میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (28)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانKNP په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات... ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی نەتەوەیی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(28)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) هەمیشە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و پەروەردەكردنی رۆڵەكانمان بووە بە هرزی نەتەوەیی و كاركردنی بەردەوامی بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان .
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان، هەر سەركەوتوو بن.
لەگەڵ رێزماندا....
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
14/8/2024ی زایینی
میدیا- هه‌ولێر
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 8-8-2024 (د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK ) لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و لایەنی سیاسی و رۆشنبیر و راگه‌یاندكار و كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ولاتپارێزان و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان، به‌شداری مەڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری ده‌كات.
سەرەتای مەراسیمەكە به‌خوله‌كێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستی پێكرد و پاشان وتاری به‌خێرهاتن و ئینجا وتارێك له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس موممتاز حه‌یده‌ری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا، سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵ و ماندووبوونیان له بواری رۆژنامه‌گه‌ری و كار و شه‌ونخونیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتووكخانه‌یه‌وه، وه‌ك ناوه‌ندێكی رۆشنبیری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نجامدانی چاڵاكی رۆشنبیری.
به‌م بۆنه‌یه كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK پیرۆزبایی له‌به‌رێزیان و ده‌سته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كه كرد و هیوای هه‌ماهه‌نگی و سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.