میدیا - هەولێر مهكتهبی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (47)همین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات، له پهیامهكه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان بۆ خواستن و ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانی گهلی كوردستان. . دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه: بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بابەت / پیرۆزبایی سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ... بەبۆنەی( 47)همین ساڵیادی دامەزراندنی پارتهكهتان (پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان . بەڕێزان: پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانی گهلی كوردستان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان . هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا. مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK 8-8-2023 Twitter