yndk

yndk

لاوان هێز و دڵ هەر کۆمەڵگایەکن، ئەوان نەک تەنها ئه‌مڕۆ له‌راژه‌ن، بەڵکو دروستکەری دواڕۆژی کۆمەڵگاکەشن، لە هەر ساڵێکدا ڕۆژی لاوان وەک یادەوەرییەک پیرۆز دەکرێت كه‌ ئه‌ويش (12-8)ه‌ بۆ ناساندن و پشتگیری کردنی توانا و بەهرەکانی نەوەی گەنج.

ئامانجەکانی لاوان....

لاوانی ئەمڕۆ ئامانجی جۆراوجۆریان هەیە کە گشتییەکانی خوارەوە لەخۆ دەگرن:

خوێندن و زانیاری: زۆرینەی لاوان هەوڵدەدەن زانیاری بەدەستبهێنن و خۆیان پەروەردە بکەن. ئەوان دەیانەوێت پسپۆڕی لە بوارێکی دیاریکراودا ببن و بتوانن بەشدارییان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگه‌دا هەبێت.

کارکردن و دابینکردنى بژێو: ىدۆزینەوەی کارێکی گونجاو و دامەزراندنی كيان و بوونى ناسنامه‌يه‌ك  لە گرنگترین ئامانجەکانی لاوانە. ئەوان دەیانەوێت بتوانن خۆیان و خێزانەکانیان بەخێو بکەن.

كاريگه‌رى کۆمەڵگه‌: زۆربه‌ى لاوان ئارەزووی ئەوەیان هەیە کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگاکەیان دابنێن و لە به‌ره‌و پێشبردن و چارەسەرکردنی کێشەکاندا بەشدار بن.

هەوڵ و تێکۆشانەکانیان...

گەنج بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندان لە چەندین بواردا:

بواری خوێندن: زۆربەی لاوان هەوڵدەدەن پەیمانگا و زانکۆکاندا خۆیان پەروەردە بکەن و بڕوانامه‌ به‌ده‌ست بهێنن. ئەوان ڕووبەڕووی کێشەی دارایی و هەندێک جار کەمی دەرفەتەوە دەبنەوە، بەڵام بەردەوامن لە هەوڵدان.

بواری کارکردن: دۆزینەوەی کار گرفتێکی گەورەیە بۆ لاوان، بەتایبەتی ئەو کارانەی کە لەگەڵ شارەزایی و ئارەزووەکانیان دەگونجێت. زۆریان ناچارن کاری کاتی یان کاری بە پارت-تایم بکەن.

بواری نوێکردنەوە: لاوان له‌م سه‌رده‌مى پێشكه‌وتنه‌ کاردەکەن لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگه‌ و پێشخستنى خود.

خەون و ئاواتەکانیان...

خەونەکانی لاوان جۆراوجۆر و فراوانن:

  • خەونی کەسی: پێکهێنانی خێزانێکی خۆشبەخت، بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە کاردا، گەشتکردن و ناسینی جیهان.
  • خەونی کۆمەڵایەتی: بینینی کۆمەڵگایەکی ئاشتی و دادپەروەر، نەبوونی جیاکاری، دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان.
  • خەونی تەکنەلۆژی: بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆژیا بۆ په‌ره‌پێدان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان.

بەرنامە و پلانەکانیان....

لاوان بەرنامەی جۆراوجۆریان هەیە:

بەرنامەی کورتخایەن:

  • تەواوکردنی خوێندن
  • فێربوون و شارەزایی نوێ له‌بوارێكى دياريكراودا.
  • دەستپێکردنی کارێک یان پڕۆژەیەک.

بەرنامەی درێژخایەن:

  • دامەزراندنی له‌ کارێک به‌شێوه‌ى هه‌ميشه‌يى له‌پسپۆرى خۆى بێت.
  • بەشداریکردن لە کاروباری کۆمەڵایەتی يان رێكخراوه‌يى و ناحكومى
  • هاوکاریکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا

چی بکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان؟

خوێندن و فێربوون: لاوان بەردەوامن لە خوێندن، نەک تەنها لە قوتابخانە و زانکۆکاندا، بەڵکو لە ڕێگەی ئینتەرنێت و کۆرسە ئۆنلاینەکانیشەوە.

کارکردن و ئەزموون: زۆریان لە کاری ئیشکردن یان کارە بچووکەکانەوە دەست پێدەکەن تا ئەزمووندار بن.

