yndk

yndk

میدیا- هه‌ولێر :

 

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ‌هه‌ولێر ده‌كات، لە دیدارەكەدا ویڕای پیرۆزبایی ( 31 ) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە رێكه‌وتی 6-2-2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK). سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و د.هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و د.محمد قادر هاودیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌كان) پێشوازیكران.

 سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی ( 31 ) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لێكردن و هیوای خواست ئه‌م بۆنه‌یان هانده‌ری زیاتر بێت بۆ گه‌شه‌كردن و هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به‌ گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن،‌ له‌ به‌رامبه‌ردا ( مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان) سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDK له‌م بۆنه‌یان كرد.  

هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان له‌پێناو پاراستنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان‌ و به‌هه‌موو لایه‌كمان كار بۆ چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو خزمەتكردن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گەلی كوردستان.

 

 

میدیا- هه‌ولێر:

 

له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی واژۆكردنی میساقی شه‌ره‌ف له‌پێناو ده‌ستپاكی له‌نێوان پارته‌ سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی ساز كرد.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2-2-2025 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، رێوڕه‌سمی واژۆكردنی میساقی شه‌ره‌ف له‌پێناو ده‌ستپاكی له‌نێوان پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هۆتێل ڕۆتانا له ‌شاری هه‌ولێر رێكخست، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌شدار بوو.

سه‌ره‌تا رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌خوڵه‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستی پێكرد و پاشان دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌شكرد و پاشان به‌رێز ساشا كرۆمان نوێنه‌ری UNDP وتارێكی پێشكه‌ش كرد، پاشان میساقی شه‌ره‌ف خرایه‌ روو كه‌تیایدا هاتووه‌ : " گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنانی موڵك و سامانی ده‌وڵه‌ته‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی  تاكه‌كه‌سی و حزبی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه‌ و زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر باری ئابووری وڵات هه‌یه‌. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ زه‌قی ده‌بینرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌ڵاتداران و پارته‌ سیاسییه‌كان و هه‌موو چین و توێژێك و  تاكێك به‌ به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه‌ و گه‌ندڵكاران راپێچی دادگا بكه‌ین و سزای خۆیان وه‌ربگرن".  

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پشتگیری خۆی بۆ ھەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان پێشاندا، ھاوکات پێشی وایە پێویستە لایەنەکانی ڕۆژئاوا گوێڕایەڵی ڕێنوێنییەکانی سەرۆک بارزانی بن.

شەوی ڕابردوو لە دیمانەیەکی کەناڵی شەمس سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا، ئامۆژگاریم بۆ مەزڵۆم عەبدی ئەوە بووە کار بۆ ڕێکخستنەوەی یەک گوتاری کورد بکات لە سووریا.

لەمبارەشەوە غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانە، لە سەرەتای ڕووداوەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان زۆر ھەوڵی داوە بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد لە سووریا، ڕێککەوتنی یەک و دووی ھەولێر و ڕێککەوتنامەی دھۆکی ئەنجام داوە، تا ئێستاش ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوامن.

سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ڕوونیکردەوە: لە دوا دیمانەی لەگەڵ کەناڵی شەمس وەک خاوەن لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆی دەرخست، ئەوەش زۆر پێوست بوو کە جەنابیان لەم قۆناغەدا پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بکات، ھیوادارین ھێزو لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش ھاوکاربن لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆ بەدەستھێنانی یەکڕیزی، تا بەیەک بەرنامەی یەکگرتوو ڕوو لە شام بکەن بۆ ھەر دانوستانێک لە داھاتوودا.

مەخمووری گوتیشی: ئێمە پشتیوانی لە ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ بەدەستھێنانی یەکڕیزی و یەک گوتاری لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستانیش، ئەگەر کوردانی ڕۆژئاوا سوود لە ڕێنوێنییەکانی سەرۆک بارزانی وەربگرن ھەم کورد سوودمەند دەبێت ھەم لایە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لەبەر ئەوە پێویستە ھەموو لایەک گوێڕایەڵی تێبینی و سەرنج و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی بن بۆ دانوستان لەگەڵ شام و ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد لە سووریا.

