میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 11-1-2026 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان دوا پيشهات و گۆڕانكارييه‌كان له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى وڵات كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ياداشتنامه‌يه‌كيان دايه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا سه‌باره به پاڵپشتيكردنى خۆپيشاندانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران و شه‌رمه‌زاركردنى هێرشى ناڕه‌واى حكومه‌تى راگوزه‌رى سوريا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشينه‌كانى ئه‌شره‌فييه و شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب و رۆژئاواى كوردستان، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان له باشوور و رۆژئاواى كوردستان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه كاروچاڵاكی ماوه‌ی رابردووی هه‌ڤكاری هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ژێر رۆشنایی كاره‌كان به‌رنامه بۆ كاروچاڵاكی ساڵى (2026) داڕێژرا و ده‌سته‌يه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڤكارى لايه‌نه سياسييه‌كان هه‌ڵبژێردرا.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر راشكاوانه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ميديا - هه‌ولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى 11ـی 1ـی 2026 سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازى لە نوێنەرانى 15 لایەنى سیاسیى باشوورى کوردستان بۆ کۆبوونەوەى فراوانى حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان كرد، سه‌باره‌ت به هێرش و دەستدرێژییەکانى سوپاى عەرەبى سوریا کە پێکهاتووە لە میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان گفتوگۆيانكرد.
پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، غه‌فوور مه‌خموورى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK لە شارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى و قەهار تاهیر و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، پێشوازیان لە نوێنەرانى ١٥ لایەنى سیاسیى باشوورى کوردستان کرد، کە ئامادەى کۆبوونەوەى فراوانى حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بوون و، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە هێرش و دەستدرێژییەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان، دواى بەخێرهێنانى نوینەرانى لایەنە سیاسییەکان بۆ کۆبوونەوەکە، مەخموورى ؛ کورتەیەکى سەبارەت بە هێرشەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان بۆ ئامادەبووان باسکرد و، وتى: ( هێرش بۆ سەر کوردانى حەلەب و رۆژئاواى کوردستان واتە هێرش بۆ سەر تەواوى کوردستان، باشترین وەڵام بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەم هێرشە و تەواوى پیلانى داگیرکەرانى کوردستان یەکدەنگى و یەکڕیمانە.).
پاشان نوێنه‌رانى حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان وێڕای دەربڕینى سوپاس و پێزانینیان بۆ بانگهێشت و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە، تەئکیدیان کردەوە کە خەڵکی کوردستان بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەییەوە دەتوانێ تەواوى پیلانى داگیرکەرانى کوردستان لە گۆڕبنێت و، لەم رێگەیەشەوە دەتوانێت داکۆکی لە مافەکانی خۆی بکات، تەئکیدیشیان کردەوە کە ئێستا گەلەکەمان لە رۆژئاواى کوردستان خاوەنی بڕیار و ئیرادەی خۆیەتی، ئەوەش بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمانە و لەژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەرداری نابێت، لایەنە سیاسییەکان وێڕاى ئیدانەکردنى هێرش و پەلامارەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) و شرۆڤەکردنى هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان، پشتیوانى خۆیان بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژئاواى کوردستان دەربڕى.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا؛ لایەنە سیاسییەکان لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستى خۆیان بۆ ڕاى گشتى خستەڕوو، کە ئەمە دەقەیەکەتی:
راگەیاندنى کۆتایى کۆبوونەوەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان سەبارەت بە رەوشى کوردانى حەلەب و رۆژئاواى کوردستان
- جەماوەری وڵاتپارێزى كوردستان ...
- كەس و کار‌و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 11 / 1 / 2026 ، ئێمە ئەو حزب و لایەنە سیاسييانەى کوردستان کەوا لە خوارەوە ناومان هاتووە سەبارەت بە هێرشەکانى سوپاى عەرەبى سوریا کە پێکهاتووە لە میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان، لە شارى هەولێر لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردى هەڵوەستە لەسەر ئەم پرسە کرا و شرۆڤەکرا.
