yndk

yndk

میدیا - هەولێر:

 

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK به‌شدارى رێوڕه‌سمى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆوارى (ده‌نگاره‌) ده‌كات، كه‌ له‌لايه‌ن يه‌كێتى نووسه‌رانى كورد- لقى هه‌ولێر له‌ هۆڵى شه‌هيد مه‌هدى خۆشناو له‌ هه‌ولێر رێكخرابوو.

 ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە رێكه‌وتى 29/6/2025، هه‌ڤاڵ ( د. شاخه‌وان خاليد، كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK )، لە شارى هەولێر، بەئامادەبوونی كاك ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و ئازاد حه‌مه‌ده‌مين نه‌قيبى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و ژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی و نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان و ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆواره‌كه‌، به‌شدارى ده‌كات له‌ رێوڕەسمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆوارى ده‌نگاره‌- كه‌ گۆوارێكى كولتوورى گشتييه‌ له‌ شه‌قڵاوه‌ ده‌رده‌چێ، شایانی باسە دوای تەواوبوونی ناساندنى گۆواره‌كه‌ و به‌شدارى ئاماده‌بووان به‌سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى گۆواره‌كه‌ بە دیارى پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.

 

میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتى 28 / 6 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ کەسایەتى ناسراوو وڵاتپارێزى کوردستان بەڕێز مامۆستا (عەبدوڵڵا حەسەن زادە)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى کوردستانى و چاکەخواز کاک (ئاوارە)ى کوڕى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز مامۆستا (عەبدوڵڵا حەسەن زادە) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.

  میدیا - هەولێر:

 

شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له ‌هۆڵى پێشه‌وا له‌ هه‌ولێر به‌شدارى چله‌ى ماته‌مينى هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن) ده‌كات، لە رێوڕەسمەکەدا جارێکى دیکە سەرەخۆشى (مه‌كته‌بى سياسيى YNDK )يان بە‌حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و خانه‌واده ‌و كه‌سوكارى راگەیاند.

ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى  25 / 6 / 2025،  شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و  شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK و جه‌لال سمايل سلێمان كارگێڕى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى په‌يوه‌ندييه‌كانى YNDK ) ، لە هۆڵى پيشه‌وا له‌ شارى هه‌ولێر، به‌شداری چله‌ى ماته‌مينى هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێزان( كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێر  و  مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌ندامانى حزبى زه‌حمه‌تكێشان كوردستان و  بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران)، (د. شاخەوان خالید به‌ناوى سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسییYNDK)، جارێكى ديكه‌ پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێراگەیاندن، له‌ به‌رامبه‌ردا كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و خانه‌واده‌ى خواڵێخۆشبوو، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی (YNDK )يان كرد.

هێژاى گوتنێيه‌ له‌ رێوڕه‌سمى چله‌ى ماته‌مينيه‌كه‌ ژماره‌يه‌ك وتار به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ پێشكه‌شكران و هه‌روه‌ها ڤيديۆ به‌ڵگه‌فيلمێك له‌سه‌ر ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى (هاوڕێ به‌همه‌ن) نيشاندرا، له‌ كۆتايى چله‌كه‌دا كوڕه‌كه‌ى به‌ناوى خانه‌واده‌و وبنه‌كاڵه‌كه‌يانه‌وه‌ سوپاسى هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌كى كرد.

 

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 22 / 06 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز مامۆستا سیامەند عەبدوڵڵا مەخموورى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (زنار سارمەمى کادرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراو و وڵاتپارێزى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (مامۆستا سیامەند عەبدوڵڵا مەخموورى)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو جەڵتە لێیداوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مامۆستا سیامەند عەبدوڵڵا مەخموورى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

میدیا- هۆڵه‌ندا:

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/6/2025 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ ئه‌وروپا، به‌شداری ساڵوه‌گه‌ری كۆمه‌ڵكوژى كۆبانێ‌ ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه‌ له‌ لايه‌ن كوڕێن كۆبانێ له‌هۆڵه‌ندا له شاری نويه‌ركيرك له‌ وڵاتی ‌هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدرا، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك  حزب و لایه‌ن و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی و هه‌ڤكاری پارت ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شداربوون.

له‌ ده‌سپێكدا یادكردنه‌وه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی به‌رزه‌ فڕی شه‌هیدانی كۆبانێ و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان ده‌ستی پێکرد، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌م بۆنه‌یه‌وه‌‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و له‌ڕێوره‌سمه‌كه‌ چه‌ندین وته‌ و زانیاری  و به‌ڵگه‌فيلم سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژييه‌ پێشکه‌شکران و پاشان ژماره‌یه‌ك مۆم بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كۆبانێ داگیرسێندران، كه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵ و ده‌روونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌.  

