yndk

yndk

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو باشترکردنى ژیان و گوزەرانى بنەماڵە و کەس و کارى شەهیدان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمێتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK), سەردانی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (عەبدوڵڵا حاجى مەحموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا باس له‌ ره‌وشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییە‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و، چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ كرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باشترکردنى ژیان و گوزەرانى بنەماڵە و کەس و کارى شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و زیندانیانى سیاسى باسیان لێوەکرا.
له‌دوا ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌شدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمێتەى سەرکردایەتیى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (جەودەت نەجار سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو یەکڕێزى و یەکدەنگى لایەنەن و پێکهاتەکانى کوردستانیان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى یەکەمى باڵیۆزخانەى کەنەدا عێراق و کوێت كردو، له‌دیداره‌كه‌دا باسيان له‌ره‌وشی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له‌ شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), پێشوازیانکرد لە بەڕێز (تاریق غۆردن سکرتێرى یەکەمى باڵیۆزخانەى کەنەدا عێراق و کوێت) و، لەدیدارەكەدا باسیان له‌ ره‌وشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییە‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و، هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەى عێراق کرد.
له‌دوا ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌شدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باڵیۆز نەزمە حەزوورى کۆنسڵى گشتیى فەلەستین و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا باس له‌ ره‌وشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییە‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و، چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ كرا.
له‌دوا ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌شدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان و فەلەستین كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى ئوردەن-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى ئوردەن -یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (فوئاد خازر ئەلمەجالى کۆنسڵى گشتیى شانشینى ئوردەن و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە کۆنسڵى نوێى شانشینى ئوردەن کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.
میدیا - هەولێر :
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتى كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتى كوردستان و دوا پێشهاتەكانی ئەم بەشەی وڵات كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو یەكێتی كوردان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و پارتی سەربەستیى كوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسی YNDK پێشوازی له‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتPYD ده‌كات، لەدانشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە كرا.

كاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، رێكەوتی 17 / 10 / 2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لەهەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی YNDK) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازییان له‌شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتPYD له‌ باشووری كوردستان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ( بێریڤان محه‌مه‌د و مه‌حموود ره‌شو و ئیڤان وه‌زیر و مسته‌فا عه‌سمان) لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سه‌ر ئاستی ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی ریزەكانی گەلی كوردستان.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی پارت و لایەنەكان كرا بۆ سەرخستن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان.

براى بەڕێزمان هەڤاڵ م. خلیل پاڵانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی قه‌ره‌چووغی YNDK

به‌رێزان بنه‌ماڵه‌ و خزمانی خوالێخۆشبووان (فاتم عزیز جێژنی) و (بەگیسی عزیز جێژنی)

 

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هه‌ردوو پلكی به‌رێزتان خواڵێخۆشبووان (فاتم عزیز جێژنی) و (بەگیسی عزیز جێژنی )مان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ته‌واوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوى خزمانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكتان ببەخشێت و خوالێخۆشبووانیش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و به‌ به‌هه‌شت شادیان بكات....... انا لله وانا والیه راجعون

 

 

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

9-10-2021ی زایینی

هه‌ولێر- باشووری كوردستان

 

میدیا - هەولێر
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی(كاروانێك به‌نێو دووكه‌ڵدا) كه‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ له‌تۆماركردن و دیكۆمێنتكاری مام خدر رووسی ده‌كات.
ئێوه‌ری ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5 / 10 / 2021 لە شارى هەولێر، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ) به‌یاوه‌ی به‌ڕیزان خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK) و خاتوو(ئیلهام جاف سه‌رۆكی رێكخراوی سیزه‌ر) به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (كاروانێك به‌نێو دووكه‌ڵدا) كه‌ چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كه‌ له‌تۆماركردن و دیكۆمێنتكاری مام خدر رووسی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك حزب و لایه‌نی سیاسی و كەسایەتی و ئەكادیمی و نووسەر و رۆژنامەنووسان ده‌كه‌ن، لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان، مام خدر رووسی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەكه‌ پێشکەشکرد كه‌داستانێكی نه‌به‌رد و ئازایه‌تی پۆلێك پیشمه‌رگه‌یه‌ له‌دژی داگیركاری دوژمنانی كورد و كوردستان.
پاشان شاندی YNDK پیرۆزباییان له‌ مام خدر رووسی كرد بۆ به‌چاپگه‌یاندن و تۆماركردنی ئه‌م داستانه‌ پڕ قاره‌مانیه‌تیه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌ دژی داگیركه‌ران و دوچمنان و هیوای ئه‌وه‌یان خواست تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌م جۆره‌ داستانانه‌ به‌دیكۆمێنت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وون نه‌بن و نه‌وه‌كانمان سوودی لێوه‌ربگرن.
شایانی باسە دوای تەواوبوونی گفتوگۆكان، كتێبەكه‌ پێشكەش بە ئامادەبووان كرا و بووە جێی خۆشحاڵی هه‌مووان.
میدیا-مه‌خموور
رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی 6 / 10 / 2021 شاندێکی هەرێمی قەرەچووغ کە پێکهاتبوون لە (خەلیل پاڵانی) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێم و کارزان پیران کارگێڕی هەرێم و هەڤاڵان حیدر سلیمان و سەمەد خدر و کرێکار عبداللە و پەروەرپاڵانی، بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەیان سەردانی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو ، لەلایەن بەڕێزان (کرمانج عبداللە) بەرپرسی لقی 23 ی پارتی دیموکراتی کوردستان و (دیار عوسمان) بەرپرسی پەیوەندییەکانی لق و مامۆستا (عبداللە تاهیر) بەرپرسی ناوچەی مەخموور بەگەرمی پێشوازی کران .
لەکۆبوونەوەکەدا شاندی هەرێم بەخێرهاتنەوەیان لەناوچەی مەخموور کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی رەوشی مەخموورو دەوروبەری کراو تیشک خرایە سەر پێویستی و هەستیاری بارودۆخی ناوچەکە، کە لەهەموان دەخوازێت یەکریزو یەکدەنگ بین لەسەر مەسەلە چارەنووسسازە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و هەوڵەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی مەخموورو دەوروبەری چڕتر بکرێتەوەو جەخت کرایەوە سەر پتەوترکردنی پەیوەندی برایانەی هەردولا بۆ زیاترخزمەتکردن بە دەڤەری مەخموور لەهەمووروویەکەوە .
لەدواییدا چەند پەرتووکێکی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەدیاری پێشکەش بەشاندی لقی 23 کرا .