بە باوەڕى ئێمە؛ هێرشەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە)، کوردانى حەلەب و رۆژئاواى کوردستانى خستۆتە رەوشێكی زۆر دژوار, بەتایبەت ئەوەی كەوا بەرامبەر ئەو دوو گەڕەکە ئەنجامدرا جۆرێک بوو لە جینۆساید بەرامبەر گەلەکەمان, ئەم تاوانە تاوانێکە بەرامبەر تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى رۆژئاواى کوردستان (کورد و ئاشوورى و سریان و ئێزدى) ئەنجامدەدرێت، بۆیە ناكرێ لە ئاست ئەو كارەساتەدا بێدەنگ بین, ئەو هێرشە دڕندانەیەی كەوا لەلایەن میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانى شارى حەلەب (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) ئەنجامدرا، پیلانێكی داڕێژراوە، ئێمە لە کاتێکدا ئەو هێرشانە بەتوندى ئیدانە و مەحکووم دەکەین، لەهەمان کاتدا پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ بەرخودان و خەباتى رەواى گەلى رۆژئاواى کوردستان رادەگەیەنین و، بەهەموو لایەکى رادەگەیەنین کەوا بێدەنگ نامێنین و هەموو هەوڵێكمان دەخەینەگەڕ و هەموو رێگایەك دەگرینەبەر بۆئەوەى فشاری مەدەنییانە دروست بكەین تا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهانای کوردانى (حەلەب)ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن، هەروەها داوا لە وڵاتان و رێکخراوە خێرخوازییەکان و خێرخوازان دەکەین بە هاناى خەڵکى ئاوارەو دەربەدەرى کوردانى حەلەبەوە بێن و کۆمەکیان بکەن، کە ئەوەش ئەڕکێکى ئەخلاقى و مرۆڤدۆستانە.
لێرەوە بانگ لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان UN و ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى و تەواوى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ دەکەین کەوا بە هاناى کوردانى (حەلەب) و رۆژئاواى کوردستانەوە بێن و بێدەنگ نەمێنن، ناكرێ لەوێ شارێك وێران بکرێت و خەڵکەکەى جینۆساید بکرێت و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش بێدەنگ و بێهەڵوێست بێت، هەروەها داوا لە وڵاتانى زلهیزو کۆمەڵگەى نیودەوڵەتى دەکەین کەوا سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانى میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا دابنرێت و چاودێربن لە سەلامەتى ئەو کەسانەى کە تا ئێستا بێسەروشوێن کراون و، هاوکاربن و کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەو قەرەبووکردنەوەى ئاوارەکانى هەردوو گەڕەکى شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەى شارى حەلەب و رێگە نەدەن ئەم هێرشانەى سەر کوردانى حەلەب ببێتە گۆڕینى دیمۆگرافى، لێرەوە رەخنە لە بێدەنگى کۆمەڵگەى نێودەڵەتى سەبارەت بەم هێرشانەى سەر کوردان دەگرین، بێگومان بێدەنگبوونى نەتەوە یەکگرتووەکان UN و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرامبەر هەڕەشەو هێرشەکانى سەر گەلى رۆژئاواى کوردستان دژى بنەماکانى پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەى جیهانى مافى مرۆڤ و تەواوى پرەنسیپ و بەها دیموکراتییەکانه، پێویستە وڵاتان ریز لەو پەیماننامەو جاڕنامە نیودەوڵەتییانە بگرن کەوا خۆیان ئیمزایان کردووە، ئەگەر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى رێز لە مرۆڤ دەگرێت پێویستە مرۆڤى رۆژئاواى کوردستان لەو هەڕەشەو هێرش و مەترسییانە بپارێزێت کەوا رووبەڕوویان بۆتەوە.
ئێمە وەکو حزب و لایەنە سیاسییەکان سوپاس و پێزانینى زۆرمان بۆ تەواوى کەناڵەکانى راگەیاندنى کوردستان و ئەو مامۆستا‌و زانا ئایینییانەى کوردستان هەیە کەوا لەم کارەساتە نەتەوەییەدا رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆیان گێڕا لە پشتیوانیکردنى بەرخودانى کوردانى حەلەب و ریسواکردنى میلیشیا تیرۆریستەکانى سەر بە حکومەتى کاتى سوریا و، بوونە پێشمەرگەو شەڕڤانى بەرگریکردن لە گەلى رۆژئاواى کوردستان.
- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى رۆژئاواى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕەشى بۆ داگیرکەرانى کوردستان.