تواناسازى: بەشداریکردن لە گروپە جۆراوجۆرەکاندا بۆ ناساندنی کەسانی نوێ و دۆزینەوەی دەرفەت.

نوێکردنەوە: بەکارهێنانی بیرۆکەی نوێ و جۆراوجۆر بۆ پێشخستن.

ئاستەنگەکان به‌رده‌م لاوان...

لاوان ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر دەبنەوە:

  • کێشەی دارایی: کەمی دەرامەت بۆ خوێندن یان دەستپێکردنی کارێک.
  • کەمی دەرفەت: کەمبوونی کارو نه‌بوونى ده‌رفه‌تسازى بۆيان.
  • کێشەی کۆمەڵایەتی: هەندێک جار نەگونجانی نێوان نەوەکان و به‌ريه‌كه‌وتنيان له‌گه‌ڵ نوێى پێش خۆيان.
  • گۆڕانی خێرا: سەختبوونی شوێنپێکەوتن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکان لە جیهاندا.

دەرەنجام:

لاوان هێزی سەرەکی گۆڕان و گەشەپێدانن لە کۆمەڵگه‌دا. سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و گرفتەکان، ئەوان بە بەرز بایەخی و بە هەوڵی بەردەوام کاردەکەن لەسەر بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانیان. پشتگیری لاوان واتە پشتگیری دواڕۆژ و کۆمەڵگه‌يه‌كى ته‌ندروسته‌. بۆیە گرنگە هه‌ر له‌خێزان و هەموو دامەزراوەیەک هاوکاریيان بکات و دەرفەتی گونجاویان بۆ دابین بکات.

با ڕۆژی لاوان تەنها یادکردنەوەیەک نه‌بێ، بەڵکو بانگەشەیەک بێت بۆ هەموو کۆمەڵگا تا زیاتر گرنگی بەم نەوە گرنگه‌ بدات و هانی بدات لە بەدیهێنانی ئامانج و خەونەکانیاندا. به‌مه‌ش ده‌توانين دوارۆژێكى پڕشنگدار بۆ لاوان و داهاتوو به‌ديبهێنين.

*نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له ‌باشوورى كوردستان.

 

میدیا - هەولێر :

 

شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK، سەردانی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان له ‌شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و، (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزده‌كه‌ن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتى 8 / 8 / 2025، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مەکتەبى سیاسى و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییه‌كان)، سەردانی بارەگای پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (كاك عادل و كاك سادق ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كاك غازى و كاك هاشم ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى باره‌گاى هه‌ولێر) پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەبۆنەی (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان، پیرۆزبایی(YNDK)يان ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنيان بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK یان كرد بۆ ‌سه‌ردانی و په‌یامی پیرۆزباییان.

میدیا – سۆران:

  شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌بۆنه‌ى (49)ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنيان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات، وێڕاى پيرۆزبايى ساڵيادى دامه‌زراندنيان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌ڤه‌ری سۆران و رەوشی سیاسی ده‌كه‌ن .

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتی 8-8-2025 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له ( مامۆستا پاڵه‌ گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مامۆستا مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و هه‌ڤاڵ ئيبراهيم قادر و هه‌ڤاڵ رێبوار مه‌عروف ئه‌ندامانی مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمی سۆران)، له‌ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( عه‌بدوڵڵا وه‌رتى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و زرار روستايى كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند) پێشوازییكران.

 سه‌ره‌تا شاندی هه‌رێمی سۆرانیYNDK پيرۆزبايى سأڵيادى دامه‌زراندنى پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستانى لێكردن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رێز( عه‌بدوڵڵا وه‌رتى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و سه‌ردانى شاندى ( YNDK)ى كرد، له‌دانيشتنه‌كه‌‌ باس له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه سياسييه‌‌كان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.

 

غەفوور مەخموورى: دەزگاى خێرخوازى بارزانى وەک سازییەکى نەتەوەیى و نیشتمانى توانیویەتى ببێتە فاکتەرى بەهێزکردنى هەستى نەتەوەیى لەسەر ئاستى کوردستانى مەزن

 

  میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٧ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی سەرۆکایەتیى دەزگاى خێرخوازى بارزانى-ى كردو، بەبۆنەى (٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی سەرۆکایەتیى دەزگاى خێرخوازى بارزانى-یان لە شاری هەولێر كرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (موسا ئەحمەد سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و کارگێڕو ئەندامانى دەستەى کارگێڕى دەزگا)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگاى خێرخوازى بارزانى، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK-ی بە بەڕێزان سەرۆک و کارگێڕو ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و کارمەندانى دەزگاکە راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى دەزگاى خێرخوازى بارزانى لە خزمەتکردنى بوارى خزمەت و کارى مرۆیى لەهەر چوار پارچەى کوردستان و بەرزکردنەوەى مۆراڵى نەتەوەیى  وکارى خێرخوازى و مەدەنى و قوڵکردنەوەى گیانى پێکەوەژیان لە کوردستان  بەرز نرخاند، هەر لە دیدارەکەدا مەخموورى وتى: (دەزگاى خێرخوازى بارزانى وەک سازییەکى نەتەوەیى و نیشتمانى توانیویەتى ببێتە فاکتەرى بەهێزکردنى هەستى نەتەوەیى لەسەر ئاستى کوردستانى مەزن و، رۆڵێکى مەزنى گێڕاوە لە بەهاناوەچوونى خوشک و برایانمان لە بەشەکانى دیکەى کوردستان، هەروەها دەزگا بێ جیاوازى خزمەتى تەواوى پێکهاتەکانى کوردستانى کردووە، ئێمە وەکو یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە چاوى رێزەوە لە کارو خەباتى دەزگاى خێرخوازى بارزانى دەڕوانین و بەرز دەینرخێنین.).

 بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى لەلایەن خۆیەوە سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى و شاندى YNDK ى کرد.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

