yndk

yndk

Di demekê de ku kêşeyên navbera Herêma Kurdistanê û hikûmeta navendî ya Îraqê berdewam in, rêberê partîyeke Kurdî dibêje ku bitenê şer kêşeya “deverên veqetî” çareser dike.

Xefûr Mexmûrî, sekretêrê giştî yê Yekîtîya Neteweyî ya Demokrata Kurdistanê, dibêje ku “deverên veqetîyayî bitenê û bitenê bi şer vedigerin ser Kurdistanê.”

Di hevpeyvînekê de ligel Dengê Amerîka, birêz Mexmûrî got ku desthilatdarên Îraq qebul nakin ku ew dever bi rêyên qanûnî vegerin ser Kurdistanê.

Birêz Mexmûrî herwiha got, “ez tu caran piştgîrîya şerî nakim. Nuha dem dema dîyalogê ye, ne dema şerî ye. Lê belê desthilatdarên Ereb te neçar dikin ku bi şer deverên veqetîyayî kontrol bikî.”

Sekretêrê YNDK herwiha got, “gelê Kurdistanê herdem şer kirîye da ku şer nemîne û eger şer jî çêbibe jibo hindê ye ku şer û kêşe nemînin.”

https://www.dengeamerika.com/a/xefur-mexmuri/1566058.html

 

میدیا - هەولێر :
  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١ / ٢ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگای PKRK ی لە هەولێر كردو، ئامادەی رێوڕەسمی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK بوو، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری خواستن.
  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان PKRK-یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باپیر کاملا سکرتێرى گشتى و هاوکار مەحموود کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی PKRK ) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK پیرۆزبایی خۆیی و سەركردایەتی YNDK ی پێڕاگەیاندن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها جەختیكردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی نێوان هەردوولا لەبەرامبەردا سکرتێرى گشتیى PKRK بەناوی خۆی و سەركردایەتی پارتەكەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر بە هاوهەڵوێستی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
 هەروەها هەردوولا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان YNDK و PKRK لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی یه‌كی شوباتدا، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و دووپات كراوه‌ته‌وه‌، خوێنى شەهیدان و قوربانییەکانی كاره‌ساته‌كه‌، بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.

له‌ ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، حه‌ڤده‌ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژى یه‌كی شوباتى ساڵى 2004دا، تیرۆریستانى دوژمنى ئارامى و پێکەوە ژیان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا، كه‌ هەردوو لقى 2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەڵبەندى 3ى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان كرد به‌ ئامانج، 103 بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و ئەندامانى هەردوو حزب و هاوڵاتییانیان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.

سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌ گەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو، بەڵام "خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان، نەک هەرهێندە، بەڵکوو ئیرادەى بەرگرى و قارەمانێتى هێزی پێشمه‌رگه‌ لە کوردستان پاش چەند ساڵێک داستانى مەزنى لە ڕووبەڕووبونەوەى گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆریستى تۆمارکرد و لە برى جیهان شەڕى تیرۆریستانى داعشى کرد، بە جۆرێک کە مرۆڤایەتى بە شانازییەوە ئاماژەى پێ دەکات.

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كا ، ئەمساڵیش کە یادى شەهیدانى ئەوکارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاشكراش كراوه‌، گه‌رچى بەهۆى بارودۆخى تەندروستى و بە ئامانجى پاراستنى تەندروستیى کەسوکارى شەهیدەکان، ڕێوڕه‌سمی تایبەت بەو یادە رێک ناخرێت، بەڵام "بیرەوەریی شەهیدان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە خزمەتگوزارى کەسوکارى سەربەرزیان و تۆمارى سەروەرییەکانیانین".

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (26)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(26)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

1-2-2021

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێز باپیر کامەلا سكرتێری گشتیی پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 26 بیست و شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتەکەیانەوە و، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان كاك باپیر کامەلا سكرتێری گشتیی پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (26) بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە سەركردایەتی پارتە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش پەرش و بڵاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و شادو سەركەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1 / 2 / 2021

میدیا- هه‌ولێر

هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK له‌ هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا.

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25-1-2021 هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان-حدك كه ‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (كاك خالید وه‌نه‌وشه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ‌هه‌ولێری حیزبی دێموكراتی كوردستان و كاك لقمان به‌رپرسی ناوه‌ندی سێی حیزبی دێموكراتی كوردستان و كاك لوقمان مه‌حموودیان به‌رپرسی هه‌رێمی سێی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان) سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ده‌كه‌ن و پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جلال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ خه‌بات و تێكۆشانی كورد و ڕه‌وشی سیاسی كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئیدانه‌ی ئه‌و فیلمه‌ ئێرانییه‌ی له‌سه‌ر باشووری كوردستان ده‌رهێنراوه‌ كرا و به‌كارێكی نادروستیان هه‌ژمار كرد و نیشاندانی ئه‌و جۆره‌ فیلمانه‌ جگه‌ له‌دژایه‌تی ئه‌زموونی باشووری كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌كه‌داركردنی سه‌ركرده‌كان چیتر ناگه‌یه‌نێ، ئه‌زموون و سه‌ركرده‌كانی كوردستان به‌و كارانه‌ گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌بن.

له‌ ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

زنار سارمەمى : لە زەمانى کۆنەوە تا ئێستا ئاژەڵ و باڵندە سوودیان بۆ مرۆڤ هەبووە و رێنیشاندەر بوونە

   میدیا - هەولێر :
 پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢١ / ١ / ٢٠٢١ لە شارى هەولێر، نووسەرى تازەپێگەیشتوو (زنار سارمەمى) لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كرا و, لە رێوڕەسمەکەدا یەکەم کتێبى چاپکراوى خۆى بەناوى (جیهانى ئاژەڵان) ناساندو پێشكەشى ئامادەبووانى كرد.
 پاشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە لە شارى هەولێر، نووسەرى تازەپێگەیشتوو (زنار سارمەمى) کە تەمەنى ١٢ ساڵە و کتێبێکى نووسیوەو چاپکردووە لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كراو, بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەڤان و گەنجان و منداڵان رێوڕەسمێکى بۆ ناساندن و واژۆکردنى کتێبەکەى (جیهانى ئاژەڵان) بۆ رێکخرا, لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا شاعیرو نووسەر بەڕێز قەهار شێخانى بەناوى کتێبخانەى ئاشتى بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو, باسی لە گرنگی کتێبەکەو  رۆڵى (زنار سارمەمی) لە بوارى نووسین و رۆشنبیرى کوردستان كرد و, وتى : ( کاکە زنار وەک نووسەرێکى تازە پێگەیشتوو نموونەیەکى دەگمەنە لە بوارى نووسین لە کوردستاندا، ئەو تەمەنى دوانزە ساڵە و کتێبى (جیهانى ئاژەڵان)ى نووسیوە، دەتوانین بڵێین ئەم حاڵەتە یەکەم جارە لە کوردستان روودەدات.).
 ئنجا (زنار سارمەمى) وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و سوپاسی کتێبخانەى ئاشتى كرد بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە لەگەڵ ئامادەبووان, دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەکەى پێشکەشکرد و، وتى : (بێگومان جیهانى ئاژەڵان جیهانێکى فراوان و سەیرو سەرنج راکێشە، مرۆڤ پێویستە زانیارى ورد و دروست لەبارەى ئەم جیهانە بزانێت، خۆم زۆر حەز بە دۆستایەتیى ئاژەڵ و باڵندە دەکەم و بە هاوڕێى خۆمیان دەزانم ، هەروەها ئەگەر سەرنج بدەین لە کوردستان زۆر گرینگى بە نووسین سەبارەت بە ئاژەڵ و باڵندە نەدراوە، زۆربەى نووسەرە بەڕێزەکان لەسەر شتی دیکەیان نووسیوە، بۆیە منیش بیرم کردەوە کە کتێبک سەبارەت بە ئاژەڵ و باڵندە بنووسم، بەردەوام هەوڵمداوە کەوا شت لە بارەى ئاژەڵان و باڵندەکان بخوێنمەوەو زانیاری لەسەر چۆنییەتى ژیان و جۆرو رەسەن و تایبەتمەندییەکانیان وەدەست بخەم.)، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا کتێبەکەى لە زەمەنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا نووسیوە و، وتى: (لە بەهارى ساڵى رابردوو ٢٠٢٠ تا ئێستا بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا (COVID-19) لە ماڵەوە کەرەنتینەین، کۆرۆنا هەموو ئازادى و جوولەیەکى سەربەستى لێ زەوتکردووین، لەو ماوەیەدا کاتەکانى خۆم بە یاریکردن و خوێندنەوەو وێنەکێشان و بەخێوکردنى هەندێ جۆرە باڵندەو ئاژەڵى ماڵى بەسەربردووە، لە ئەنجامى خوێندنەوەم لەسەر ژیان و تایبەتمەندى بەشێک لە ئاژەڵان و باڵندەکان کۆمەڵێ زانیاریم وەرگرت، زۆربەى زانیارییەکان بە زمانى ئینگلیزى بوون، بە پێویستم زانى زانیارییەکان بە زمانى شیرینى کوردى بۆ خوێنەرو منداڵانى کوردستان بگوازمەوە و، ئەوەى لام کۆبۆتەوە لەم کتێبەدا پێشەکەشى ئێوەى ئازیزى بکەم، کتێبەکەم ناوناوە (جیهانى ئاژەڵان) لەبەرئەوەى بەشى زۆرى باس لە جیهانى ئاژەڵان دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەم کتێبەدا باسى باڵندەو خشۆکیشم کردووە.).