 

قائید میرۆ

 

 


میدیا – سلێمانی:

پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) دیدارێک بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ حزب و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی و وڵاتپارێزان له‌ژێر ناوی ( دیداری باشوور بۆ ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌سوریای نوێدا) له‌هۆڵی ڕامادا له‌ سلێمانی ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-1-2025 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه‌ پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و شاكر هاشم مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ) به‌شداریان له‌ دیداری باشوور بۆ ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌سوریای نوێدا له‌هۆڵی ڕامادا له‌ پارێزگای سلێمانی كرد، كه‌ پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) رێكیخستبوو، تیایدا ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی و وڵاتپارێز له ‌دیداره‌ به‌شداربوون، تیایدا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان كرا.
له‌ دیداره‌كه‌ شاناز ئیبراهیم خانمی یەکەمی عێراق وتاری پێشکەشکرد و لەرێگەی ئۆنلاین هەڤاڵ مەزلوم عەبدی وتارێکی لەسەر رۆژئاوای وڵات پێشکەشکرد و ئینجا پەروین محمدامین هاوسەرۆکی PYD و هەڤاڵ سهام بەرپرسی پەیوەندییەکان و دکتۆر جاویدان نوێنەری PYD تێڕوانینی خۆیان خستە ڕوو؛ پاشان لایە‌نه‌كانی به‌شدار دید و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان خسته‌ڕوو، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكبوون كه‌مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌لا‌یه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوی وڵات هه‌یه و كار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان ده‌كه‌ن،‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان له‌ ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان لا‌یه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكرێ و به‌یه‌كریزی و ته‌بایی كار بۆ پاراستنی ده‌سته‌كه‌وكانی گه‌لی كوردستان له‌ رۆژئاوا و باشووری وڵات بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌ ‌كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار له‌م باره‌یه‌وه‌ خرانه‌ڕوو .

میدیا- هۆڵه‌ندا:

به‌بۆنه‌ی (79) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له ‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ ئارنهم له‌ هۆڵه‌ندا، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-1-2025  رێوڕه‌سمێكی به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا ساز كرد.

مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ‌ئه‌وروپا، به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ وتاری YNDKی له‌رێوڕه‌سمه‌كه‌ خوێنده‌وه‌، هه‌روه‌ها ‌ ژماره‌یه‌ك وتار و وته‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌خشان و چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا و رێوڕه‌سمه‌كه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ کۆتایی هات.

میدیا- هه‌ولێر :

 

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ پێشوازی له ‌شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ‌هه‌ولێر ده‌كات، لە دیدارەكەدا باس له‌ کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو و گۆڕانکارییەکانی دوای کۆنگرە و رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا .

ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێكه‌وتی 15-1-2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه ‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان (د.سه‌لاحه‌ددین بابه‌كر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و د.محمد قادر هاودیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و غازی عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و سالار فایه‌ق به‌رپرسی كارگێڕی ) سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK-یان كرد و پێشوازیكران لەلایه‌ن هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK).

 سه‌ره‌تا (د.سه‌لاحه‌ددین بابه‌كر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو) تیشكی خسته‌ سه‌ر کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو و گۆڕانکارییەکانی دوای کۆنگرەیان، كه ‌سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ(د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی نۆیه‌م كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی لێكردن و هیوای خواست ستافی نوێی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیان به‌ بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌یان، هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به‌ گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر فاكتەری پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە له‌گه‌ڵ پاراستنی كلتوور و دابونه‌ریتی ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، له‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گەلی كوردستان.

 

 

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 14 / 1 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زوبێر عومەر رەسووڵ ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باڵیۆز نەزمى حەزوورى کۆنسڵى گشتیى فەلەستین و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا باس له‌ ره‌وشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییە‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و، چۆنیه‌تی خۆگونجاندن و سوود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ كرا.
له‌دوا ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌شدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان و فەلەستین كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.

الأخ العزيز السيد غفور مخموري ادامكم الله

السكرتير العام الاتحاد القومي الديمقراطي الكردستاني

تحية طيبة ...

متمنيا لكم ولأسرتكم الكريمة اطيب الأماني القلبية بدوام الصحة والسلامة والسعادة وعطاء مستمر من اجل شعبكم شعب كردستان ومسيرة الاتحاد بقيادتكم الحكيمة وأعضاء المكتب السياسي واللجنة القيادية والأعضاء عموما.

