- جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ...
- كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدانی كوردستان ...
ئه‌مڕۆ بیست و دوو ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسيی YNDKو سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون تێپەڕ دەبێت، لەم رۆژەدا دوور لە هەموو یاسا و رێسایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی لە 31/5/2000 دەستی ره‌شی تیرۆریستان گەیشتە گیانی پاكی شەهید سەربەست و زۆر دڕندانه شەهیدیان كرد.
تیرۆریستان به‌شه‌هیدكردنی سه‌ربه‌ست مه‌حموود وایانزانی ده‌توانن رێگری له كاروانى خەباتى YNDK بكه‌ن له كاركردنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نه‌یانزانی شه‌هید سه‌ربه‌ست ده‌یان سه‌ربه‌ستی دیكه‌ی له دوای خۆی په‌روه‌رده و گۆشكردووهو، خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
شەهید سەربەست مەحموود لە بنەماڵەیەكی تێكۆشه‌ر پەروەرده كرابوو و، وەک وڵاتپارێزێک لە رێزەكانی YNDK درێژەی بە خەبات و به‌رخۆدانیدا، جگە لەوەی سیاسەتمهدارێكی لێهاتوو بوو، لەهەمان كاتدا رۆژنامەنووسێكی بوێر و ئازا بوو، زۆر ژیرانه و نه‌ته‌وه‌ییانه رەخنەی لە سیاسەتی داگیركاری دوژمنانی كوردستان دەگرت، لە رێگەی نووسینەكانی هەموو كات نەخشە و پیلانەكانی شرۆڤەدەكردن و لەدیدگایەكی وڵاتپارێزانە و بەشێوازێكی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە و دژی هەموو توند‌و تیژی و ئازار و تۆقاندنێك بوو، هەڵوێستە نەتەوەییەكانی زۆر كاریگەر بوون، بۆیە لەسەر ئاستی كوردستانی مه‌زن ناسراو بوو.
بیست و دوو ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود تێپه‌رده‌بێت و تا ئێستا بكوژانی ئاشكرانەبوونه، بۆیە جارێکى دیکە داوا لە حکومەتى كوردستان و بەتایبەت به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار دەكەین، کەوا هەوڵی زیاتر بده‌ن تا بكوژانی شەهید سەربەست ئاشكرا بكرێن و بەسزای عادیلانه‌ی خۆیان بگەن و رۆحی شه‌هیدیش ئارام بێت.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوى شەهیدانی رێی سەربەخۆیی و ئازادی كوردستان.
- مردن رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان .
مه‌كته‌بی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
10ی جۆزەردانى 2722ی كوردی
31ی ئایارى 2022ی زایینی