میدیا - هەولێر:

 

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 - 6 - 2025، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (پاڵە گەردى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و مەعروف سمیلانى بەرپرسى هەرێمى سۆرانى YNDK ) پێشوازیانكرد له بەڕێز (شێخ د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق و شاندى یاوەرى), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێککەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکانى عێراق.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.

 ميديا – أربيل:

 

 وجه اتحادنا الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تهنئة إلى الحزب الديمقراطي التقدمي الكردي في سوريا بمناسبة الذكرى الـ68 لتأسيسه.

وأشار YNDK في برقيته إلى التحديات الجسام في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني، ونوه إلى ضرورة التغلب على الصعوبات وإيصال الشعب إلى الحرية. وهذا نص البرقية:

 

 الاخوة والاخوات في المكتب السياسي للحزب الديمقراطي التقدمي الكردي في سوريا المحترمون

  تحیة أخوية ....

  بمناسبة ذكرى مرور الثامنة والستون لميلاد حزبکم المناضل (الحزب الديمقراطي التقدمي الكردي في سوريا)، نبعث اليكم احر التهاني والتبريكات، ونتمنى لكم المزيد من التطور والنجاح والتوفيق بمسيرتكم النضالية وكلنا ثقة سيكون لكم دورا بارزا وفعالاَ في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني عموما وخاصة في مشروع وحدة الصف الكوردي في عموم كوردستان، نحن واثقون من أننا سنكون قادرين على النضال معاً، للحفاظ على مكتسباتنا في غرب وجنوب كوردستان، والتغلب على الصعوبات وإيصال شعبنا إلى الحرية.

 مرة أخرى نحن في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، نبارك الذكرى الـ68 لتأسيس الحزب الديمقراطي التقدمي الكردي في سوريا، ونتمنى النجاح لعملكم ونضالكم.

 مع فائق الاحترام والتقدير.

 

المكتب السياسي

للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK

14 / 6 / 2025 أربيل - كوردستان

میدیا- هۆڵه‌ندا:

 

به‌بۆنه‌ی (68) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان - سوریا PDK-S، رێكخستنيان له‌ هۆڵه‌ندا، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-6-2025  سه‌مينار و رێوڕه‌سمێكى به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا ساز كرد.

هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ‌ئه‌وروپا، به‌شداری رێوڕسمه‌كه‌ى كرد و وتاری YNDKی خوێنده‌وه‌، له‌ وتاره‌كه‌ى وێڕاى پيرۆزبايى له‌ ( پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا PDK-S )، تيشكى خسته‌ سه‌ر ره‌وشى ئه‌مڕۆى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، كه‌ به ‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئێستا کەوا شه‌ڕێكی قورس ‌ له‌نێوان ئێران و ئيسرائيل دروستبووه‌ و خه‌ريكه‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و هاوكێشه‌ و نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕێ، بۆيه‌ پێویسته‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییە‌كانى هه‌موو به‌شه‌كانى کوردستان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستكه‌وته‌كانى گەلەکەمان لە باشوور و رۆژئاوا‌ بپارێزین و به‌هيواى ئه‌وه‌ين رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌لامه‌ت بن و حزب و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى رۆژهه‌لاتى كوردستان بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ ئاماده‌بن، تا دۆخه‌كه‌‌ به‌قازانج بۆ گه‌له‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ و رۆژهه‌ڵاتى وڵاتيش ئازاد بێت، ئه‌مه‌ش به‌ يه‌كريزى و يه‌كگوتارى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و به‌شدارى ‌جه‌ماوه‌رى گه‌لێرى كوردستان دێته‌ دى.

هه‌روه‌ها له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك وتار و چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رنج و پێشنيازێك‌ پێشكه‌شكران و چه‌ند کاتژمێرێكی خایاند و سه‌رکه‌وتووانه‌ کۆتایی هات.

ميديا - أربيل:

  وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تهنئة إلى السید نصرالدین ابراهیم سکرتیر الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي) بمناسبة الذكرى الـ68 لتأسيس (الپارتي).

 وأشار YNDK في برقيته إلى التحديات الجسام في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني، ونوه إلى ضرورة التغلب على الصعوبات وإيصال الشعب إلى الحرية. وهذا نص البرقية:

 

  اخي العزيز الأستاذ نصرالدين ابراهيم المحترم

 سکرتیر الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)

  تحیة أخوية ...

  بمناسبة الذكرى الثامنة والستون لتأسيس حزبکم المناضل الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)، يشرفني وبأسم المکتب السیاسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، أن أتقدم اليكم ولكافة الرفاق الأعزاء أعضاء المكتب السياسي واللجنة القيادية وكوادر وأعضاء وأنصار الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)، أطيب التهاني والتبريكات بهذه المناسبة الهامة، ونتمنى لكم المزيد من التطور والنجاح والتوفيق بمسيرتكم النضالية وكلنا ثقة سيكون لكم دورا بارزا وفعالاَ في هذه المرحلة التأريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني عموما وخاصة في مشروع وحدة الصف الكوردي في عموم كوردستان، نحن واثقون من أننا سنكون قادرين على النضال معاً، للحفاظ على مكتسباتنا في غرب وجنوب كوردستان، والتغلب على الصعوبات وإيصال شعبنا إلى الحرية.

 مرة أخرى نحن في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، نبارك الذكرى الـ68 لتأسيس الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)، ونحن نهنئكم بهذه المناسبة أيضاً نثمن باعتزاز وتقدير العلاقة الثنائية والتي نعتز ونفتخر بها مؤكدين استمراريتها وتعزيزها بكافة المجالات، ثبات واستمرار للعلاقة التأريخية بين حزبکم الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي) واتحادنا    الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، ودمتم في مسيرة العطاء من أجل شعبنا ودوركم الذي محط تقدير الجميع.

  ونتمنى النجاح والتوفیق لعملكم ونضالكم.

  مع فائق الاحترام والتقدير.

 

  أخوکم

 غفور مخموری

 السكرتير العام

للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK

14 / 6 / 2025

مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

 

غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەت بە زاری كرمانجی داوا لە تەواوی لایەنە سیاسییەكان دەكات لە دەوری یەكتر كۆببنەوە و بە یەك سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتمانی ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشە و دەستدرێژییانەی حكومەتی عێراق ببنه‌وه‌ كە دەیكاتە سەر خەڵكی كوردستان و دەشڵێت “پێویستە ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم كە سڕ كراوە بیجووڵێنین لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی كار بۆ سەربەخۆیی و دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بكەین.
مەخمووری لەبارەی كێشەكانی بەغدا دژ بە كوردستان دەڵێ “كێشەكانی نێوان بەغدا و كوردستان نوێ نین و ئەو كێشانە لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق تاكوو ئێستا بەردەوامبوونە و درێژەیان هەبووە، بەڵام شێوازی دژایەتییەكانی عێراق بۆ كوردستان گۆڕاوە، سەرەتا لە تۆپبارانكردن و سوتماك كردنی خاكی كوردستان دەستی پێ كردووە، دواتر لە ساڵانی هەشتاكان شاڵاوی ئەنفالەكان، بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی دژی خەڵكی كوردستان، وە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، لە ئێستادا ڕژێمی عێراق هەوڵی ئەوە دەدات كە سیاسییەتی برسیكردن بەرامبەر خەڵكی كوردستان بەكار بهێنێت، كەواتە حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی حكومەتی عێراق هەر یەكێكیان بە شێوەیەك دژایەتی خەڵكی كوردستانی كردووە”
دەڵێ “لە هەمووشی قێزەونتر حكومەتی ئێستایە كە سیاسییەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان جێبەجێ دەكات، بەداخەوە حكومەتی عێراق حكومەتێكی نیشتمانی نییە، حكومەتێكی تائیفییە و ڕیمۆنت كۆنترۆڵی حكومەتی عێراق لە دەرەوەی سنووری عێراقە، بۆیە چۆنیان بوێت وا عێراق هەڵدەسووڕێنن و باش دەزانین كە ئەو زەختەی لە سەر كوردستان هەیە وڵاتانی دەوروبەر دەستیان تێدا هەیە و حكومەتی میلیشیی عێراقیش بەوە هەڵەیەكی ستراتیژی بەرامبەر خەڵكی كوردستان دەكات .”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە بۆ چارەسەری هەموو ئەو كێشانەی هەن، پێویستە تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە دەوری یەكتر كۆ ببینەوە و بە یەك سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتمانی ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشە و دەستدرێژییانەی حكومەتی عێراق ببینەوە كە دەیكاتە سەر خەڵكی كوردستان لەبەر ئەوەی دەستدرێژیكردن تەنیا بە شێوازی سەربازی نییە و بەڵكوو چەندین شێوازی هەیە لەوانە برسیكردنی خەڵك و پەراوێزخستنی لایەنە سیاسییەكان و بێ ڕۆڵكردنی كارەكتەرەكانی كوردستانە لە بەغدا،”
دەشڵێت “بۆیە بە قەناعەتی من باشترین كارێك كە بیكەین یەكرێزی و یەك دەنگیی هەموومانە و دوای ئەوەش دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین ئێمە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكشێننەوە، تاوەكوو عێراق بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئێمە بكات و ئێمەش لە پرۆسەی سیاسیی بمێنینەوە بە لاوازی سەیر دەكرێن، بۆیە پێویستە هەڵوێستێكی یەكگرتووی كاریگەرمان هەبێت، كە تف لەو سیاسەتەی عێراق بكەین و بتوانین بە یەك دەنگی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و لە تەواوی ئۆرگانەكانی عێراق بكشێنینەوە، ئەوە چارەسەری سەرەكییە و وە كار بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكەین و هەوڵی ئەوەش بدەین كە ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم كە سڕ كراوە بیجووڵێنین لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی كار بۆ ئەم پرسە بكەین.”