و كما بتقدير كبير أتقدم إليكم باسمى معاني الشكر والتقدير لمواقفكم دعما لنضال شعبنا الفلسطيني وحقوقه الوطنية المشروعه ولتحقيق السلام العادل، وإنني اليوم ومع انتهاء مهام عملي الرسمي بعد ايام قليلة وبعد 14 عاما كان الشرف لي اول ممثل لدولة فلسطين سفيرا وقنصلها العام في إقليم كردستان.

و بعد ان كلاني شرف وقوفي إلى جانب سيادة الرئيس مسعود البارزاني برفع علم دولة فلسطين في سماء أربيل عاصمة إقليم كردستان، ايذاناً بافتتاح القنصلية العامة لدولة فلسطين في اقليم كردستان بمناسبة يوم التضامن الدولي مع الشعب الفلسطيني في 29 نوفمبر 2011 ومع الوصول إلى انتهاء مهام عملي يستقر في القلب محبتكم والذاكرة الشخصية والوطنية.

موقفكم السامي والنبيل كنت واتحادكم القومي الدیمقراطي الكردستاني من العناوين السياسية البارزة في الوقوف إلى جانبنا دعما وًسندا بشتى المراحل والمواقف، ولا أنسى اللقاء الأول في مكتبكم الذي جمع العدد الكبير من الأحزاب الكردية ولأكون متحدثا عن فلسطين ونضال شعبنا والوضع الراهن ذلك الوقت، شكلت الندوة إطلالة هامة على الأحزاب الكردية وتمدد علاقاتنا مع الجميع.

فمثل اتحادكم احتضان ومنبر للقضية الفلسطينية و ان علاقاتنا الأخوية لا يختزلها صفحات او مواقف لان مواقفكم لاحدود لها.

و ان أشرفني ايضا ذلك بما أحطتم بي من رعاية ودعم والتلاقي بيننا كان هاما وكنت اشعر فلسطين بايدي امينة ووعي المخلصين من اجلها احرار وشرفاء.

و ان امتداد علاقاتنا على مسافة زمن مهام عملي وكما كنتم الأسبق زمنا تضامنا مع فلسطين واني اليوم و أنا أمام مرحلة انتهاء مهام عملي خلال ايام لا يسعني إلا أن أتقدم إليكم بفائق المحبة والتقدير والاحترام، والتقدير لكل ما جمعنا من وثاق الأخوة والتقدير لوقوفكم الداءم معنا ومع فلسطين.

و كل لقاء معكم كان سعادة وكل لقاء معكم يترك حافزا في نفسي وقلبي الاطمئنان ان فلسطين في أيدي امينة، ومجدها قيمة الالتفاف حولها قضية العدالة والحقوق المشروعة للشعب الفلسطيني.

الأخ العزيز السيد غفور مخموري

فرحتي كبيره ان اكتب لكم هذه الكلمات شكر ووفاء لعظيم مواقفكم واتحادكم القومي الديمقراطي الكردستاني ومع هذه المسافة القليلة من الأيام ستبقى معاني محبتك وتقديرك مكان في القلب وصدق المشاعر.

و لكم مني كل الوفاء والتقدير فأنا عشت بكنف أنكم الأهل وايماني الثابت بالعمل والحرص على تعزيز العلاقات بين شعبينا الفلسطيني و الكردستاني رسالة اعتبرها تعبر عن صدق الانتماء ومعاناة شعبينا ونضالهم المستمر.

و مع كل هذا الاعتزاز كبير آملي لكم بدوام الصحة وبوركت جهودكم من اجل فلسطين ومواقفكم تعكس معاني الوفاء لفلسطيني قولا وممارسة.

و بالوقت الذي اشعر اني بين اهلي تبرز مواقفكم الأولى و دعمكم الذي لا أنساه وكما كان لكم مواقف مشرفة و مستمرة.

دمتم بصحة وسعادة وستبقى ذكرياتكم وعلاقاتنا محط محبة وتقدير واعتزاز.

بوركتم.

ومع وافر المحبة والتقدير.

اخوكم

السفير نظمي حزوري

القنصل العام لدولة فلسطين في اقليم كوردستان - العراق

١١ / ١ / ٢٠٢٥

 

میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٨ / ١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى تۆڕى پاراستنى نیشتمان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (ئارماند محەممەد سەرۆکى تۆڕى پاراستنى نیشتمان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، هەروەها رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى بۆ کارکردن بۆ هۆشیارى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و کۆمەڵایەتى بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵگەى کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٦ / ١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیانكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەكگوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.