میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەى (مساء الخير)ى رادیۆى ئوردەن (الاذاعة الأردنية) باسى لە رەوشى کوردستان لەم کاتى بڵاوبوونەوەى ڤیرۆسى کۆرۆنا و ئامادەکاری و رێکارەکانى حکومەتى کوردستان کرد بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کوردستان .
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى ٤ / ٤ / ٢٠٢٠، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لەلایەن راگەیاندنکارى ناسراوى ئوردەن و بەڕێوەبەرى پرۆگرامەکانى رادیۆى فەرمى ئوردەن (فەزڵ معارک) لە رێگەى تەلەفۆنەوە بۆ بەرنامەى (مساء الخير)ى رادیۆى ئوردەن میواندارى کرا و، لە گفتوگۆیەکى فراوان سەبارەت بە رەوشى کوردستان و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئامادەکارى و رێکارەکانى حکومەتى کوردستان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ رادیۆى ئوردەن دوا و، وتى : (بەداخەوە ڤایرۆسى کۆرۆنا کەوا ئێستا بەرۆکى کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى گرتۆتەوە، گەیشتۆتە کوردستانیش، تا ئەم ئێوارەیە ٢١٤ حالەت لە کوردستان تۆمارکراوە، ٧٤ حالەت چارەسەرکراون و، ٣ حالەتى مردنیش هەیە، بەڵام سەبارەت بە نەخۆشەکانى دیکە بەڕیز وەزیرى تەندروستى کوردستان ئەمڕۆ لە پریس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند کە بارى تەندروستییان جێگیرە و لەژێر کۆنترۆڵ دان.).
غەفوور مەخموورى سەبارەت بە رێکارەکانى حکومەتى کوردستان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وتى : (لە راستیدا حکومەتى کوردستان پێش گەیشتنى پەتاکە بە کوردستان کۆمەڵێ رێکارى گرتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و تا ئێستاش زۆر سەرکەوتووانە توانیویەتى رێگر بێت لە زیاتر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و، دەتوانین بڵێین حکومەتى کوردستان تا رادەیەکى زۆر باش توانیویەتى کۆنترۆڵى رەوشەکە بکات، هەر لەسەرەتاوە بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى کوردستان وتى گرنگترین شت بە لامانەوە پاراستنى تەندروستى هاوڵاتییانى کوردستانە، لە سەرەتاوە تا ئێستا بەڕێزیان زۆر بە وردى بەدواداچوون و چاودێرى جێبەجێکردنى رێکارە تەندروستى و ئەمنییەکان دەکات بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى کوردستان بەتایبەت وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى تەندروستى و پارێزگارەکانى کوردستان زۆر بە جددى و شەوو رۆژ لە کاردان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە.).
لە تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکەدا کە ئایا بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە کوردستان کاریگەرى هەبووە بۆ سەر رەوشى ئابوورى کوردستان، مەخموورى وتى : (وەک دەزانن کوردستان لە ٢٠١٤ ەوە لەرەوشێکى ئابوورى باشدا نەبووە، حکومەتى کوردستان بۆ دابینکردنى مووچەى فەرمانبەران و کارى حکومەت پشت بە داهاتى نەوت و داهاتى ناوخۆ و خاڵە گومرگییەکان و ئەو بەشە بودجەیەى بەغدا دەبەستێت کە بۆ پڕکردنەوەى بەشێک لە مووچەى فەرمانبەران دێت، جگە لەمانە سەرچاوەى داهاتى دیکەى نییە، وەک دەزانن نرخى نەوت زۆر دابەزیوە، جولەى بازرگانى زۆر کەمى کردووە، کەرتى گەشت و گوزار بەتەواوى وەستاوە، هەرەوەها داهاتى ناوخۆ و خاڵە گەمرگییەکان زۆر کەمى کردووە، کەواتە دەتوانین بڵێین بەڵێ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەرى بۆ سەر خراپبوونى رەوشى ئابوورى کوردستان هەبووە و، کوردستان کەوتۆتە رەوشێکى ئابوورى نەخوازراو.).
هەروەها مەخموورى سەبارەت بە چەندین و پرس و بابەتى دیکەى پەیوەست بە رەوشى ئێستاى کوردستان روانینى خۆى خستەڕوو
شایانى باسە چاوپێکەوتنەکە دووکاتژمێرى خایاند و چەند میوانێکى دیکەش لە چەند وڵاتێکى عەرەبى بەشداربوون و باسیان لە رەوشى وڵاتانى خۆیان کرد، کە ئەمانە بوون : ( د. سامى خەتیب لە ئوردەن، د. فیفیان شوەیرى لە لوبنان، د. سوهێر رەیس لە سوریا، د. خالید ئەبوو عەلى لە فەلەستین، مەنال هەیکەل لە میسر).
كهمێك پێش ئێستا لهلایهن دوو فڕۆكهی جهنگی توركیاوه گوندهكانی نزیك چیای برادۆست بۆردومان كرا.
لهو بارهیهوه پهیامنێرمان رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 4-4-2020 لهلایهن دوو فڕۆكهی جهنگی توركیاوه گوندهكانی رۆبی رواڵ و سنین و گهروی ئاڵهكان و شهماشه و چهند ناوچهیهكی دیكه لهنزیك چیای برادۆست بۆردومان كرا.
