yndk

yndk

 

zagros news agency

سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان (YNDK)، باس له‌ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت راگرتنی جه‌نگ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌ سوریا و ده‌شڵێت: “سه‌رۆك بارزانی حه‌كیمانه‌ ئاگری جه‌نگی دوورخستوه‌ته‌وه‌”.

غه‌فوور مه‌خمووری، سکرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی کوردستان (YNDK)، بۆ زاگرۆس گوتی: “سه‌رۆك بارزانی له ‌سه‌ره‌تاوه‌ گوتی ئێمه‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ ته‌نیا جێناهێڵین، سه‌رۆك وه‌ك خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌ی لەگەڵ پرسی رۆژئاوای كوردستان كرد و هەموو هەوڵێکی دا بۆ پاراستن و پارێزگاریکردن له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمییش، حكوومه‌تی كوردستان شتی زۆری بۆ هاوکاریی رۆژئاوای كوردستان کرد، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کرد، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له‌ شه‌ڕی غه‌ززه‌دا نه‌یانتوانی ئەوە بۆ غه‌ززه‌ بکەن، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەپێی تونای خۆی توانیی له‌ رووی سیاسی و دیپلۆماسی و دارایی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان بوه‌ستێت، سه‌رۆك وه‌زیران کاک مه‌سرور بارزانی له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس له ‌هه‌موو دیداره‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی گفتوگۆكانی پرسی رۆژئاوا بوو، رۆژئاوای كوردستان له ‌ئاستی حكوومه‌تی كوردستان پشتیوانیی باشی لێكرا.“ 

سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان (YNDK) ئاماژەی بەوەش كرد: ”هێرشی میلیشیاكانی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و بەرخۆدانی رۆژئاوا بووە هەوێنی یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی مەزن هه‌موو کوردستانییان به ‌یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ پشتیوانیی رۆژئاوای كوردستان بوون، له‌سه‌ر ئاستی سیاسییش سه‌رۆك مەسعوود بارزانی وه‌ك رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی مه‌زنی بینی، بۆ پارێزگاریكردن له‌ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵەکانی بوون بە فاکتەرێکی گرنگ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و راگرتنی شه‌ڕ و خوێنڕشتن ئێمە وەک حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانیش پشتیوانیی رۆژئاوای كوردستان بووین، ئەوەبوو 15 حزب و لايەنی سیاسیی باشووری کوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموكراتی کوردستان YNDK لە شاری هەولێر کۆبووینەوە و لە به‌یاننامه‌یەکی هاوبەشدا هەڵوێستی یەکگرتووی خۆمان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان راگەیاند و داوامان لە گەلی کوردستان کرد کەوا پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان بکەن و بێدەنگ نەمێنن.”

میدیا- هه‌ولێر :

  شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ‌هه‌ولێر ده‌كات، وێڕاى پيرۆزبايى (32)ه‌مين سالڕۆژى راگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى و ده‌رباره‌ى رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

رۆژی شەممە رێكه‌وتی 7-2-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێرىYNDK)، سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێيه‌جێكردن و شوراى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان) پێشوازییان لێكرا.

 سه‌ره‌تا (د.شاخه‌وان خاليد کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK) پيرۆزبايى ساڵيادى راگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلامى لێكردن و له‌ به‌رامبه‌ردا )مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتى یه‌كگرتووی ئیسلاميی كوردستان) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و سه‌ردانى شاندى( YNDK )ى كرد، هه‌روه‌ها له‌دانيشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی ئه‌قليمى و  ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوە و پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانمان له‌هه‌موو به‌شه‌كانى وڵات و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

 

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (32)ه‌مین ساڵرۆژی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونيان له‌كاره‌كان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(32)مین ساڵیادی راگه‌یاندنی (یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی راگه‌یاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.

بەڕێزان: یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات تێكۆشان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان له‌باشوور و رۆژئاواى وڵات.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

 

            هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

ميديا - أربیل:
زار السكرتير العام لـ YNDK قبل ظهر اليوم الأربعاء، الموفق 4 / 2 / 2026، القنصلية العامة لدولة فلسطين، وفي لقاء مع سعادة القنصل العام بحثا معاً الأوضاع السياسية في كوردستان والمنطقة والعلاقات بين الجانبين.
زار غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، يرافقه الرفاق (قهار مخموري عضو المكتب السياسي و فاخر نانكلي عضو اللجنة القيادية ومسؤول إقليم أربيل لـ YNDK ) قبل ظهر اليوم الأربعاء، القنصلية العامة لدولة فلسطين، وتم استقبالهم بحفاوة من قبل سعادة السفير (د. ماهر الكركي القنصل العام لدولة فلسطين في إقليم كوردستان)، وجرى خلال اللقاء بحث الأوضاع السياسية في كوردستان والعراق وغربي كوردستان والتطورات والمستجدات والتحولات في المنطقة، وتم التأكيد على التشاور وتبادل الآراء حول مستجدات الأوضاع، وفي محور آخر من اللقاء جرى الحديث حول العلاقات طويلة الأمد بين شعبي كوردستان وفلسطين.
وفي المحور الأخير من اللقاء، تم التأكيد على تعميق وتعزيز العلاقات بين الجانبين.
میدیا - أربیل:
عزّى غفور مخموري السكرتير العام للأتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، الیوم الأربعاء، الموافق 4 / 2 / 2026 ، الشخصیة الوطنية اللیبیة السید أحمد قذاف الدم المسؤول السياسي لجبهة النضال الوطني الليبي، باستشهاد فقیدهم (سيف الإسلام معمر القذافي) نجل قائد الثورية الليبية الشهيد (معمر القذافي).
أدان وأستنکر مخموري، خلال الاتصال الهاتفي، عملیة اغتيال المرشح الرئاسي (سيف الإسلام القذافي)، وأعرب عن أحر تعازيه باستشهاد الفقيد سائلا المولى عز وجل أن يتغمده بواسع رحمته ويسكنه فسيح جناته، وأن يلهم أهله وذويه وعموم قبیلة القذاذفة الشريفة الصبر والسلوان.
من جانبه، عبر السید أحمد قذاف الدم عن شكره وامتنانه هو وعائلته وذويه لاتصال السكرتير العام ل YNDK ومشاركته إياهم حزنهم ومصابهم.
میدیا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ٢ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی پارتى رەنجدەرانى كوردستان-یان كردو، بەبۆنەى (31) سى و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەری هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK و زیلان سارمەمى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیى YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى پارتى رەنجدەرانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارت و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەندامى ئەنجوومەنى گشتى و ژمارەیەک لە کادرو ئەندامانى پارتى رەنجدەرانى کوردستان)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (٣١) سى و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى رەنجدەرانى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDKی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى پارتى رەنجدرانى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى رەنجدەرانى كوردستانى لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 2 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى روسیاى فیدرال-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ کۆنسڵی گشتیی روسیاى فیدرال باسیان لە رەوشی سیاسیی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەری هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK و زیلان سارمەمى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیى YNDK)، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى روسیاى فیدرال-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (ماکسیم روبین کۆنسڵى گشتیى روسیاى فیدرال و ڤاسیلى ڤاڤیلین جێگرى کۆنسڵى گشتى و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران.
لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق و رەوشى رۆژئاواى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا, هەروەها لەدوا تەوەری دیدارەكەدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.

میدیا - هەولێر :

 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان باپیر کامەلا سكرتێری گشتیی و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى وسەرکردایەتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان کردووە و، بەبۆنەى 31 سى و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتەکەیانەوە و، پیرۆزبایى لێکردوون و هیواى گەشەکردن و پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستوون، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:

 

 برای بەڕێزمان كاك باپیر کامەلا سكرتێری گشتیی پارتى رەنجدەرانى کوردستان

 بەڕێزان ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان

 

 سڵاوێکى برایانەى گەرم ...

 بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (31) سى و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتى رەنجدەرانى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانى پارتە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای گەشەکردن و پێشڤەچوونى زیاتر و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

 بەڕێزان ؛ لەكاتێكدا كەوا یادی دامەزراندنی (پارتى رەنجدەرانى کوردستان) دەكەنەوە، كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار و دژواردان, داگیرکەران لە هەموو لایەکەوە لە هەوڵى ئابلووقەدانى کوردستاندان و، رۆژانە کێشەى بۆ دروستدەکەن، ئەوەتا هێرشى چەتە و تیرۆریستانى جۆلانى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، وایکردووە گەلەمان لە رۆژئاوادا بکەوێتە ئاستەنگییەکى مەزن، خۆشبەختانە رۆڵەکانمان لە رۆژئاوادا لە بەرخودانێکى بێوێنەدان دژى چەتەو تیرۆریستانى جۆلانى، ئەمەش وایکردووە کوردستانیان یەکڕیزو یەکدەنگ بن بۆ پشتیوانى رۆژئاواو ئیدانەکردنى تیرۆریستان، بەمەش گەورەترین یەکڕیزى نەتەوەیى دروست بووە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا چۆن لە ئێستادا یەکڕیزى نەتەوەیى و نیشتمانى دروستبووە، ئاواش لایەنە سیاسییەکان کار بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى و هاوهەڵوێستیى سیاسى بکەن، پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى و یەکخستنەوەى ناوماڵى کوردستان و پاراستنى دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان، بێگومان ئەمەش ئەڕکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى هەموو لایەکمانە.

 هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.

 لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.

 هەر بژین و تەندروست و شاد و سەركەوتووبن.

 

 براتان

غەفوور مەخمووری

سكرتێری گشتیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

1 / 2 / 2026

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (31)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتى رەنجدەرانى کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونيان له‌كاره‌كان بۆ ده‌خوازن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(31)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.

بەڕێزان: پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان له‌ رۆژئاوا و باشوورى وڵات.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

 

            هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

31-1-2026

میدیا - هەولێر:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28 / 1 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، سەبارەت بە رەوشى پارێزگاى هەولێر و پشتیوانی هەولێر لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پارێزگارى هەولێر گفتوگۆیان کرد و، وێڕای دەستخۆشى، هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتریان بۆ پارێزگارى هەولێر خواست.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامى مەکتەبى سیاسى و زوبێر عومەر ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتیى  YNDK )، سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى لە شێوەى کارکردنى پارێزگارى هەولێر لە خزمەتكردن و بەدەنگەوەچوونی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر پیرۆزبایی لێکردن و هیوای خواست کەوا وەک هەمیشە بەردەوام بێت لەسەر ئەو شێوازە کارکردنە، هەروەها سەبارەت بە رەوشى شارى هەولێر سەرنج و روانینى YNDKى خستەڕوو و داوایکرد هەوڵبدرێت هیچ دیوارێک لە نێوان پارێزگار و دانیشتوانى هەولێر نەبێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و ئاسانکاری پشتیوانیکردنی پارێزگاری هەولێر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کرا، بەوەی کەوا پارێزگار رۆڵێکی کارای هەبووە لە پارێزگاریکردن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی هەولێر بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، لەم رووەوە سکرتێری گشتیی YNDK سوپاسى بەڕێزیانی کرد، لەبەرامبەردا پارێزگارى هەولێر وتى بەدڵنیاییەوە هەوڵدەدەم کەوا لە خزمەت تەواوى خەڵکى هەولێر دابم، سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان وەک وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەوەی بتوانم درێخی ناکەم، هەروەها سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.

شایانى باسە لە کۆتایى دیدارەکەدا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان.