میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى 5 / 1 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هەڤاڵ)فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستانYNDK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی خاتوو (سەعدیە مەولود تەها نانەکەلی)ى دایکى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و لە رێى بەڕێزیانەوە بە بەڕێز مام (عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى سەید عوبێدى)ى باوکى بەڕێزیان و خوشک و برایەکانى و تەواوى بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بە بەڕێزیان و کەسوکارو تەواوى خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى) بەناوى خۆى و خانەوادەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.
میدیا – هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی YNDKسەردانی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كات و لە دیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27- 12- 2022، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل و ئه‌رسه‌لان كاروانی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان)،سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد‌و، بەگەرمی لەلایەن هه‌ڤاڵان (سه‌ید عه‌زیز و سامی خۆشناو و تحسین ره‌حمان و سالح كاكه‌یی و محمد كامه‌لا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مام هه‌ژار) پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا شاندی YNDK بەبۆنەى كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاتری بۆ خواستن، له به‌رامبه‌ردا سه‌ید عه‌زیز له‌جیاتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK بۆ ئەم پیرۆزبایی و سەردانییه كرد.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه رێكەوتی 27/12/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل و ئه‌رسه‌لان كاروانی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عرفان كه‌ركوكلی سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌لی توركمان) پێشوازیكران.
شاندی YNDKپیرۆزبایی (35) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمانی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا عرفان كه‌ركوكلی سوپاس په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ، لەپێناو پاراستنی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٢ / ١٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى و شاندێکى یاوەرى كرد‌و، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە شاندى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رزگار شێخ عەلى سەرۆکى دەزگا و، نەوزاد بەرزنجى و خدر سەید عوسمان مەخموورى هەدار ئاکرەیى ئەندامانى لێژنەى باڵاى بەڕێوەبردنى دەزگا)، لەدیدارەكەدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان لەلایەن سکرتێرى گشتیى YNDK ، شاندى میوان پوختەیەکیان سەبارەت بە کار‌و چالاکییەکانى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى خستەڕوو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا‌و, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سەرۆکى دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە هەموو هاوکارو پشتییوانییەکانى بۆ دەزگاى نێودەوڵەتى پێشمەرگە بۆ کارى مرۆیى راگەیاندو هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
ميديا - هەولێر:
سكرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى ئێزدى دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێر‌و خۆشى بۆ هەموو لایەک.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکدا بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە سەرجەم خوشک و برایانى ئێزدى لە کوردستان و تەواوى جیهان دەکات و هیواى خۆشبەختى و ئاسوودەییان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
بەناوی یەزدانى مەزن و دڵۆڤان
رێزدار میرێ ئێزدیان جەنابى میر حازم تەحسین بەگ
رێزداران جەنابى بابا شێخ و ئەنجوومەنى رۆحانى ئێزدییان
خوشکانى ئازيزى ئێزدى
برایانى بەڕێزى ئێزدى
سڵاو‌و رێز و خۆشەویستى ....
بەهه‌ستێكی پڕ له شادى و كامه‌رانی، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی جەژنی (رۆژیێن ئێزى)تان لێده‌كه‌م و، لە یەزدانى مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه کەوا ئەم جەژنە ببێتە جەژنى خێر‌و خۆشى و ئاسوودەیى و خۆشبەختى بۆ هەموو لایەک.
هیڤیدارین ئەو جەژنە ببێتە سەرەتای كۆتاییهاتنی تەواوى ئەو دەربەدەرى و ناخۆشی و نەهامەتیانەی کەوا هێزە تاریکپەرستەکان بەسەر خوشک و برایانى ئێزدییان داهێنا، پێویستە لەم جەژنەدا هەموو لایەکمان بەیەکەوە کار بۆ چەسپاندنى ئاشتی و ئارامی و قوڵکردنەوى زیاترى گیانى پێکەوەژیان بکەین و، بەیەکدەنگ تیرۆر‌و توند‌و تیژى رەتبکەینەوە.
دووباره رێز‌و پیرۆزباییمان قبووڵ بفه‌رموون.
هەر بژین و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٦ / ١٢ / ٢٠٢٢