*غەفوور مەخموورى: (التآخي) هەمیشە سەنگەرێکى قایمى بەرەڤانیکردن لە مافە رەواکانى گەلى کوردستان و پردى گەیاندنى نێوان رۆشنبیرانى کورد و عەرەب بووە.*
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٦ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە رۆژنامەنووسى ناسراو بەڕێز (جەواد مەلەکشاهى سەرنووسەرى رۆژنامەى التآخي) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە ئازادى كارى رۆژنامەنووسى و رۆڵى رۆژنامەنووس و نووسەرو رۆشنبیران لە خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، پێشوازیکرد لە رۆژنامەنووسى ناسراو بەڕێز (جەواد مەلەکشاهى سەرنووسەرى رۆژنامەى التآخي)، لە دیدارەکەدا باسیان لە ئازادى كارى رۆژنامەنووسى و رۆڵى رۆژنامەنووس و نووسەرو رۆشنبیران لە گەیاندنى راستییەکان و خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان كرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان و رۆژنامەى (التآخي) كرد لە بزاڤى رۆژنامەگەرى کوردى بە زمانى عەرەبى کرد و، وتى: "(التآخي) هەمیشە سەنگەرێکى قایمى بەرەڤانیکردن لە مافە رەواکانى گەلى کوردستان بووەو پردى گەیاندنى نێوان رۆشنبیرانى کورد و عەرەب بووە." مەخموورى دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى پێشڤەچوونى زیاتر و بەردەوامى بۆ خواستن.
شایانى باسە بەڕێز (جەواد مەلەکشاهى سەرنووسەرى رۆژنامەى التآخي) لە دیدارەکەدا سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە غەفوور مەخموورى راگەیاند، کەوا بەردەوام بە نووسینەکانى هاوکارى رۆژنامەکەیانى کردووە و، وەک رێزگرتن لە هەوڵ و نووسینەکانى مەخموورى بەناوى خۆى و ستافى رۆژنامەى (التآخي) قەلغان و سوپاس و پێزانینى رۆژنامەى التآخی پێشکەش بە غەفوور مەخموورى کرد.
لەدوا تەوەرى دیدارەکەشدا؛ جەختیانکردەوە سەر پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٦ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد مامۆستا (عەزیزى مەلاى رەش) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد بەڕێز (عەزیزى مەلاى رەش)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەزیزى مەلاى رەش باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێرو شوێنەوارەکانى دەشتى هەولێر.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 5 / 8 / 2025، سکرتێرى گشتیى YNDK بە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى میللى چین-یان كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆنسڵى گشتیى چین سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد و، دواتر باسیان لە پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکى باڵاى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زیلان سارمەمى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى کۆمارى چینى میللى-یان لە شارى هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (لیو جون کۆنسڵى گشتى و ستافى کۆسڵخانە)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى لە کۆنسڵى گشتیى کۆمارى میللى چین کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، بەڕێز لیو جون کۆنسڵى گشتیى کۆمارى میللى چین لەلایەن خۆیەوە سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى و شاندى YNDK ى کرد و، دواتر هەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە کرا و جەختکرایەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە هەموو لایەک لە ناوچەکەدا کار بۆ چەسپاندنى ئاشتى و ئارامى بکەن و دیالۆگ بکەنە بنەما بۆ نەهێشتنى شەڕو گرژییەکان و یەکلاییکردنەوەى کێشەکان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .
*كارثة شنكال كانت محاولة للقضاء على الإیزديين مواطنين و ارضاً*
- يا جماهير حماة الوطن الكوردستانية
- الاخوات و الاخوة الأزديين مرفوعيي الرؤوس
- عوائل و ذوي شهداء كوردستان
لقد تعرض الأخوات والأخوة الإیزديين على امتداد التأريخ الى الظلم، لقد تم اضطهادهم من الناحية القومية والدينية وواجهوا حملات الابادة لقد اضطهدوا مرتین، مرة بسبب كونهم كورداً، والثانية بسبب إنهم إیزیدیون، مما لاشك فيه كان هجوم ارهابيي داعش يوم 3/8/2014 تكراراً للتأريخ، انها محاولة للأبادة الجماعية ومحوهم مواطنين وارضاً، لذا علينا جميعاً استذكار هذه الكارثة القومية وان نستلهم منها الدرس والعبر، وفي الوقت ذاته علينا الوقوف جميعاً ضد الهجمات التي تشن على الاخوات والاخوة الإیزيديين وفضحها.
واليوم اذ نستذكر فيه الذكرى السنوية لهذه الكارثة القومية الأليمة، يتحتم علينا ان نعتبرها كارثة قومية ونسعى الى ان نحولها الى قضية قومية، ومنذ هذا اليوم علينا ان نوصل هذه الحقيقة مرة اخرى الى المجتمع الدولي، بأن شعب كوردستان يتعرض باستمرار الى الأبادة الجماعية، وبغية عدم تكرار مثل هذه الكوارث ضد شعب كوردستان عليهم التعاون معنا من اجل اعلان استقلال كوردستان وتأسيس دولة كوردستان، وهذه هي الضمانة الوحيدة لعدم تكرار مثل هذه الكوارث.
في ذكرى كارثة شنكال، نعرب مرة اخرى كما كنا، عن دعمنا وتعاطفنا مع الأخوات و الأخوة الإیزديين، وندين ثانية وبشدة هجمات واعتداءات خفافيش الظلام والجهل لأرهابيي داعش، وندعو الكوردستانيين على صعيد كوردستان الكبرى والجاليات الكوردستانية في الخارج ان يكونوا عوناً وسنداً للأخوات والأخوة الإیزديين للتعريف الأكثر لهذه الجريمة بالعالم، وأن يطرحوا جرائم ارهابيي داعش على المجتمع الدولي، من اجل مزيد من الفضح والأدانة، والمساعي التي بذلت حتى الآن كانت مثمرة، وان التعريف بالإبادة الجماعية (جینوساید) لكارثة شنكال هي نتاج تلك المساعي ونحن من جانبنا نرحب بها ونقيمها عالياً.
- الإجلال و الرفعة للأخوات والأخوة الإیزيديين.
- المجد والخلود لشهدائنا.
- الموت والعار لخفافيش الجهل ارهابيي داعش.
غفور مخموري
السكرتير العام
للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
٣ / ٨ / ٢٠٢٥
 
 

میدیا – هه‌ولێر:

 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شداری به‌رز راگرتنى يادى پانزه‌ ساڵه‌ى كۆچى دوايى مامۆستا شێخ جه‌لال حوسه‌ينى ده‌كات، جارێكى ديكه‌ هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و سازمانى خه‌بات ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی رۆژی هه‌ينى‌ رێكەوتی 1/8/2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDKكه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان (شاكر هاشم ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌شداری به‌رز راگرتنى يادى پانزه‌ ساڵه‌ى کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران له ‌شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.  

شاندی YNDKله‌لایه‌ن به‌ڕێزان سكرتێرى سازمان و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی سازمانى خه‌بات پێشوازیكران، پرسە و سەرەخۆشى و هاوسۆزی و هاوخەمى مه‌كته‌بى سياسيىYNDK یان پێراگەیاندن، له‌ به‌رامبه‌ردا سكرتێرى سازمانى خه‌بات سوپاسی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و بەشدارى و هاوخەمی شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKيان كرد.