ناوى حیزب و لایەنە سیاسییەکانى بەشداربووى کۆبوونەوە:
1- کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK
2- یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
3- بزووتنەوەى گۆڕان
4- حزبى شیوعى کوردستان
5- یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
6- حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
7- پارتى رەنجدەرانى کوردستان
8- بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
9- بەرەى گەل
10- حزبى دیموکراتی بێت نەهرێن
11- بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان
12- پارتى پارێزگارانى کوردستان
13- پارتى گەشەپێدانى تورکمان
14- حزبى رزگاریى کوردستان
15- پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان
11 / 1 / 2026 هەولێر - کوردستان
میدیا - هەولێر :
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتى ٨ / ١ / ٢٠٢٦، سکرتێرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ هاوسەرۆکى PYD سەبارەت رەوشى کوردانى حەلەب و رۆژئاواى کوردستان گفتوگۆیانکرد و، سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى ئیدانەکردنى هێرشى تیرۆریست و چەتەو بەکرێگیراوان بۆ سەر کوردانى حەلەب، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەرخودانی شەڕڤانان و کوردانی حەلەب و رۆژئاوای کوردستان خواست.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لەڕێى پەیوەندیى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز (غەریب حەسۆ هاوسەرۆکى پارتى یەکێتى دیموکرات PYD)، وێڕاى هەواڵپرسین، سەبارەت بە رەوشى رۆژئاواى کوردستان و هێرشى تیرۆریستانى جۆلانى و چەتەو بەگرێگیراوانى تورکیا بۆ سەر کوردانى حەلەب گفتوگۆیانکرد و، جەختیانکردەوە سەر ئەوەى کەوا رووبەڕووبوونەوەى ئەو هێرشانە پێویستى بە یەکڕیزى و هاوهەڵوێستى کوردانە هەیە، هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا ئەم هێرشانە بۆ تێکدانى رەوشى ئارامى و ئاسایشى رۆژئاواى کوردستانە، سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى ئیدانەکردنى هێرشى تیرۆریست و چەتەو بەکرێگیراوان بۆ سەر کوردانى حەلەب، هاوسۆزى پشتیوانى خۆى بۆ خەبات و بەرخودانى شەڕڤانان و گەلەکەمان لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاند و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
هاوسەرۆکى PYD لەلایەن خۆیەوە سڵاو‌و رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى PYDى بە سکرتێرى گشتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى کرد.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان YNDK و PYD لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنى دۆزى رەواى گەلى كوردست
جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى مەزن ...
- کەس و کار‌و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
بە ئامانجگرتن و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانى حەلەب لەلایەن چەتە تیرۆریستەکانى ئەبو محەممەد جۆلانى و چەتەو بەکرێگیراوانى رژێمى داگیرکەرى تورکیا، کەوا چەند رۆژێکە بەردەوامەو ژمارەیەک کورد شەهید و بریندار بوون، کارێکى تیرۆریستى ترسنۆکانەو پیلانێکى گڵاوە، تیرۆریستان ئامانجیان ئاوارەکردن و دەربەدەرکردنى کوردانى وڵاپارێزى حەلەب و دواتریش هێرشکردنە سەر شار‌و شارۆچکەو گوندەکانى رۆژئاواى کوردستان و تێکدانى رەوشى ئاسایش و ئارامى رۆژئاواى کوردستانە، بەتوندترین شێوە ئەو هێرشانەى تیرۆریستان و چەتە و بەکرێگیراوان ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و، سەرخۆشى گەرمى خۆمان ئاراستەى ماڵباتى شەهیدان دەکەین و هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
چەتە تیرۆریستەکانى ئەبو محەممەد جۆلانى کەوا لەژێر ناوى بەناو (حکومەتى راگوزەرى سوریا) کاردەکەن، دەمێکە بە هاوکارى رژێمى داگیرکەرى تورکیا لە پیلانگێڕاندان لە دژى رۆژئاواى کوردستان، بێگومان رووبەڕووبوونەوەى پیلانى گڵاوى تیرۆریستان و دوژمنان و ناحەزان پێویستى بە یەکڕیزى و یەکدەنگى تەواوى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى گەلى کوردستانە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات هەموو لایەکمان لە رۆژئاواى کوردستان خاوەن دەرکەوین و بۆ یەکڕیزى و هاوهەڵویستى نەتەوەیى کاربکەین ، ئەم رەوشەى ئێستاى کوردستان لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەر چاو بگرین و وەک کوردستانییەک و دوور لە بەرژەوەندى حزبى مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەین.
ئەو رەوشەى کەوا رووبەڕووى کوردانى حەلەب بۆتەوە لەهەموو لایەکمان دەخوازێت بێدەنگ نەمێنین و هەموو هەولێكمان بخەینەگەڕ و هەموو رێگایەك بگرینەبەر و فشاری مەدەنییانە دروستبكەین بۆئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهانای (کوردانى حەلەب)ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن.
لێرەوە بانگ لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى و تەواوى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کەوا بە هاناى (کوردانى حەلەب)ەوە بێن و بێدەنگ نەمێنن، ناكرێ لەوێ کوردان جینۆساید بکرێن و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش بێدەنگ و سەیرکەر بێت، بێدەنگبوونى نەتەوە یەکگرتووەکان UN و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرامبەر هەڕەشەو هێرشەکانى تیرۆریست و چەتەو بەکرێگیراوان بۆ سەر کوردانى حەلەب، پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەى جیهانى مافى مرۆڤ و تەواوى پرەنسیپ و بەها دیموکراتییەکان دەخاتە ژێر پرسیار‌و پوچیان دەکاتەوە، بۆیە ئەگەر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى رێز لە مرۆڤ دەگرێت پێویستە مرۆڤى کوردستان لەو هەڕەشەو هێرش و مەترسییانە بپارێزێت کەوا رووبەڕوویان بۆتەوە.
ئیمە وەکو یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK دژایەتیى خۆمان بۆ ئەو هێرش و پیلانانە رادەگەیەنین کە دەیانەوێت ئارامى و ئاسایشى کوردانى حەلەب و رۆژئاواى کوردستان تێکبدەن، هەروەها بۆ پاراستنى کوردانى حەلەب و دەسکەوتەکانى رۆژئاواى کوردستان ئامادەى هەر جۆرە هاوکارى و پیشتیوانییەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى کوردستان.
- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان .
- مردن و رووڕەشى بۆ تیرۆریست و چەتە و بەکرێگیراوو دوژمنان و ناحەزانى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
7 / 1 / 2026
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى ره‌نجده‌رانى كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 6-1-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانى YNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسيی پارتى ره‌نجده‌رانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( سالح كاكه‌يى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان و سامى خۆشناو ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخستن و محه‌مه‌د كامه‌لا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فه‌رهاد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان )ەوە پێشوازییان لێكرا.
له‌دانيشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى گه‌لى كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی يه‌كشەممە رێكه‌وتی 4-1-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسيی بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى گه‌لى كوردستان -یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (قه‌هار محه‌مه‌د و خه‌ليل مه‌حموود و نه‌هرۆ جه‌لال ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوڕێ سه‌باح به‌رپرسى ناوه‌ندى كه‌ركووك و ئازاد عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان )ەوە پێشوازییان لێكرا.
شاندى YNDK سه‌ره‌تا له ته‌ندروستى هاوڕێ مام خدر ڕووسى سكرتێرى گشتى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى گه‌لى كوردستان-ى پرسى و هيواى زوو چاكبوونه‌وه و ته‌مه‌ن درێژى بۆ به‌ڕێزيان خواست، هه‌روه‌ها له‌دانيشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی يه‌كشەممە رێكه‌وتی 4-1-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسيی بزووتنه‌وه‌ى سۆسياليستى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هێمن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شوكر خه‌يات و خه‌ليل تاقانه ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى )ەوە پێشوازییان لێكرا.
له‌دانيشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - قاهیرە:
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى 31 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووسی ناسراوى میسر بەڕێز(سەید عەبدولفەتاح عەلی سەرۆكی ناوەندی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی)-ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشی بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە قاهیرەی پایتەختی میسر سەردانی بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح عەلی سەرۆكی ناوەندی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی)-ی کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح عەلی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانی سەید عەبدولفەتاح عەلی نووسەرو ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی میسرە و دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستانە و، چەند کتێبێکی لەسەر دۆزی رەوای گەلی کوردستان نووسیوە و، لە ڕێگەی ناوەندی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی خزمەتێکى زۆری دۆزی رەوای گەلی کوردستانی کردووە.
Error: No articles to display