 (زنار سارمەمى) هەر سەبارەت بە کتێبەکەى لە درێژەى قسەکانیدا ؛ وتى : (بە باوەڕى من کتێبخانەى کوردى زۆر پێویستى بەم جۆرە زانیارییانەیە سەبارەت بە جیهانى ئاژەڵان، هیوادارم توانیبێتم کارێکى باش ئەنجام بدەم و خزمەتێکى بچوک بکەم، دڵنیام ئەم کارەم بێ کەم و کوڕى نییە، بەڵام بۆ منێکى تەمەن (١٢) دوانزە ساڵان سەرەتایەکى گرنگە بۆ داهاتووى نووسینم، هیوادارم خوێنەرى خۆشەویست هاوکارم بێت بۆ راستکردنەوەى کەم و کوڕییەکان و دەوڵەمەندکردنى زیاترى کێبەکەم.).
 (زنار سارمەمى) لە درێژەى قسەکانیدا باسى لە گرنگى ئاژەڵ و باڵندە لە ژیانى مرۆڤدا کرد و، وتى : (خواى گەورە بۆ ئاژەڵی دروستکردووە ؟ بۆ ئەوەی لەکاتی بێ کەسیدا ئاژەڵ بکەین بە دۆستى خۆمان و سوودیشیان لێ ببینین، هەروەها بۆ ئەوەی زانیاریمان پێبدەن لە زەمانی پێخەمبەر ئادەمەوە -د.خ- ئاژەڵ و باڵندە سوودیان بۆ مرۆڤ هەبووە و رێنیشاندەر بوونە، وەک ئەوەی کاتێ قابیل هابیلی کووشت بینی دوو قەلە رەش بەشەڕدێن یەکێک ئەوى دیکەی کوشت دوایی قەبری بۆ لێدا، قابیلیش سوودی لە قەلە رەشەکە وەر گرت، هەرەها لەزەمانی کۆنەوە مرۆڤ بە ئاژەڵ خۆی پێگەیاندووە و زۆربەی پێخەمبەران -د.خ-یان لێبێت شوان بوونە، نموونەیەکی دیکە پێخەمبەر سولەیمان -د.خ- لێبێت پەپوسلێمانە (هدهد)ی  بۆ دۆزینەوەی ئاو بەکاردەهێنا و بەکاریشی دەهێنا بۆ هەواڵ گەیاندن، هەروەها لەسەردەمی پێخەمبەر سولەیمان تا ماوەیەکی زۆر خەڵک نامەی بە باڵندە رەوان دەکرد و، تا ئێستاش هەندێک ئاژەڵ یارمەتی دەری مرۆڤن وەک سەگ پارێزگاری لە مرۆڤ کردووە و دەکات، تا ئیستاش هەندەک ئاژەڵ و باڵندە دڵخۆشکەری مرۆڤن وەک پشیلەو بەبەغاو سەگ•).
 شایانی باسە دوای تەواوبوونی رێوڕەسمى ناساندنى کتێبەکە, زنار سارمەمى كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووان كردو بۆی ئیمزاكردن, ئەمەو كۆڕەكە بووە جێی خۆشحاڵی ئامادەبووان.

غەفوور مەخموورى : پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى فاکتەرێکى سەرەکییە بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢١ / ١ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (زەعیم عەلى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و عەلى حوسێن و پشتیوان سادق ئەندامانى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى PDK)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بە شاندى میوانى راگەیاند کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێشنیارى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى کرد کەوا تەواوى لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، پێکهێنانى ئەم ئەنجوومەنەشى وەک فاکتەرێکى سەرەکى بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان وەسفکرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

ميديا - اربيل :
وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى السید (مظلوم عبدي) القائد العام لقوات سوريا الديمقراطية، لوفاة والدته المغفور لها الفقيدة (خزنة حاج حسين) وفيما يأتي نص البرقية:

اخي العزيز المناضل مظلوم عبدي القائد العام لقوات سوريا الديمقراطية المحترم

تحية اخوية وبعد ...
ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة والدتكم الفاضلة (خزنة حاج حسين)، باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نقدم لكم احر تعازينا القلبية، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة ونشارككم ألمكم وحزنكم، نبتهل الى الله العظيم ان يتغمدها برحمته ويجعل مثواها الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.

اخوكم
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
19 / 1 / 2021