 

نووسينى: شاخه‌وان خاليد*

جۆر: وتارى سياسى

بڵاوكردنه‌وه‌: ئه‌مڕۆ له ‌لاپه‌ڕه‌ (6)ى رۆژنامه‌ى رێگاى كوردستان

 

چه‌كدانانى ژماره‌يه‌ك له‌ گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ئه‌شكه‌وتى جاسه‌نه‌ له‌ سنوورى  سوورداش له‌ پارێزگاى سلێمانى، به‌تايبه‌ت ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ وه‌كو په‌ناگه‌ى سه‌ركرده‌كانى كورد و  چاپه‌مه‌نى کوردی په‌يامى مەره‌کەب و خەونى، پێکەوە هەڵگرتبوو، ئەم دیمەنە تەنها وەک ئایکۆنێکی ئاڵۆز لە نێوان مێژوو و تێکۆشان، لە نێوان برین و کەرامەتدا ناخوێندرێتەوە، به‌ڵكو ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌سيمبۆلى سه‌كردايه‌تيكردن و مێژووى چاپه‌مه‌نى بووه‌ هه‌ڵگرى په‌يامى ئاشتى بۆ هه‌موو جيهان. 

دانانی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕووداوێکی گرنگی سیاسی و مێژووییه‌،  کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر چەشنی ناوچە و داهاتووی بزووتنەوەی کوردی دروست دەکات. ئەم بڕیارە نەک تەنها وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا هه‌ژمار ده‌كرێت، بەڵکو وەک گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ستراتیژی سیاسی و تەکتیکی ئەم ڕێکخراوەی کوردیش تێدەگەین.

بۆ تێگەیشتن لە گرنگی ئەم هەنگاوە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕه‌گ و ريشه‌ى کێشەکە. پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە ساڵی ١٩٧٨دا دامەزرا و لە ساڵی ١٩٨٤ەوە خەباتی چەکداری دەستپێکرد. ماوەی نزیکەی (40) ساڵە ئەم ڕێکخراوە شەڕی چەکداری لە دژی حکومەتی تورکیا بەردەوام دەکات. لەم ماوەیەدا، هەزاران کەس لە هەردوو لا گیانیان لەدەستداوە، كورد توانى به‌توركيا بڵێ ناتوانى به‌چه‌ك و ده‌بابه‌ت و فرۆكه‌ كورد له‌ناو ببات، ئيڕاده‌ى كورد به‌هێز و ناكه‌وێ. 

لەو گۆشە نيگايه‌وه‌، دیمەنی به‌سۆى سی گه‌ريلا، كچ و كوڕ- پیاو و ژن، ئەوەی لە چەند ساڵدا هەڵیانگرتبوو لە تفەنگ و شكۆ. لە پێشەوە، ئافره‌تى کورد تێکۆشەر بوون، کە بۆ دەیان ساڵ بەرەنگاری زۆرداری داگیرکەری تورکی بوونەتەوە، بە خوێن و بوێریانەوە وێنەیەکیان چنیوە کە جیهانی سه‌رسام کردووە. ژنی کوردی بەرگریکار لە پشتی پیاوانەوە ناوەستێت، بەڵکو لە ته‌نيشتيه‌وه‌ يان پێشەوەی سه‌نگه‌ره‌كانه‌ به‌رگريده‌كات يان هێرش ده‌كات.

ئه‌م دیمەنە داخستنی پەڕەیەکی خوێناوییه‌، دەستپێکی قۆناغێکی نوێى زیاتر ئاڵۆزه‌، قۆناغی دوای چەک، کە تێکۆشان دەگۆڕێت بۆ گفتوگۆى سیاسی لەسەر ته‌خته‌يه‌كى ره‌ق و رووت له‌سه‌ر په‌ڕه‌يه‌كى سپى بۆ دانووساندن و نووسينه‌وه‌ى مێژوو، ده‌ستوور.

هۆکارەکانی دانانی چەک:

١. گۆڕانی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی

لە ساڵانی ڕابردوودا، بە تایبەتی دوای کۆتایی جەنگی سارد، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان گۆڕانی بەرچاو بەسەردا هاتووە. کردنەوەی کەناڵەکانی دیپلۆماسی و زیادبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکان، بۆشایی کەم کردووەتەوە بۆ چارەسەری سیاسی کێشەکان.

٢. فشاری نێوده‌وڵه‌تى

فشاری ڕای گشتی نێودەوڵەتی لەسەر حکومەتی تورکیا زیاد بووە بۆ ڕێگەدان بە چارەسەری سیاسی. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی دیموکراتیک بە بەردەوامی داوای کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دەکەن.

