میدیا – ههولێر:
مهكتهبی سياسيى YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی دیوەخانی (مام خولەی هادی ئاغای دزەییان) کرد و لهلايهن كاك هێمن دزهيى و خزمانى دزهيى پێشوازیكران.
ڕۆژى ههينى رێكهوتى 10/10/2025، شاندێكى مهكتهبى سياسيى YNDK كه پێكهاتبوو له ههڤاڵان (شاكر هاشم ئهندامی مهكتهبی سیاسیی YNDK و فاخر نانهكهلی ئهندامی سهركردایهتی و بهرپرسى ههرێمى ههولێرى YNDK) ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سهردانى دیوەخانی (مام خولەی هادی ئاغای دزەیی) یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن كاك هێمن دزهيى و خزمانى دزهيى پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مهكتهبى سياسيى YNDK هیواى لهش ساغى بۆ خواستن و جهختيان لهسهر بههێزكردنى پهيوهندى كۆمهڵايهتى و خزمايهتى كردهوه، لەبەرامبەردا بەڕێز (كاك هێمن دزهيى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى، سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى مهكتهبى سياسيى ( YNDK )- يان كرد.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە ؛ رێکەوتی ٩ی ١٠ى ٢٠٢٥، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و باپیر کامەلا سکرتێرى گشتى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و عەبدوڵڵاى حاجى مەحموود رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان)، هەر سێ لایەنى سیاسى لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان کرد، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى روویانداوەو روودەدەن، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلی كوردستان، شایانى باسە پرسى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
لە دوا تەوەرى کۆبوونەوەکەشدا هەر سێ لایەن جەختیانکردەوە سەر پتەوکردن و پێشخستنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان، لەپێناوە زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان
میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی له نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات (مسد) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان ویەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، پێشوازیكرد لە بەڕێزان (د. ڕزگار قاسم سەرۆکی تەڤگەری نوژەنی کوردستانی سوریا وئەنجوومەنی سوریای دیموکرات "مسد")، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و یەکدەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان گفتوگۆیان كرد و، جەختیانکردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییە نوێیانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی کوردستانییانە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باسیان لە گرنگى راوێژى نەتەوەیى کردو جەختیانکردەوە سەر ئەوەى کەوا بۆ دەربازکردنى ئەم قۆناخەو بەرگرتن لە هەڕەشەکان پێویستە لە رێگەى دیالۆگ و راوێژى نەتەوەیى لە نێوان تەواوى هێزە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەو نەخشەرێگەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژرێت، هەر لە دیدارەكەدا نوێنەری (مسد ) سوپاس و پێزانینی خۆیانیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی له شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا (پارتی) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و رێکەوتنى لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان ویەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا (پارتی) ، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (ئیدریس شکاک ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتی و نوێنەری بەرەی کوردستانی سوریا نەجمەددین حەبەش ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی )، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و رێککەوتنى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییە نوێیانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی کوردستانییانە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە گرنگى راوێژى نەتەوەیى کراو جەختکرایەوە سەر ئەوەى کەوا بۆ دەربازکردنى ئەم قۆناخەو بەرگرتن لە هەڕەشەکان پێویستە لە رێگەى دیالۆگ و راوێژى نەتەوەیى لە نێوان تەواوى هێزە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەو نەخشەرێگەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانى دابڕێژێت، هەر لە دیدارەكەدا شاندى (پارتی ) سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر:
مهكتهبى سياسى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى هاوپهيمانى نيشتمانى-یان كرد و، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنى هاوپهيمانى نيشتمانى پیرۆزباييان لێكردن و هیوای گەشەسەندن و سەركەوتنيان بۆ خواستن.
پێش نیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە رێكهوتى 2-10-2025، شاندێكى مهكتهبى سياسى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، كه پێكهاتبوو له ههڤاڵان( شاكر هاشم ئهندامی مهكتهبی سیاسيی YNDK و فاخر نانهكهلی ئەندامى کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێر و جهلال سمایل کارگێری مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیيەکانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى هاوپهيمانى نيشتمانى-یان لە شاری ههولێر كرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان مهكتهبى سياسى و سهركردايهتى و كادر و ئهندامانيان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مهكتهبى سياسى YNDK بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هاوپهيمانى نيشتمانى، پیرۆزبایيان ئاڕاستهكردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنيان بۆ خواستن، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی له پێناو بهدهستهێنانى تهواوى مافهكانى گهلى كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پاراستنى دهستكهوتهكانى گەلی كوردستان.
Error: No articles to display