پهیامنێرمان وتیشی: بههۆی بهردهوامیی بۆردومانهوهكه تائێستا زیانهكان نهزانراون و هاووڵاتیانی ئهو ناوچانه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
PUKmedia تایبهتسهرچاوه: مالپهری یهكێتی
ميديا – أربيل :
بمناسبة الذكرى الخامسة والعشرين لتأسيس الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، وجهت هيئة الرئاسة للتحالف الوطني الكردي في سوريا (Hevbendî) رسالة تهنئة الى السيد غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد، هذا نصها :
الأخ العزيز والقدير غفور مخموري المحترم السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني الشقيق
الأخوة أعضاء القيادة وكوادر وقواعد الاتحاد YNDK المناضلون
تحية طيبة وبعد:
يسرنا في رئاسة التحالف الوطني الكردي في سوريا ( Hevbendî ) أن نتقدم إلى شخصكم الكريم ، وإلى كافة أعضاء حزبكم الشقيق ومحبي نهجكم القومي الكوردايتي في عموم كوردستان بمناسبة اليوبيل الفضي لميلاد اتحادكم، متمنين لكم النجاح والتوفيق في مسيرتكم النضالية، وكلّنا أمل في مساعيكم الوحدوية بين أطراف الحركة القومية الكوردستانية أن تتكلل بالنجاح، وأيادينا ممدودة للتعاون مع كل جهدٍ يُبذل في سبيل التقارب والتعاون بين الأحزاب والأطراف الكوردستانية لتحقيق آمال وتطلعات شعبنا الكوردي.
وتفضلوا بقبول فائق الاحترام والتقدير لكم ولكافة رفاقكم .
هيئة الرئاسة
للتحالف الوطني الكردي في سوريا (Hevbendî )
5/4/2020 قامشلو
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی میوانی بەرنامەی (ئەلسەتڕول ئەوسەت)ی كەناڵی (ئێم بی سی)ی عەرەبی بوو، لە دیدارەكەدا چەند یادەوەرییەكی شۆڕشی ئەیلوولی گێڕایەوە و باسی لە هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتە عەرەبییەكان كرد، بە تایبەتییش ئاماژەی بەوەدا كە هیچ رۆژێك سعوودیە دژی شۆڕشی كورد نەوەستاوەتەوە.
سهرۆك مهسعود بارزانی رایگەیاند، جوگرافیا ستهمێكی گهورهی له ئێمه كردووه، دووپاتیشیكردهوه: كۆچی دوایی بارزانی نهمر بهلای ئێمهوه كارهسات بوو، بهڵام نهبووه هۆی ئهوهی دۆزی كورد بمرێت.
سەرۆك بارزانی لەم دیدارەدا باسی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوولی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا كورد بەشدارییان كرد، لە بەرانبەریشدا سوپای سووریا چوونە پاڵ سوپای عێراق و هێرشیان كردووەتە سەر پێشمەرگە، لە ئەنجامیشدا تووشی شكستی گەورە بوون.
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش كرد كە هەریەك لە سوپای ئێران و سوپای توركیاش بەشداری شەڕەكەیان كردووە لە دژی شۆڕشی ئەیلوول، لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیشەوە بە گشتی بەرانبەر بە شۆڕشی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی دەڵێ "رەنگە لە ناخەوە هاوسۆز بووبن، بەڵام وەكو هەڵوێستی فەرمی كەسیان پشتیوانییان نەكردین، تەنها ئەو كاتە نەبێت كە ناكۆكی كەوتە نێوان حزبی بەعس و جەمال عەبدولناسر سەركۆماری ئەوسای میسر، دوای ئەو ناكۆكیە، محەمەد حەسەن هەیكەل دەستی كرد بە نووسینی وتار لە رۆژنامەی "ئەلئەهرام"ی میسری و پشتیوانی شۆڕشی دەكرد".
لە وەڵامی پرسیارێكی پێشكەشكاری بەرنامەكەدا كە داخۆ میسر جگە لەم ڕووە رۆژنامەوانییە، هیچ هاوكارییەكی مادی یان سەربازیی شۆڕشی ئەیلوولی كرد؟ سەرۆك بارزانی گوتی "نەخێر بە هیچ شێوەیەك، تەنها پشتیوانی مەعنەوی بوو، كە تا ئاستێكی سنووردار كاریگەری هەبوو، لە ڕووی مەیدانیشەوە هیچ كاریگەرییەكی بۆ سەر شۆڕشی ئەیلوول نەبوو".
هەروەها لەبارەی هەڵوێستی سعوودیەوە بەرانبەر شۆڕشی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی دەڵێ "لە بیرم نایەت هیچ رۆژێك لە رۆژان سعوودیە لە دژمان وەستابێت، لە كاتێكدا بەشێك لە وڵاتە عەرەبییەكان پشتیوانیی بەعسیان دەكرد و چەپڵەیان بۆ سوپای عێراق لێ دەدا و بروسكەی پیرۆزباییان بۆ سەركۆمارەكەی دەنارد".
ئەمەی خوارەوە بەشێكی تری دیدارەكەی سەرۆك بارزانییە:
"MBC": ئهوهی ههمیشه ستهمكاری بهرامبهر دهكرێت، لهوه دهترسێت كه ستهمكاری بهرامبهر خهڵك بكات؟
سهرۆك بارزانی: ئهو كهسهی ستهمكاری بهرامبهر كراوه و خۆشی ستهمكاری بهرامبهر خهڵك دهكات، شایانی ئهوه ستهمكاری زیاتری بهرامبهر بكرێت.
"MBC": زۆر بهدگمهن دهبینین كاكه مهسعود جلی غهیره كوردی دهپۆشێت، ئهمه بۆچی؟
سهرۆك بارزانی: جلی كوردی جلی پێشمهرگهیه، من لهو باوهڕهدام كه ئهگهر ئهم جلانه نهپۆشم، شێوازێكی دیكه پیشان دهدات، كه لهوانهیه كاریگهری لهسهر پێشمهرگه ههبێت.
"MBC": ژیانی كۆشك یان ژیانی شاخ، كامهیانت پێ پهسهنده؟
سهرۆك بارزانی: ژیانی شاخ.
"MBC": بهڵام ژیانی شاخ سهخته!!
سهرۆك بارزانی: بهلای منهوه پێچهوانهیه، ژیانی شاخ بهلای منهوه خۆشتره.
سهرچاوه: مالپهری كوردستان tv
ميديا – أربيل :
بمناسبة الذكرى الخامسة والعشرين لتأسيس الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، وجه السيد دلاور زنكي رئيس اتحاد الكتاب الكرد-سوريا رسالة تهنئة الى السيد غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد، هذا نصها:
الأخ العزيز المناضل غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني المحترم
الأخوة الأعزاء قيادة وقواعد وكوادر الاتحاد
تحية طيبة وبعد:
يسرني ان أتقدم لشخصكم الكريم وإلى رفاقكم في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK بأحر التهاني والتبريكات بمناسبة اليوبيل الفضي لاتحادكم المناضل، متمنين لكم المزيد من الموفقية والتقدم والنجاح في مهامكم النضالية، التي تؤمنون بها لتحقيق أهداف شعبنا الكوردي، والعمل على تقريب وجهات النظر بين الاحزاب الكوردستانية في الأجزاء الأخرى من اجل استقلال كوردستان الأبية.
وتفضلوا بقبول فائق الاحترام والتقدير لكم ولكافة اعضاء حزبكم الموقر.
أخوكم
دلاور زنكي
رئيس اتحاد الكتاب الكرد- سوريا
25 / 3 / 2020 قامشلو- روزافاي كوردستان
میدیا- ههولێر :
بەڕێز عەبدولقادر بازرگان سەرۆكى پارتى چاکسازی توركمان ؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتیی YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتى و مهكتهبی سیاسى و سەرکردایەتى و ئهندامانی YNDK ، هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
بهڕێز غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیى يەكێتى نەتەوەيى ديموكراتى كوردستان
بەڕێزان سەركردايەتى و ئەندامانى يەكێتى نەتەوەيى ديموكراتى كوردستان
سڵاوو رێز ...
بە بونەى ٢٥ ەمين ساڵيادى دامەزراندنى حزبه تێكۆشەرەكەتان به ناوی خوم و ئەندامانی ئەنجوومه نی سه رکردایەتی پارتەکەمان گەرمترين پيرۆزباييتان ليدەكەين، هيوادارين ئەم ياده ببێته هاندەرێك بۆ زياتر بەهێزكردنى پەيوەنديیەكانمان بۆ خزمەتكردنى يەكڕيزى و تەبايى نێوان هەموو پێكهاتەكانى كوردستان.
دووباره پيرۆزباييتان ليدەكەين و هەميشە سەركەوتووبن. کوردستان ئاودان
عبدالقادر بازرگان
سەرۆكى پارتى چاکسازی توركمان
ميديا _ اربيل:
وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى الشخصية الكوردستانية السيد دلاور زنكي لوفاة أخوه المغفور له الفقيد الدكتور اسماعيل محمد فرحان زنكي، وفيما يأتي نص البرقية:
أخي العزيز الأستاذ دلاور زنكي المحترم
تحية اخوية وبعد ...
ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة أخوكم (الدكتور اسماعيل محمد فرحان زنكي)، باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة ونشارككم ألمكم وحزنكم، نطلب من الله عز وجل ان يتغمده برحمته ويجعل مثواه الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.
انا لله وانا اليه راجعون.
اخوكم
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
1 / 4 / 2020 اربيل _ كوردستان
نووسینى : شاخەوان خالید*
رۆژی 21/3 لەمێژووی دیرۆكی نەتەوەییماندا رۆژێكی پڕشنگدار و تەژی سەركەوتن و سەرفرازییە، ئەو رۆژە بۆ كورد وەرچەرخانە و سەركهوتنە بەسەر زوڵم و ستەم و رۆژی ئازدی سەربەخۆییە بۆ نەتەوەكەمان و جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی و سەرەتای بەهار و بوژانەوە و نوێبوونەوهیه، لەبەر ئەوە YNDKئەم رێكەوتەی هەڵبژارد و كردیە ساڵڕۆژی دامەزراندهكهی، له 21/3/1995 كۆمەڵێك كەسایەتی وڵاتپارێز و رۆشنبیر و نەتەوەیی لەناو هەناوی كۆمەڵگەی كوردی بەخوێندنەوەی واقیعی كوردستان و ناوچەكە و جیهان، مژدەی دامەزراندنی رێكخراوێكی نەتەوەییهوهییان به خهڵكی كوردستاندا، ئەویش YNDK بوو، YNDK لەماوەیەكی كورت بەهۆی سیاسەتی راستگۆیانە و كاركردنی لەبەرژەوەندی خاك و گهلی كوردستان توانی ببێته خاوەن پێگە و جەماوەری خۆی، نەك هەر لە باشووری وڵات، بەڵكو لەهەموو بەشەكانی كوردستان بووە جێگەی ئومێدی وڵاتپارێزانی كوردستان.
بارودۆخی سهرههڵدانی YNDK
لە كاتێكدا وڵاتانی كۆلۆنیالیستی كوردستان چاویان بە ئەزموونەكەمان هەڵنەدەهات و كەوتبوونە خۆ بۆ پیلانگێڕی بۆ لەباربردنی ئەزموونی باشووری كوردستان و لەگەڵ یەكەم گوللهی شەڕی ناوخۆی باشووری كوردستان، هەستمان كرد پیلانی گڵاوی دوژمنان خەریكە سەر دەگرێ، كە كورد ئەوەی بەخوێن بە دەستیهێناوە خهریكه بهدهستی خۆی دەیڕوخێنێ، هەر لەم كاتەشدا جەماوەری كوردستان خەریك بوو وردە وردە هەستی كوردایەتیان بەهۆی ئەم شەڕە نەگریسە رووە و كزی هەنگاوی دەنا، لەم ساتە وەختە ناسك و دژوارەدا لە پێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسییە، سەر لە نوێ وەبەرخستنەوەی ئومێدی نیشتمانپەروەرێیەتی لە هەست و دەروونی تاكەكانی كورد و كاركردن لەسەر پوچەڵكردنەوەی خەونی حوشتری دوژمنان و داگیركەران، بۆ ئەم مەبەستە لە رۆژی17و18و19و20/3/1995 لە شارۆچكەی عەنكاوە، یەكەمین كۆنگرەی یەكێتكیمان YNDK بەستراو لە 21/ 3/1995 دامەزراندنەكەی وەكو مژدەیەكی هیوا بەخش بە جەماوەری كوردستان راگەیهنرا، YNDKهەر لە دەستپێكی كار و خەباتی لە ماوەیەكی كورتدا سەنگ و قورسایی بە شێوەیەكی بەرچاو بەدیار كەوت و هەر زوو لەلایەن تاكەكانی كورد ناسرا، ئەمەشیان بەهۆی ئەو بەرنامە نهتهوهییهی نێو بازنەی نیشتمانی و رەچاوكردن و هێنانەكایەی بەرژەوەندی باڵای كوردستان و هەڵوێستە سیاسییەكانیەتی بهرامبهر دۆزی نەتەوەییمان لە كوردستانى مەزن و چڕكردنەوەی ستراتیژ و گوتارە سیاسییەكەی لە دروشمی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو و دیموكرات، YNDK درك بهوه دهكات كوردستان ژێر دەست و داگیركراو و دابەشكراوه، بۆیه بهكەمتر لە سەربەخۆیی داوا ناكات، كورد نەتەوەیەكی رەسەن و كۆنی خۆرهەڵاتی ناڤینە و خودان تایبەتمەندی نەتەوەیی خۆیەتی لە زمان و خاك و كەلتوور و مێژووی هاوبەش و بنەماكانی دەوڵەت لەگەڵ خاك و سیستەمی سیاسی.
YNDK شهڕی ناوخۆی حهرامكردووه
شەڕی نهگریسی ناوخۆ (1/5/1994 تا 17/9/1998) نههامهتی بۆ ههموو گهلی كوردستان هێنا و توانایهكی زۆری كوردستانی بهههدهردا، بۆیه YNDK شهڕی ناوخۆ و براكوژی له خۆمان و تەواوی لایەن و تاكەكانی كوردی حەرام كردووە و پێمان وایە شەڕی براكوژی جگە لە زەرەروو زیان هیچ خزمەتێك بە بەرژەوەندی نەتەوەییمان ناگەیەنێ، ههر ئهو كاته داوای لە لایەنەكانی شەڕكەر كرد بەزووترین كات شەڕ بوەستێنن و پەنا ببنە بەر گفتوگۆی سەردەمیانە و كوردانە بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكان و لەڕیشە دەرهێنانی ناكۆكییەكان و بنبڕكردنیان، لێرەدا YNDK وەك لایەنێكی ئاشتیخواز نهچووه بهرهی هیچ لایهنێكی شهڕكهر و ههموو ههوڵێكی خسته گهڕ تا شهڕی ناوخۆیی كۆتایی پێهات.
دژایهتیكردنی YNDK له لایهن وڵاتانی ئهقلیمییهوه
بههۆی ههڵوێسته نهتهوهییهكانی YNDK ئەستێرەی خەباتی گەشایەوە، لهو كاتەدا داگیركەران و دوژمنانمان بەهەموو شێوەیەك كەوتنەخۆ بۆ بەربەرەكانی كردنی YNDK بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەخۆ لە رێی هزرە هاوردە غەیرە نەتەوەییەكان، ئەوە بوو YNDK لە 1/10/ 1995 بههۆی ههوڵدانیان بۆ تێكدانی ریزەكانی YNDK خۆی لەم چەند كەسه پاككردهوه.
بێگومان ئەم هەڵوێستەى YNDK بێ باج نەبوو، هەربۆیە بەمەبەستی چاندنی ترس و دڵەڕاوكێ و ساردكردنەوەی هەڤاڵانمان لە 20/10/1995 لە هەوڵێكی نەزۆكدا هەوڵی تیرۆركردنی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سكرتیری گشتیی یەكێتیمان YNDK دراو بهسهختی برینداریان كرد، بهڵام خۆشبهختانه رزگاری بوو، پاشانیش لهرێی هەڕەشە هەوڵی دوور خستنەوەی هەڤاڵانمان لە دەوری YNDK درا، بەڵام هەڤاڵانمان لەسەر گەیاندنی پەیامی كوردایەتی بەردەوامبوون. تاوای لێهات وڵاتە ئیقلیمییەكان هەوڵ و توانای زۆر بخەنە گەر تا YNDK بخەنە ژێر باڵی كاریگەری و سیاسەتی خۆیان، بەڵام گشت ئەم هەوڵانە بوونە بڵقی سەر ئاو و گشتیان پوچەڵكرانەوە لەبەر ئەوەی YNDK ڕۆژێك له رۆژان بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی نەخستە سەروى بەرژەوەندی نەتەوەییمان، هیچ كاتێك بیری لە فرۆشتن و دابەزین لە دروشمەكەی نەكردۆتەوە هەر لە فەرهەنگیدانییە سازش لەسەر دۆزی كورد بكات و هەر وڵاتێكی داگیركەری بەشێك لە كوردستان بە دوژمنی سەرسەختی خۆی دەزانێ، دیسانەوە دوژمنانی ئەزموونەكەمان دەستیان كردەوە بە هەوڵدان بۆ پیلانگێڕی و توانیان چالاكترین و كاریگەرترین هەڤاڵ لە ریزەكانی یەكێتیكمان YNDK دهستنیشان بكهن و لە 31/ 5/ 2000 لهشاری ههولێر دەستی ڕەشیان گەیاندە گیانی پاكی شەهید (سەربەست مەحموود ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK و سەرنووسەرى رۆژنامەى میدیا) و تیرۆریان كرد، بەمەش دوژمنان توانیان ئارمانجێكی پڕبەها لەناو YNDK هەڵبژێڕن و تیرۆری بكەن، بەڵام ئەم هەموو هەوڵانە بە پێچەوانەی خەونی دوژمنان گەڕایەوە، ئەم هەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانە، YNDKیان سوورتر كرد، لەسەر خەباتی كوردایەتی كە دەتوانین بڵێین شەهید سەربەست مەحموود سەر قافلەیەتی، هەروەها ئەم هەوڵانە YNDKیان له رووی توانای نیشتمانی و وڵاتپارێزی بەهێزتر كرد و كردیانه گەورەترین هێزی نەتەوەیی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داگیركەران و بە جێگەیاندنی پەیامی كوردایەتی و سەربەخۆخوازیمان.
YNDK كار بۆ سهربهخۆیی كوردستان دهكات
پرسی سەربەخۆیی كوردستان یەكێكە لە پرسە هەرە گرنگەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبەر ئەوەی كورد یەكێكە لەنەتەوە هەرە دێرینەكانی ئەم ناوچەیە، تا ئێستا خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، هەموو نەتەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوین خاوەنی دەوڵەتن، كەچی نەتەوەكەمان بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی زلهێزان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی عەرەب و فارس و تورك و بەچەند دەوڵەتێكەوە لكێندرا، كورد چەندین هەلی بۆ گونجا لەبارترین هەل لەپەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو كەتیایدا كورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی لە پاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردنی خۆجێی وەكو نەتەوەكانی دیكە كە لەپاش هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوونە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان و پاشان لەساڵی 1923 بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوە، سیڤەر لەباربردراو ئهمهو چهندین ههلی دیكه لهرێگهی كۆمار و میرنشینه كوردییهكانهوه، نزیكترین دوو ههلی دیكه لەڕاپەڕینی ساڵی 1991 و لە رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 كەچی نەمانتوانی سوود لەم دوو دەرفەتە زێڕینانەش ببینین.
لهم دیدگایهوهیهوه YNDKتاكە رێگە بۆ چارەسەرى پرسى نەتەوەییمان سەربەخۆیی كوردستان به چارەسەر دەزانێت و كوردیش كە نەتەوەیەكی زیاتر له 70 ملیۆنییە، وەكو هەموو نەتەوەكانی تر پێویستە كیان و دەوڵەتی خۆی هەبێت، لەبەرئەوەی كورد كۆنترین نەتەوەی خۆرهەڵاتی ناڤینە كە خاوەنی تایبەتمەندی نەتەوەیی خۆیەتی لە خاك و جوگرافیا و مێژوو گەل و داب و نەریت و ئایینی تایبەت بەخۆی و دەسەڵاتی سیاسی لەبەرئەوە هەنگاو و خەباتمان بەردەوام دەبێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
شەهید سەربەست سیمبۆلی بەرخۆدانی نەتەوەییمانە
شەهید سەربەست مهحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسی YNDKو سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون، خودان خامەیەكی بوێرو هەق گۆ بوو، وتار و نووسین و توێژینهوهكانی لەسەر پرسە نەتەوەییە چارەنووسسازەكان جێگەی سەرنجی هەموو لایەك بوون، تەنگی بە دوژمنان و نەیارانی بیری نەتەوەیی هەڵچنیبوو، چی نەخشە و پیلان هەبوو دەیخستەڕوو شرۆڤەی ورد و دروستی بۆ دەكردن و لایەنە شاراوەكانی ئەم پیلانانەی ئاشكرا دەكردن، بۆیە دوژمنانی كورد و كوردستان خستیانە نێو سێرەی بیری تهسكی تیرۆریستی خۆیان و لە 31/5/2000 دەستی رەش و چەپەڵیان گەیاندە گیانی بەرزەفڕ و پیرۆزی ئەم سەركردەیە و شەهیدیان كرد.
شەمشەمە كوێرەكانی مەملەكەتی تاریكستان وایانزانی بە شەهیدكردنی سەربەست مەحموود كۆسپ و لەمپەر لە بەردەم خەباتی YNDK و بوێری و راستگۆیی دروست دەكەن، نەیانزانی شەهید سەربەست لە دوای خۆی نەوەیەكی بەجێهێشت و پەروەردەی هەمان خوێندنگەی كوردایەتی و وشەی هەقی كردوون. ئەوەی جێگەی داخە ئەوا بیست ساڵ بەسەر تیرۆركردنی ئەم شەهیدە سەركردەیە تێپەڕدەبێت، بەڵام دەزگاكانی پەیوەندیدار لە لێكۆڵینەوەیان تائێستا نەیانتوانیوە بكوژانی بدۆزنەوە، بۆیە پێویستە هەوڵی زیاتر بخەنە گەڕ بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و دادگایكردنیان و بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەنن.
بهستنی كۆنگرهی نهتهوهیی كورد خواستی(YNDK)ه
YNDK هەموو كات جەختی لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كردۆتەوە و بەستنی ئەم كۆنگرەیە بەئەركێكی بەپەلە و گرنگ دەزانێت، تیایدا هێز و لایەنەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان بەشداربن، لەگەڵ كەسایەتی وڵاتپارێز و نەتەوەیی و رۆشنبیرەكانی كوردستان بۆ ئەوەی لەم كۆنگرەیەدا ستراتیژی نەتەوەییمان بۆ هەموو بەشەكان دابڕێژین و خەبات و تێكۆشان بگەینینە قۆناخێكی دیكهوه، بۆیه پێویسته بەزووترین كات كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ببەستین و چیتر لێنهگهڕێین وڵاتانی ئهقلیمی و كێشه ناوخۆییهكان ههوڵهكانی بهستنی ئهو كۆنگرهیه جارێكی دیكه لهبارببهن.
كۆنگرهكانی YNDK
لەگەڵ ئەم ههوراز و نشێوییهی YNDK بینویهتی، توانی پێنج گۆنگره ببهستێ: كۆنگرەی یەكەم له 17تا20/3/1995 كه له عهینكاوه لهپارێزگای ههولێر بهسترا و بهكۆنگرهی دامهزراندن و راگهیاندنی YNDK دانرا، كۆنگرەی دووەم لە 5و6و7/5/1996 لەهۆتێل گوڵان له شاری شەقڵاوە بهسترا، سێیەم كۆنگرەش لە رۆژانی 10و11 و12/1/1999 لە بارهگای مهكتهبی سیاسی YNDK له هەولێری پایتەخت بهسترا، كۆنگرهی چوارهمیش له 10و11/12/2002 لههۆڵی شههید سهربهست له ههولێر بهسترا، كۆنگرهی پێنجهم له 12و13/12/2012 لههۆلی شههید سهربهست لهشاری ههولێر بهسترا، لە میانەی ئەم كۆنگرانەش YNDK توانی پەیامەكەی رەسەنتر و قووڵتربكاتەوە و باشتر بەدیار بكەوێ و هەڵوێستە سیاسییەكانیشی دەهەمبەر پیلانی داگیركەران و دوژمنان زێدەتر بكات.
بڵاوكردنهوهی وشیاری نهتهوهیی
YNDK رۆڵی هەبووە لەبڵاوكرنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەنێو جەماوەر، ههموو كات كاریكردووه بۆ پەروەردەكردنی رۆڵەكانمان بەبیری كوردانە لەپێناو خزمەتكردنی كوردستان، بۆیه YNDK هەڵگری فەلسەفەی بیری نەتەوەیی رەسەن و سەردەمانەیە، چونكه پێمان وایه بیری نەتەوەیی تاكە هزرە كە بتوانێ زۆرترین خزمهت بهگهلی كوردستان بكات، بەجیاوازی لەگەڵ ئایدیۆلۆژیا هاوردەكان كە هیچ كات نەیانتوانیوە داخوازییەكانی كورد بهێننەدی، بەدرێژایی مێژووش دوژمنان هەرگیز نەهاتوون لەبەر ئینتیمای ئایینی یان چینایەتی وڵاتمان داگیربكەن، بەڵكو وڵاتانی كۆلۆنیالیست لەسۆنگەی نەتەوەیی و نیشتمانی خاكەكهمانیان داگیركردووە و كوردیان دووچاری جینۆساید كردۆتەوە، لەبەر ئەوە چەكی رووبەڕوو بوونەوە لەنێو بازنەی بیری نەتەوەیی تەكاندەداو داگیركەران و دوژمنان روو رەش و گۆڕبەگۆڕ دەكات.
پهیوهندییهكانی YNDK
یەكێتیكمان YNDK بە جدی كار دەكات و هەوڵی داوە پەیوەندییەكی تۆكمە لەواری سیاسی و رۆشنبیری و كهلتوری و كۆمهلایهتی لەسەر ئاستی هەموو بەشەكانی كوردستان بێنێتەكایەوە، ئەمەش بەڵگەیەكی زیندووی داننەنانە بەو سنوورە دەستكردانەی داگیركەران بەپێی بەرژەوەندییەكان كێشاویانە و كوردستانیان لەت و پەتكردووە، لەبەرئەوە YNDK بووەتە گڕوتینێك بۆ بزاڤی كوردایەتی له كوردستانی مهزن، بۆیه تەماشا دەكەین كاری نهتهوهیی و سیاسیی YNDKدەرەنجامی گەورەو مەزنی لە بەرژەوەندی نەتەوەییمان لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن لێكەوتەوە.
ههروهها YNDK پهیوهندی قوڵی لهگهڵ سهرجهم هێز و لایهنهكانی ههموو بهشهكانی كوردستان و كوردانی تاراوگه ههیه، ههروهها پهیوهندی لهگهڵ سهرجهم نهتهوهكانی تری سهرخاكی كوردستان ههیه و باوهڕی بهپێكهوه ژیانى ئاشتیخوازانه و برایانه ههیه لهگهڵیاندا، ههروهها پهیوهندی باشی لهگهڵ كونسلخانهكان كه له باشووری كوردستانن و پهیوهندی لهگهڵ ئهو دهوڵهتانه ههیه كه هاوسۆزی دۆزی رهوای گهلی كوردستانن، لەهەمان کاتدا ئهوهی جیگهی شانازییه YNDK هیچ جۆره پهیوهندییهكی لهگهل داگیركهران و دوژمنانی كوردستان نیه.
بڵاوكراوهكانی YNDK
ههر لهسهرهتای دامهزراندنیدا YNDK كۆمهڵێك رۆژنامه و گۆڤارى بههزرێكی نهتهوهیی دهركرد و بڵاوکردەوە لهوانه رۆژنامەی میدیا كهزمانحاڵی YNDKه، ههموو بیروباوهڕ و تێروانینهكانی تێدا بهرجهستهكراوه و سهكۆیهكی ئازاد بووه بۆ سهرجهم رۆژنامهنووس و نوسهرانی ناوهوه و دهرهوهی كوردستان، له پاڵ ئهمهدا ژمارهیهكی دیكهی بهرچاو له گۆڤار و رۆژنامهی دیكه لهلایهن YNDK دهركراون و یان پاڵپشتیكراون لهوانه ( گۆڤاری سەرخۆبوون و گۆڤاری قهرهچووغ و رۆژنامهی ئازادی قهرهچووغ و رۆژنامهی ئاڤێستا و دهنگی مهخموور) و چهندین بڵاوكراوەكانی تری YNDK ، هەروەها بهسهدان پهرتووكی نهتهوهیی و هزری نوسهرانی بهچاپ گهیاندووه.
رۆژنامەی میدیا رۆلی ئۆپۆزسیۆنی بینیوە
دەرچوونی رۆژنامەی میدیا لەنێو هەناوی رۆژنامەگەری كوردی ئەزموونێكی فرە گرنگی ئەم بوارە بوو، بەهۆی ئەوەی رۆژنامەی میدیا لە بارودۆخێكی سەختدا لەدایكبووە، سەكۆ و مینبەرێك بووە، بۆ وڵاتپارێزانی كوردستان، دەیان بگرە سەدان نووسەر و رۆژنامەنووسی لەژێر یەك چەتری رۆژنامەوانی بەزمانێكی سەردەمیانەی پڕ زانیاری و پرۆفیشناڵانە كۆكردۆتەوە و پێیگهیاندوون.
میدیا كاریگەری هەبوو لە بڵاوكردنەوەی بیری نەتەوەیی و سەرچاوەیەكی باشی زانیاری بووە، بۆ هاوڵاتيیان، چەندین ئەكادیمی و زانستكار وەكو سەرچاوە و تۆژینەوە سوودیان لێوەرگرتووە، لەبەر ئەوە رۆژنامەی میدیا ئەرشیفێكی نەتەوەیی گرنگە. رۆژنامەی میدیا لە نەورۆزی ساڵی 1996 دەرچوو لەماوەیەكی كورتی تەمەنیدا هەموو سنوورەكانی بەزاند و بووە دەنگی هەموو تاكێكی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان و رەوەندى كورد لە دەرەوەی وڵات.
میدیا یەكەمین ئەزموونی رۆژنامەی حزبی سەركەوتوو بوو، كە توانی ئەو رۆژنامەیە بكاتە پلە یەك لەڕووی خوێندنەوە و فرۆشی تیراژی و كاتێ لەچاپخانە بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆ چەند كاتژمێرێك دواكەوتبایە بەسەدان تەلەفۆنی بۆ دەكرا ئاخۆ بۆ میدیا نەگەیشتۆتە دەست خوێنەرانیەوە.
میدیا رۆڵی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامەیەكی ئەهلی زیاتری بینینوە، سەكۆی ئازادیخوازن بووە، هەموو بیروباوەڕ و ئایدیۆلۆژیایەك جێگەی لەم رۆژنامەیە بۆتەوە، راو بۆچوون و تێڕوانینی جیاوازی بڵاوكردۆتەوە، راستگۆیانە دەنگی هەمووان بووە و داخوازی و ویستی خوێنەرانی وەكو خۆی گەیاندووە و پردێكی پتەوبووە لەنێوان دەسەڵات و خەڵكدا.
كاریگەری 645 ژمارەی رۆژنامەی میدیا بووەتە هۆی لەقكردنی پۆستی چەندین بەرپرسی گەندەڵ، لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامە لەسەر هەڵلوشینی سامانی گشتی، ئەوەش میدیای گەیاندە ئەو ئاستەی کە خەڵك بە پاڵپشت و دەنگی خۆیانی بزانن، میدیا لەراستی و دروستی هەواڵ و راپۆرتەكانی هەمیشە جێگهی متمانه بووە، لەبەرئەوەی رۆژنامەی میدیا كاتێ هەواڵ و راپۆرتێك بڵاودەكاتەوە مەبەست و مەرامی تەنیا خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە.
میدیا لە هەر ژمارەیەك راستییەكی بە خوێنەرانی و خەڵكی كوردستانداوە لەسەر ئەم پەیامەی بەردەوام بوو, ئێستاش لهرێگهی ئاژانسی ههواڵی میدیا www.yndk.com درێژه بهرهوتی رۆژناگهمهری خۆی بهشێوهی ئهلیكترۆنی دهدات.
دواپهیام
لەم رۆژە پیرۆزەدا YNDK كه یادی یۆبیلی زیوین(25) ساڵهی دامهزراندنی دهكاتهوه، بەگوڕوتینێكی وڵاتپارێزانەی زیاتر لەژێر ئاڵای شەكاوەی كوردستان كار دهكات و ههنگاو بۆ كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو و دیموكرات دهنێت.
* كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی YNDK
میدیا – هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى هەموو ئەو بەڕێزانە کردووە کەوا یوبیلى زیوینى YNDK یان پیرۆز کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە:
سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و رێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەكەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و كەسایەتییەكان و كۆنسڵخانە گشتییەكان و هۆزو عەشیرەتەكان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لەرێگەی ئیمێل و فەیسبووكەوە لە كوردستان و دەرەوە بەسەریانكردینەوەو، بەبۆنەى یۆبیلى زیوین (25)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێكردین، پیرۆزبایى و بەسەركردنەوەتان بەم بۆنەوە زیاتر دڵخۆشی كردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ كارو خەباتی داهاتوومان.
هەرچەندە ئێمە دەمانویست لە رێوڕەسمێکى شایستەو تایبەتدا یادى یوبیلى زیوینى YNDK بکەینەوەو لە نزیکەوە لە خزمەت هەموو لایەکتان دابین، بەڵام بەداخەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى فیرۆسى کۆرۆنا رێوڕەسمەکەمان هەڵوەشاندەوە، نزا دەکەین یەزدانى مەزن هەموو لایەکمان بپارێزێت و، بە تەندروستییەکى باش ئەم قۆناخە دەرباز بکەین.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەك، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین. ... لەگەڵ رێزماندا.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1 / 4 / 2020
ميديا – أربيل :
بمناسبة الذكرى الخامسة والعشرين لتأسيس الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، وجه الکاتب والصحفي الأردني خالد اسحق شيخو رسالة تهنئة الى السيد غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد، هذا نصها:
الأخ غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني المحترم
بمناسبة الذكرى الخامس والعشرين لتأسيس الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني، نبعث اليكم التهاني والتبريكات، ومتمنين لكم مزيد من التقدم والدوام والنجاح في خدمة كوردستان حرة ديمقراطية .
وتفضلوا بقبول فائق الاحترام والتقدير لكم ولكافة أعضاء حزبكم الكريم ولأبناء كوردستان الشامخه .
خالد اسحق شيخو
كردي اردني
اتحاد الكتاب الاردنيين
21 / 3 / 2020