٣. گۆڕانی ستراتیژی ناوخۆیی

گۆڕان لە ئاستی سەرکردایەتی و بیرکردنەوەی ستراتیژی لە ناو پارتی کرێکارانی کوردستان، بە تایبەتی کاریگەری بیرکردنەوەی عەبدولڵا ئۆجەلان دەربارەی "كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتيك"، ڕێگەی خۆشكردووه‌ بۆ خەباتی مەدەنی و ئه‌ومه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر هزرى PKK هه‌يه‌.

کاریگەرییەکانی دانانی چەک:

لەسەر کوردان:

یەکگرتوویی: ئەم هەنگاوە دەرفەتێک دەخاتە ڕوو بۆ یەکگرتوویی زیاتری بەشەکانی كوردستان و له‌يه‌كتر نزيكبوونه‌وه‌ى پارته‌كان. 

بەرنامەی سیاسی:  ئامادەکاری بۆ بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی بە شێوەی یاسایی و ده‌ستوورى. 

پەروەردە و کلتوور: گرنگیدان بە پاراستن و پەرەپێدانی زمان و کلتووری کوردی ده‌رفه‌تێكه‌ تا خوێندن و نووسين و قسه‌كردن به‌زمانى دايك ئاسايى بێ. 

لەسەر تورکیا:

فشاری ئابوورى:  کەمکردنەوەی فشاری سەربازی و ئه‌و دۆخه‌ ئابوورييه‌ى توركيا تێكه‌وتووه‌ و خستوويه‌تيه‌ سه‌ر لێوارى مه‌رگ. 

گۆڕانی سیاسى:  ناچاركردنى  حکومەتى توركيا بۆ گۆڕانی سیاسى به‌رامبه‌ر كورديان، به‌تايبه‌ت ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى دوايى ناوچه‌كه‌.

چارەسەری ديپلۆماسى: دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی گفتووگۆ و به‌تايبه‌ت دونيا له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌و ئاڕاسته‌يه‌ ده‌ڕوات. 

لەسەر باشوورى كوردستان:

سەقامگیری: کەمکردنەوەی ناسەقامگیری به‌هۆى ئه‌و هێرش و داگيركارى و تۆپبارانكردنه‌وه‌ى توركيا ده‌يكات. 

دەرفەتی گەشە: دەرفەتی بەرەوپێشچوون بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان له‌ناوچه‌ سنوورييه‌كان باشتر ده‌كات. 

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە. 

به‌گشتى كاريگه‌رى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و زياتر تێكه‌لبوون لايه‌نه‌كان و خه‌ڵك ده‌بێ. 

گرفتەكانى به‌رده‌م گفتوگۆ:

١. متمانە

نه‌بوونى متمانەی ته‌واو لە نێوان لایەنەکاندا کاتێکی درێژى پێویستە و پەیوەندیدارە بە کردەوە نەک تەنها قسە.

٢. جیاوازی بیرکردنەوە

هەبوونی دیدگای جیاواز لە دەرەوە و ناوەوەی هەردوو لا دەرفەتی گفتووگۆ ئاڵۆز دەکات، بۆيه‌ به‌گفتوى زۆر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان زياتر ده‌بن.

٣. فشاری سیاسی

فشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەردوو لا دەتوانێت بەربەست دابنێت لە بەرامبەر پیشخستنی پڕۆسەی سیاسی و ئه‌و قۆناغه‌ نوێييه‌ى نێوان كوردان و توركيا. بۆيه‌ پێويستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی بکات.

ده‌ره‌نجام:

نابێ دانانی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان، وەکو ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ماف و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بچنرێت، بەڵکو وەکو گۆڕانە له‌ سياسه‌ت و ستراتيژ و پابه‌ندبوون به‌سياسه‌تى نوێي جيهان و دەرفەتێکی مێژوویی بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی کورد لە باكوورى كوردستان و تورکیا. ئەم هەنگاوە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەموو لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنجامی باش لە دوای خۆیدا بهێنێت.

سەرکەوتووی ئەم پڕۆسەیە نەک تەنها بۆ کورد و تورکان بەڵکو بۆ هەموو هەرێم و ناوچه‌كه‌يه‌ و  دەبێتە هۆکاری سەقامگیری و گەشەپێدان. هیوادارین ئەم دەرفەتە مێژوویە بە دروستی بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی داهاتووێکی باشتر بۆ هەموو خەڵکی ئەم ناوچەكه‌

  • نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس