میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 16 / 12 / 2025، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانی حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران-یان كرد‌و، لەگەڵ سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران کۆبوونەوەو لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندیى پەیوەندییەکان و فاخیر نانەکەلى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران-یان كرد‌و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مستەفا هیجرى سکرتێرى گشتى و مستەفا مەولودى جێگرى سکرتێر و عومەر باڵەکى بەرپرسى ناوەندى راگەیاندن و کەریم پەروێزى بەرپرسى ناوەندى تەشکیلاتى ئاشکرا و سمایل ئەرجومەندى بەرپرسى مەڵبەندى ١ یەک و مەلا حەسەن واژى لە پەیوەندییەکانى حیرب)ەوە پێشوازیكران.
لە دیدارێکى برایانەدا، باس لە رەوشى سیاسى کوردستان و ناوچەکە کرا و، سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورت‌دا تیشکى خستەسەر رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا جارێکى دیکە پێشنیارى پێکهێنانى چەترێکى هاوبەشى بۆ لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کرد، کەوا هەموو لایەنەکان لەژێریدا کۆببنەوە، ئەمەشى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان خستەڕوو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کار‌و خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، هەروەها سوپاسى هەڵوێستى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران و لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کرد، کەوا بەردەوام رەچاوى رەوش و تایبەتمەندى باشوورى کوردستان دەکەن، باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە و، پێویستە هەموو لایەک سەبارەت بەم پرسە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن.
هەر لە دیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران، شرۆڤەیەکى کورتى رەوشى رۆژهەڵاتى کوردستانى کرد و، جەختیکردەوە سەر یەکڕیزى و بەیەکەوە کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان و، بۆ پێشوازیکردن لە ئەگەرو پێشهاتەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رووداوانەى کەوا لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن، هەروەها ئاماژەى بەوەکرد کەوا کارى گرنگ و باشیان بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کردووە، شایانى باسە هەر لە دیدارەکەدا؛ سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران بەناوى سەرکردایەتیى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەرى دیدارەکەشدا هەردوو لا جه‌ختیانكرده‌وه سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانە و هاوخەباتی نێوان حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتى ١٦ / ١٢ / ٢٠٢٥ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانى بەڕێز (عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان)-یانکرد و، سەرەخۆشیان لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی (رزگار باوەجانى و هاوسەرو منداڵەکەى)ى ئامۆزاى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە سەردانەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبووان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (عارف باوەجانى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێ‌زانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردان و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى و شاندى YNDK دەربڕى و سوپاسیکردن.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 15 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى چاکەخوازی شارى هەولێر بەڕێز نەزیفە خان کاک مەلای مشاری-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەى ئەمرِۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانه‌كه‌لی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى چاکەخوازی شارى هەولێر بەڕێز خاتوو نەزیفە خان کاک مەلای مشاری-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، کەوا ماوەیەکە باری تەندروستی باش نیەو چارەسەری وەردەگرێت، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا خاتوو نەزیفە خان وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا- هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا به‌شدارى كه‌رنه‌ڤاڵى رۆژى ئاڵاى كوردستان له شارى ئه‌لمێره‌ى هۆڵه‌ندا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 14-12-2025 هه‌ڤاڵ (فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا) به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى به‌ڕێزان نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستان و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شدارى كه‌رنه‌ڤاڵى به‌رز ڕاگرتنى رۆژى ئاڵاى كوردستان ده‌كات، له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ژماره‌یه‌ك وتار و چه‌ندین چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكران و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه چوار كاتژمێرى خاياند.
میدیا - هەولێر:
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ١٣ / ١٢ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان كرد‌و، بەبۆنەى (٤٠) چلەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێ‌كردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاتر‌و و سەركەوتنی بۆ خواستن.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێكی باڵای YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر و شاکر هاشم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد‌و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى گشتیى حزب و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەندامى ئەنجوومەنى گشتى و ژمارەیەک لە کادرو ئەندامانى حزب)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورت‌دا بەبۆنەی (٤٠) چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDKی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستانى لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا – ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران:
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵیادیان سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 13-12-2025 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان( پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و عوسمان باڵابه‌رز و مه‌هدى رواندزى كارگێڕانی هه‌رێمی سۆران و يونس عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى سۆران)، سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( عه‌بدولواحيد خه‌ليفانى به‌رپرسی لق و ژماره‌يه‌ك له كارگێڕ و ئه‌ندامانى لقی سۆرانى زه‌حمه‌تكێشان) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK پیرۆزبایی (40) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز (عه‌بدولواحيد خه‌ليفانى به‌رپرسی لقی سۆرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان) سوپاسى سه‌ردانى و پیرۆزباييه‌كه‌ى كردن، هه‌روه‌ها باس له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی زياترى شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی ده‌ڤه‌ره‌كه.
میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیان په‌يامى پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات، هیوای پێشكه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت و جه‌ختده‌كاته‌وه سه‌ر ته‌بایی هاوهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه‌كان له پرسه چاره‌نووسسازه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسيی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(40)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی و هاوهه‌ڵوێستی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانمان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
12-12-2025ى زايينى
سه‌فين بانگت دەکات: کاتی چاندنە، کاتی ژیانە
نووسينى: شاخه‌وان خاليد
وەک چۆن باوباپیرانمان لە سێبەری زاگرۆس پەنایان دەبرد، وەک چۆن ئەم چیا مەزنە بە درێژایی مێژوو بووەتە سێبەر و پشت و قەڵای گەلەکەمان، ئێستا نۆبەی ئێمەیە کە ببینە پارێزەر و پاسەوانی زاگرۆس. ئێستا نۆبەی ئێمەیە کە ژیان بەخشینەوە بە دارستانەکانی کە بەر لە نەمان و وشکەساڵی کەوتوون.
زاگرۆسانە: تەنها هەڵمەتێکی چاندن نییە، بەڵکو بزووتنەوەیەکی نیشتمانی و مرۆییە بۆ ڕزگارکردنی سروشت کە هه‌موو كات لە مەترسیدایە. ئەمە هەڵمەتی حەوتەمی زاگرۆسانەیە، هەڵمەتێک کە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە بە بەرفراوانی لە سەرانسەری کوردستاندا بەڕێوەدەچێت و هەموو ساڵێک هەزاران دڵ و دەست بۆ سەوزکردنەوەی زاگرۆس کۆدەکاتەوە.
بۆچی ئێمە...؟ بۆچی ئێستا...؟
دۆخی ژینگە و سروشت به‌گشتى هاواری یارمەتی دەکات. دارستانەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر دەبنەوە، ئاژەڵە کێوییەکان شوێنی خۆیان لەدەست دەدەن، سەرچاوە ئاوییەکان وشک دەبن. بەڵام هێشتا درەنگ نییە! هێشتا دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین و رێگرى له‌و كاره‌ساته سروشتييه بگرين.
هەر دەنکه به‌روويه‌ك کە تۆ لە خاکی زاگرۆس دەچێنیت، هەنگاوێکە بۆ داهاتوویەکی سەوزتر. هەر دارێک کە گەشە دەکات، هەناسەیەکی پاکترە بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان. هەر ڕووەکێک کە بەرەو بەرزی دەڕوات، هیوایەکی نوێیە بۆ ژیانێکی باشتر.
ئامانجەکانمان ڕوونە: داهاتوویەکی سەوز
لە ڕێگەی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه :
تۆش دەتوانیت بەشدار بی....
گرنگ نییە کێیت و لە کوێیت، گرنگ نییە تەمەنت چەندە یان پیشەت چییە. ئەگەر دڵت لەگەڵ سروشت و شاخ و زاگرۆسدایە، ئەگەر باوەڕت بە داهاتوویەکی سەوزە، ئەوا شوێنت لەم هەڵمەتەدایە.
