سزایان بۆ دەرچووە و (٤٨) گومان لێکراویش ئازاد کراون لەبەر نەبوونی بەڵگە.
لە کۆتایی وتەکەیدا دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خست سەر بابەتی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و یاسا بەرکارەکان لەم رووەوە و وتی: لە هەرێمی کوردستان دوو جۆر گۆڕی بە کۆمەڵ هەیە بەشێکیان بۆ سەردەمی رژێمی بەعس دەگەڕێتەوە و لەوانە روفاتی (٢٦٧٢) کەسیان لە کۆی (٣٠٠) گۆڕی بە کۆمەڵ گەڕێندراونەتەوە هەرێم، بەشی دووەم ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی دوای هێرشەکانی تیرۆریستانی داعشن کە تا ئێستا (٨٣) گۆڕیان دۆزراونەتەوە و پرۆسەی هەڵدانەوەی بە ئامادەبوونی لیژنەی هەماهەنگیکاری سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و تیمی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش یونیتاد ئەنجام دەدرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت:گه‌شبینم به‌وه‌ی كه مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی ده‌توانن كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ببه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌كانی دیكه‌ش ڕێچكه‌ی چاره‌سه‌ری خۆیان وه‌رده‌گرن .
ڕۆمیۆ هه‌كاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تی ڤی گوتی: دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان له مێژووی ئه‌م خوله‌دا به دانیشتنێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كه‌م، چونكه یه‌كه‌م جاره له‌و خوله‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و چه‌ند وه‌زیرێك به‌شدار ده‌بن و هاوكات ڕاشكاوانه‌ش ڕاستیه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان و په‌رله‌مان خسته ڕوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گوتی: ئه‌وه‌ی لای من زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه‌بوو كه سه‌رۆك وه‌زیران زۆر به ووردی و ڕاشكاوانه له ڕێگه‌ی ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل ته‌واوی چالاكییه‌كان و هه‌روه‌ها كێشه‌و گرفته‌كانی به به‌ڵگه‌وه نیشان دا
ڕۆمیۆ هه‌كاری گوتیشی: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی باسیان له‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه حاڵی حازر كوردستان و ناوچه‌كه تووشی بوون , به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و مووچه‌و شایسته داراییه‌كان و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و گه‌نده‌ڵیش، باس گه‌لێك بوون كه به ڕوونی خرانه ڕوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: من به‌ش به حاڵی خۆم وه‌ك په‌رله‌مانتار گه‌یشتمه ئه‌و ڕاستییه كه ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كابینه‌یه بوونه‌وه به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له داراییه‌كان ئه‌و گرفتانه له‌سه‌رووی ئیراده‌ی حكومه‌ت بووه ، به‌ڵام به‌ڕاستی تا ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه ئه‌و كابینه‌یه سه‌ركه‌وتووانه توانیویانه به‌سه‌ر تێكرای كێشه‌كاندا زاڵ بن ، وه‌ك ده‌بینین چه‌ندان پڕۆژه‌ی گه‌وره له ماوه‌ی ئه‌م ساڵی ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی جێ به‌جێ كراون ، گه‌شبینشم به‌وه‌ی كه مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی ده‌توانن كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ببه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌كانی دیكه‌ش ڕێچكه‌ی چاره‌سه‌ری خۆیان وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
غفور مخموری حزبی لبنانی و خێزانی کۆچکردوو (محمود خدر فتاح احمد) سەرۆکی حزبی لیبانمیدیا - هەولێر:غەفور سەرخۆش یەکێتی یۆندک ، بەناوی خۆی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، پرسەنامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردەکانی لبنانی رەزڤاری کرد پارتی و بنەماڵەی کۆچکردوو (محمود خدر فتاح احمد سەرۆک کۆمار) ، لە کاتێکدا دەقی تێلیگرامەکە دێت:براياني به ريز له سه ركرده كاني حزبي لبنانيخێزانی خوالێخۆشبوو (محمود خدر فتاح احمد)سڵاو لە برایەتی و دوای...بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر (محمود خدر فتاح احمد سیرت ، لبنانی) مان پێگەیشت ، سیمبولی کەسایەتی نەتەوەیی بۆ هۆکاری گەل و وڵاتەکەی ، کۆچکردو کۆچکردو. لە خەباتدا بۆ TA سكرتێری مافی كوردانی لوبنان و كار بۆ لابردنی گەمژەیی بەرامبەریان و پاراستنی مافە كلتوری و كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنیان.بەناوی خۆم و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. هاوخەمی خۆمان بۆ خەم و پەژارەتان لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە بەمیهرەبانی خۆی ستایشی بکات و جێگای بەهەشت بێت و سەبووری و تەعزێی بدات.براتانلە سەرخۆشەکەم ببورەسكرتێری گشتییەکێتی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان5 / 10 / 2020
میدیا- هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك حزب و لایەنی سیاسیی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، پشتگیری‌یان بۆ ئەندامان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە دەربڕی و داوایانکرد، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنێت لە بەرامبەر ئەو ڕەشبگیرییەی دژی سیاسەتمەدارانی HDP دەستی پێکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 28/9/2020 لە شاری هەولێر ژمارەیەك لە حزب و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان بۆ هەڵوێست وەرگرتن دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌رهه‌ق به باكووری كوردستان كۆبوونەوە.
له‌دوای گفتوگۆی چڕی لایه‌نه‌كان، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكان و ڕێكخراوەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: بانگەواز لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین كە سنوورێك بۆ دەوڵەتی تورك دابنێت لەبەرامبەر دەستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانی و سیاسه‌تمه‌دار و به‌ڕێوه‌به‌ر و پەرلەمانتارانی HDP و هەموو ئه‌و جۆرە ڕەفتارانه‌ی AKP له‌دژی كوردانی باكووری كوردستان شەرمەزار دەكەین.
شاخه‌وان خالید: كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگەیاند: ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداربوون، بەیەك دەنگ پشتوانی خۆیان بۆ HDP و نه‌ته‌وه‌كه‌مان لە باكووری كوردستان دووپات كردەوە، بەداخەوە لە كاتێكدا كە دەوڵەتە زلهێزەكانەكانی دونیاش ئاگاداری كارە داگیركارانەی توركیان، بەڵام بێدەنگن بەرامبەری و پێویسته هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كوردانی باكووری كوردستان دابین بكه‌ن.
ده‌قی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یاندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌شاڵاوی
ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی HDP
ئێمه‌ی حزب و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، ئه‌مڕۆ 28/9/2020 له شاری هه‌ولێر كۆبووینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌رهه‌ق به‌ئه‌ندامانی HDP و هاووڵاتییانی سڤیلی باكووری كوردستان ده‌یكات. دوای گفتوگۆ گه‌یشتینه ئه‌و دره‌نجامه‌ی كه گه‌لی كوردستان سەدان ساڵە له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان به‌هه‌موو شێوازێك هەوڵی پاكتاوكردن و لەناوبردنی ده‌درێ و بەردەوام بوونی لە ژێر هەڕەشەدا بووه و نكوڵیی لە زمان و خاك و كلتوور و ناسنامەی كراوە، تاكه شتێك كە هێشتوویەتیەوە گیانی بەرخۆدان ئێڕاده‌ی به‌هێزی بووە. له ئێستاشدا AKP و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دان ئه‌ندام و سه‌رۆك شاره‌وانی و هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی HDP بۆ زیاتر كپكردنی ده‌نگی ئاشتی و ئازادیخوازان بڕیاری ده‌ستگیركردنی 82 كه‌سی دیكه‌ی له پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەر و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی سه‌ر به HDP ده‌ركردووه، زوڵم و سته‌می توركیا بۆ سه‌ر چاڵاككوان و هاووڵاتییانی باكووری كوردستان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت و مه‌ودای دیموكراسی له توركیا له ئاكامی سیاسه‌تی AKP به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و ناوچه‌كه‌دا نییه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا دوای شكستی له كۆبانی و به‌رخۆدانی حه‌فتانین دێت و ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌وه له ئه‌ندامانیHDP بكاته‌وه و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پێشێلكردنی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئێمه‌ی حزب و لایه‌نه ساسییه‌كان وێڕای شەرمەزارکردنی ئه‌م سیاسه‌ت و کردەوانه‌ی AKP و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، پێمان وایه كێشه‌كان به‌گرتن و شه‌ڕ و چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێن و تاكه رێگه ئاشتی و چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كانه له‌رێگه‌ی دانیشت و دایلۆگ، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆمان بۆ HDP و خه‌بات و به‌رخۆدانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان ده‌رده‌بڕین و داوا لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كان و هه‌موو رێكخراوه مافپارێزه‌كانی دونیا ده‌كه‌ین، کە بێدەنگ نەبن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستگیركراوه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌وانی دیكه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستێنن و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كوردان دروست بكه‌ن.
ناوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان:
میدیا- تایبه‌ت
ئەندامانی کەنەکە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ئەندامە سەربەخۆکانی کەنەکە و مامۆستایانی زانکۆ، دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی KNK، سه‌ردانی ئۆفیسی هه‌ده‌په‌یان كرد.
بۆ ئیدانه‌كردنی قڕکردنی کورد و ئەندامانی هەدەپە لە تورکیا، ئەمڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 26-9-2020 شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- KNK سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان لە شاری هەولێر کرد و وێڕای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە دوپاتکردەوە.
دوای کۆبوونەوەیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەندامانی کەنەکە بڕیاری دەستگیرکردنی ٨٢ کەسیان بەتوندی شەرمەزار کرد، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە دووپاتکردەوە.
هەروەها موزەین گونەش هاوسەرۆکی هەدەپە لە نوێنەرایەتی باشوری کوردستان لە هەولێر، سوپای ئەندامانی کەنەکە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لەم دۆخەدا پشتیوانیان دەکەن.
هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە باسی لەوەشکرد، کە ئەگەر ئەردۆغان لە هەفتانین سەرکەوتایە ئێستا ئەمەی نەدەکرد، وتیشی، ئەوانەی ڕوودەدەن ئەنجامی سەرکەوتنی گەلی کورد و بەرخۆدانی هەفتانینە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.
شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌میدیاكانی راگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه بوه‌ستێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی له‌به‌ربكه‌ینه‌وه‌و هه‌موومان پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان له‌هه‌مان كاتدا رایگه‌یاند پشتوانی له‌خه‌بات و به‌رخۆدانی هه‌ده‌په له‌باكووری كوردستان ده‌كه‌ن و ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و چاكوانان ده‌كات" .
میدیا- تایبه‌ت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25 ى 9 ى 2020 له سێیه‌م ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی رۆژی 25ی 9 ى 2017، غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، له‌په‌یامه‌كه‌یدا غه‌فوور مه‌خمووری ده‌ڵێ : " ریفراندۆم پەیامی گەلی کوردستان بوو بۆ جیهان، کەوا خواست و بڕیاری گەلی کوردستان سەربەخۆیی کوردستانە."
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25 ى 9 ى 2020 له سێیه‌م ساڵیادی ریفراندۆمی 25ی 9 ى 2017، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، یادی پر شکوی ریفراندوم، یادی ده‌ربرینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم رۆژە پیرۆزە دا بەرز و پایەدار بێت.
مه‌سرور بارزانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هیوادارم هەمو ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی.