ساڵیادى ئەنفال یەکڕیزى و یەکدەنگیمان لێدەخوازێت

نيسان/أبريل 13, 2022
ئەنفال قێزەونترین تاوانى سەردەم بوو دژى نەتەوەى کورد و گەلى کوردستان ئەنجامدرا، ئامانجی رژێمی فاشی به‌عس له‌ ئه‌نفالكردنی كوردستان، له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وە، تاوانێک بوو دژ بە تەواوى مرۆڤایەتى.
پێویستە گەلى کوردستان ئەم تاوانە هۆڤانەیەى بەعس لەبیر نەکات، لەهەمان کاتدا پێویستە سەرکردایەتى سیاسیى کوردستان لە ساڵیادى ئەنفالدا ناوماڵى کوردستان رێک و یەکبخاتەوەو بە یەکدەنگى و یەکڕیزى کار بۆ سەربەخۆیى کوردستان بکات، بێگومان تەنها سەربەخۆیى کوردستان و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان زامنە بۆ دووبارەنەبوونەوەى ئەنفالێکى دیکە.
- سڵاوو درود بۆ رۆحی پاكی ئه‌نفالكراوانی كوردستان.
- سه‌ربه‌رزی بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوان و تەواوى شەهیدانى رێى ئازادى و سەرخۆبوونى کوردستان.
- رووڕه‌شی بۆ دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان.
غه‌فوور مه‌خمووری
13 / 4 / 2022