شاخەوانی بەڕێز: تۆ کە دڵت لەگەڵ چیاکاندایە، تۆ کە هەر هەنگاوێکت چیرۆکە، بە بەشداریکردنت لەم هەڵمەتەدا دەتوانیت نیشانی خۆشەویستی ڕاستەقینەت بۆ زاگرۆس بدەیت. ڕێپێوانی بکە، هۆشیاری بڵاوبکەرەوە، دەنکه به‌ڕوو بچێنە.
ژینگەپارێزانی بەڕێز: ئەم هەڵمەتە هی تۆیە، بۆ تۆیە، لەگەڵ تۆیە. با پێکەوە کاری چالاکانەتر بکەین و ئەزموونەکانمان لەگەڵ یەکتر هاوبەش بکەین.
گوندنشین و شارنشین: زاگرۆس هی هەمووانە، بێ جیاوازی لەوەی لە گوند بژین یان شار. هەر دەستێک کە دەنکێک بچێنێت، دەستێکی بەهێزترە بۆ پاراستنی نیشتمان.
گه‌نجان: ئێوە داهاتووی ئەم نیشتمانەن. ئەم دارانەی ئەمڕۆ دەیچێنین، سێبەری ئێوە دەبن. بەشداری بکەن، فێربن، و فێری نەوەی داهاتوو بکەنەوە.
دایک و باوک: با چاندن ببێتە یاریی خێزانی، با منداڵەکانتان فێری خۆشەویستی سروشت بکەن بە کردار، نەک تەنها بە قسە.
چۆن بەشدار بین؟
لە وەرزی پاییزدا، دوای دەستپێکردنی بارانی پاییز، هەڵمەتی زاگرۆسانە دەستپێدەکات و نزیکەی ٢٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا لە سەرانسەری ناوچە زاگرۆسنشینەکاندا چالاکی ڕێکدەخرێت.
پەیوەندی بکە بە ناوه‌نده‌كانى فيدراسيۆنى شاخه‌وانى كوردستان له‌هه‌موو شاره‌كان و تۆڕ و ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، یان ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی ناوچەکەت. دەتوانیت بە تاکەکەسی یان بە گرووپی بەشدار بیت. گرنگ ئەوەیە کە دڵت پێیەوە بێت و دەستت بەکار بێت.
دروشمی ئێمە: "ژیانەوەی سروشتی نیشتمانە"
هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە تەنها دروشمێک نییە، بەڵکو پەیمانێکە لەگەڵ زاگرۆس، پەیمانێکە لەگەڵ سروشت، پەیمانێکە لەگەڵ خۆمان. پەیمان دەبەستین کە زاگرۆس بە زیندوویی ڕابگرین، بە سروشت به سەوزی بپارێزین، بە خۆشەویستی بيهێلينه‌وه.
کاتی کردارە.....!
قسەکردن تەنها بەسنییە. چاوەڕوانی کردنیش وەختی لێدەڕەوێنێت. ئێستا کاتی کردارە، کاتی بەشداری کردنە، کاتی گۆڕانکاریيە!
لە ساڵی حەوتەمی زاگرۆسانەدا، با هەموومان پێکەوە دەستمان بگرین و بڵێین: زاگرۆس، ئێمە لێرەین! با پێکەوە دەنکه به‌روو بچێنین، دار بەخشین، هیوا بپەرەپێنین. با درەختە ڕەسەنەکانی زاگرۆس - بەڕوو، دار و دره‌خت، ، داری سەوز و هەموو جۆرەکانی تر - دووبارە بژین و سەوزایی بۆ زاگرۆس و سروشتى كوردستان بگێڕینەوە.
سروشت چاوەڕێی تۆیە. نیشتمان چاوەڕێی تۆیە. داهاتوو چاوەڕێی تۆیە.
با پێكه‌وه به‌شدارى ئه‌و هه‌لمه‌ته نيشتمانيه بكه‌ين.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ / ١٢ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتی و تێکۆشەری ناسراوى كوردستان بەڕێز (عەدنان موفتی سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان)یکرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتی و تێکۆشەری ناسراوى كوردستان بەڕێز (عەدنان موفتی سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان)یکرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (عەدنان موفتی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
Error: No articles to display