میدیا – هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (29) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتر له‌كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌ككریزی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ئه‌ركێكی به‌په‌له و پێویست ده‌زانێت.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...
بەبۆنەی(29)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی راگه‌یاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لەگۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی دیاربووه و وه‌ك لایه‌نێكی ئیسلاحیخواز هەموو كات له‌خزمه‌ت گەل و نیشتمان و ئایینه‌كه‌یدا بووه، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵ كردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6-2-2023
میدیا - هەولێر :
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 5 / 2 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى پارتى رەنجدەرانى کوردستانى كرد‌و، (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان-یان كرد‌و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باپیر کامەلا سلێمان سکرتیرى گشتیى و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارتى رەنجدەرانى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى رەنجدەرانى کوردستان پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی پارتى رەنجدەرانى کوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا.
هەر لە دیدارەکەدا سكرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى پارتى رەنجدەرانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان راگەیاند.
لە دوا تەوەرى لەدیدارەکەشدا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه كرا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستانPRK له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (28)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیPRK، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكەوتی 1/2/2023، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخر نانه‌كه‌لی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاره‌زوو جه‌بار به‌رپرسی ئافره‌تان) سه‌ردانی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانیPRK ) پێشوازیكران.
له‌دانیشتنه‌كه شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی لێ‌كردن و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان وهاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و ده‌ستوور رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و چاككردنی باروگوزه‌رانی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كوردستان.
له دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه جه‌ختكرایه سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(28)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لە خەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووە و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی دیكه جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1-2-2023
ميديا- القاهرة
يعرض من قبل دار نفرتيتي للنشر مجموعة كتاب للمؤلف الكوردي المبدع غفور مخموري في معرض القاهرة الدولي للكتاب لعام 2023 في دورته 54، حيث انطلق في يوم الخامس والعشرين من الشهر الجاري، حيث ستستمر فعالياته من 25 كانون الثاني وحتى السادس من شهر شباط القادم.
حيث شهد الدكتور مصطفى مدبولي، رئيس مجلس الوزراء، صباح يوم الأربعاء الماضي 25 كانون الثاني افتتاح الدورة الـ 54 من معرض القاهرة الدولي للكتاب، الذي يقام تحت رعاية الرئيس عبد الفتاح السيسي رئيس جمهورية المصر، بمشاركة الدكتورة نيفين الكيلاني، وزيرة الثقافة، ووزيرة الثقافة الأردنية هيفاء النجار وممثلة المملكة الأردنية الهاشمية، ضيف شرف الدورة الحالية للمعرض. وبدأت بالفعل في القاهرة فعاليات الحدث الأهم والأكبر ثقافياً لتسلط الضوء على ثاني أكبر معرض على مستوى العالم بعد معرض فرانكفورت، و يشارك في المعرض 1047 ناشر مصري وأجنبي من 53 دولة وتحل المملكة الاردنية الهاشمية ضيف شرف في المعرض.
فيما يخص دار نفرتيتي للنشر هي دار النشر المصرية المتخصصة في النشر عن القضيه الكوردية وللكُتّاب الكورد، هدفها ثقافي ولها رسالة تؤكد على دعم العلاقات الأخوية التكاملية بين الشعوب، فالثقافة كقوة ناعمة بعيداً عن الاقتصاد والدبلوماسية وبعيداً عن العنف، تلعب دور كبير في تقريب الشعوب من بعضها، فدار نفرتيتي جسر التواصل بين الشعبين الكوردي من جانب والعربي والمصري من جانب آخر، فالعلاقات المصرية الكوردية والكوردية العربية قديمة جداً، لأنهم تعايشوا مع الشعوب المنطقة منذ القدم، حتي ان المعرض مفتوح ويومياً يشارك عدداً كبيراً من المؤلفين و والقراء من مختلف الدول.
میدیا - دێلفت
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری دێلفت له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی2023 هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 29-1-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری دێلفت له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌وی وه‌رزی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی2023ی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به به‌شداری نوێنەری هه‌شت پارتی به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر زیاتر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.