میدیا- لاهای هۆڵه‌ندا
مامۆستا فه‌خره‌ددین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان له شاری لاهای ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا له رۆژی 7-6-2021 به‌شداری گردبوونەوه و رێپێوانێك بوو، له دژی ئه‌و داگیركاری و لهشكركێشییههی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یكاته سه‌ر كوردستان و داوا كرا كۆتایی به‌و لەشكركێشەی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كوردستان بهێندرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشی بوو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی هۆله‌ندا له‌م رێپێوانه به‌شداربوون و ئه‌وانیش نارهزایییان نیشاندا دژی دهستدریژییهكانی توركیا بۆ سه‌ركوردستان و ئه‌و وێرانكردن و خاپووركردن و سوتاندن و به‌تاڵانبردنه‌ی توركیا ده‌یكات ئیدانه‌یان كرد و تیایدا ناره‌زایه‌تییه‌كان گه‌یشته ده‌سه‌لاتی هۆله‌ندا و ناوه‌ندی بریار به‌ده‌ست له ئه‌وروپا بۆ پێش‌گرتن له‌م سنووربه‌زاندنه‌ی توركیا ده‌یكات