نووسينى: غه‌فوور مه‌خموورى
تێبینی: ئەم وتارەم لە ژمارە ( 2165 )ی رۆژی چوارشەممە، رێكەوتی 24 / 6 / 2015 ى رۆژنامەی ( هەولێر )دا بڵاوبۆتەوە.
ئه‌و كێشه‌و گرژييانه‌ى كه‌وا ئه‌مڕۆ به‌رۆكى باشوورى كوردستانيان گرتووه، به‌شێكى زۆريان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناعهدالهتييهى كه ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌يه، به‌شێكى ديكه‌شيان په‌يوه‌ندى به په‌رش و بڵاوى ناوه‌ندى سياسى كوردستان و يه‌كدى قبوڵنه‌كردن و په‌راوێزخستنى لايه‌نه سياسييهكانهوهيه، هۆكارێكى ديكه‌ش ئه‌وه‌يه؛ لە كوردستان حزب بەسەر هەموو شتێك‌دا زاڵە، دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێك‌دا هەیە، حزب كۆنترۆڵی هەموو كایەكانی ژیانی كردووە، ئه‌مه‌ش وايكردووه وڵاتی ئێمە لەسەر بنەمای سیستەم بەڕێوە نه‌چێ و، له‌سه‌ر بنه‌ماى ميزاجى شه‌خسى به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مانه وايانكردووه په‌رله‌مانى كوردستانيش كه سه‌رچاوه‌ى ياسادانانى كوردستانه ببێته ده‌زگايه‌ك بۆ شهرعيیهتدان به بڕياره‌كانى حيزب، زۆربەی كێشەكان بۆ ئەو هۆكارانه دەگەڕێنەوە، ئه‌وانه كێشه‌كانن؛ چاره‌سه‌ر چين؟
چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌و گرژييانه به‌وه ده‌كرێت كه‌وا مامه‌ڵه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى كوردستان بكرێت، پێويسته سه‌ركردايه‌تیى سياسیى كوردستان مامه‌ڵه‌يه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بكات و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك نهخشهرێگايهكى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى دابڕێژێت بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌م قۆناخه ههستيارو چاره‌نووسسازه، بۆئه‌مه‌ش پێويستيمان به يهكڕيزييه، له‌به‌رئه‌وه‌ى يهكڕيزى كورد به‌هێزترين فاكته‌رى سه‌ركه‌وتنى كورده، به‌ڵام ئێمه ئه‌و يهكڕيزييهمان نيه، ناوه‌ندى سياسیى كوردستان په‌رش و بڵاوه‌و پێويستى به يهكخستنهوهو ڕێكخستنهوهيه، پێويسته سه‌ركردايه‌تیى سياسیى كوردستان به‌چاوێكى يه‌كسان سه‌يرى لايه‌نه سياسييه‌كان بكات و هيچ لايه‌ك په‌راوێز نه‌خات، بۆئه‌مه‌ش پێويسته نه‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌رى هيچ لايه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى ره‌چاوبكات، ئه‌گه‌ر باس له يهكڕيزى و يه‌كده‌نگى ده‌كه‌ين ته‌نها شه‌ش حه‌وت لايه‌ن له كوردستان نين، كۆمه‌ڵێ لايه‌نى ديكه‌ش هه‌ن كه خاوه‌ن ديرۆك و خه‌بات و بيروڕاو بۆچوونى خۆيانن، پێوسته گوێ له‌وانيش بگيرێت، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ناوه‌ندى سياسیى كوردستان پێويسته به‌زووترين كات ( ئه‌نجوومه‌نى سياسیى كوردستان ) پێكبهێنرێت و ته‌واوى حيزب و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بگرێته‌خۆ، واته ئه‌و حيزبانه‌ى كه‌وا له په‌رله‌مان و حكومه‌تدان و ئه‌و حيزبانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تدان، بۆئه‌مه‌ش ده‌بێ خۆمان له‌هه‌ندێ چه‌مكى تهقليدى به‌دوور بگرين و رۆحييهتى خۆبه‌زلزانين بگۆڕين بۆ رۆحييهتى يه‌كدى قبوڵكردن، بۆ نموونه پێويسته‌ى ده‌سته‌واژه‌ى حيزبی بچووك و حيزبى گەورە بخه‌ينه لاوه‌و واقيعبينانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ يه‌كدى بكه‌ين، گەورەیی و بچووكی حيزبی سیاسی لە هەڵوێستیدایە نه‌ك له قه‌باره‌كه‌ى، زۆر حيزبی گەورە هەبوون ئێستا هەر نەماون، هاوكات زۆر حيزبی گەورە هەبون ئێستا بچووك بوونەتەوە، لە هەمان كاتدا زۆر حیزب هەبوون كە بچوك بوون ئێستا گەورە بوون و رێبەرایەتی نەتەوەیەك دەكەن، مانه‌وه‌ى يه‌ك لايه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا كێشه و گرژى دروست بێته‌وه، بۆيه پێويسته هه‌موومان يه‌كدى قبوڵ بكه‌ين و به‌گيانى برايه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ يه‌كدى بكه‌ين.
به‌و شێوه‌يه ده‌توانين ته‌واوى كێشه‌و گرژييه‌كان له‌و ئه‌نجوومه‌ندا باس بكه‌ين و چاره‌سه‌رييان بۆ بدۆزينه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانين له‌ڕێى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ( ئه‌نجوومه‌نى سياسیى كوردستان ) هه‌م ناوه‌ندى سياسیى كوردستان رێكبخهينهوهو هه‌ميش بگه‌ينه سازانى نيشتمانى، بێگومان سازانى نيشتمانى و سازانى حيزبى دوو شتى له‌يه‌ك جيان، ئه‌وه‌ى ئێستا له باشوورى كوردستان هه‌وڵى بۆ ده‌درێت سازانى حيزبييه له‌نێوان پێنج لايه‌نى سياسى و، كۆمه‌ڵێ لايه‌نى سياسى ديكه له‌و سازانه حيزبييه پرس و رايان پێنه‌كراوه، بۆيه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ناتوانرێت به‌و سازانه پێنج حيزبييه بگوترێت سازانى نيشتمانى، نيشتمان هى هه‌مووانه نه‌ك به ته‌نيا موڵكى ئه‌و پێنج لايه‌نه، ئه‌گه‌ر چاومان له‌وه‌بێت كۆمه‌ڵگايه‌كى مه‌ده‌نى و هێمن و ئارام بنيات بنێين، ده‌بێ يه‌كدى بخوێنينهوهو يه‌كدى قبوڵبكهين، يه‌كدى ره‌تكردنه‌وه‌و يه‌كدى په‌راوێزخستن لهيهكديمان دوورده‌خاته‌وه‌و زيان به‌هه‌موو لايه‌كمان ده‌گه‌يه‌نێت، بۆيه پێويسته چاو به سياسه‌تى پێشوودا بخشێنرێته‌وه‌و به‌شێوازێكى دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان بكرێت، بێگومان بنچينهى ده‌سه‌ڵات دادپه‌روه‌رييه، بۆيه پێويسته ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان بكات و هيچ لايه‌ك په‌راوێز نه‌خات، سياسه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌و په‌راوێزخستن خزمه‌تى بارودۆخى كوردستان ناكات و كه‌لێنێكى گه‌وره ده‌خاته يهكڕيزى نيشتمانى، له‌هه‌مان كاتدا هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى كه هه‌ندێ وڵات سوود له‌و كه‌لێنه‌وه وه‌ربگرن و به‌رنامه‌و ئه‌جێنداى تايبه‌ت به‌خۆيان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى كوردستان پيادهبكهن، بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئێستا له كوردستان بوونى هه‌يه.
23 / 6 / 2015
هه‌ولێر - باشوورى كوردستان