yndk

yndk

برایانى بەرێزم (حاجی ئازاد سورچی، بەختیار پاڵانی، شێرۆ پرینگ، د. کامەران) کوڕانى خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد عەزیز مستەفا
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور مام (محەمەد عەزیز مستەفا)ى باوکتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢٥ / ٢ / ٢٠٢١

سکرتێرى گشتیى YNDK لە رەوشى تەندروستى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان دەپرسێتەوە

  میدیا - عەمان :
 پاشنیوەڕۆى رۆژى ٢٤ / ٢ / ٢٠٢١ سکرتێى گشتیى YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستانى کردو لە رەوشى تەندروستى پرسین و هیواى ساخى و سەلامەتى بۆ خواستن.
 پاشنیوەڕۆى رۆژى چوارشەمە غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانى بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسینى رەوشى تەندروستیان سەردانى بەڕێز مام خدر روسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستانى کرد، کەوا ماوەیەکە بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئوردەنە، لەسەردانەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێز مام خدر روسى خواست, خۆشحاڵ بوو کەوا رەوشى تەندروستى بەڕێزیان بەرەو باشى چووە، لە بەرامبەردا سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕى سوپاسى مەخموورى کرد کەوا بەردەوام لە هەواڵیانى پرسیوەو پەرۆشى باشبوونى رەوشى تەندروستیان بووە.

میدیا - هەولێر :
  پاشنیوەڕۆ رۆژى ٢٣ / ٢ / ٢٠٢١ ، رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, دەستخۆشى لە هەوڵە رۆشنبیرییەکانى سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
  پاشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە بەڕێز عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین دەستخۆسى لە مەخموورى کرد بۆ چالاکى و هەوڵە رۆشنبیرییەکانى و چاپکردنى کۆمەڵێ کتێب لە ماوەى کەرەنتینەدا و، هیواى بەردەوامى و بەرهەم و چالاکى زیاترى بۆ خواست.
  لەرامبەردا سکرتێرى گشتیى YNDK سوپاسى ئەو بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى رێکخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.

غفور مخموري: علينا التعاون من اجل محو آثار وجود ظاهرة الإدارتين في كوردستان وأنْ نجعل حكومة كوردستان قوية ذات أسس حديثة لسائر مواطني كوردستان

غفور مخموري: ينبغي على حكومة كوردستان اطلاق برنامجه من اجل قيام ثورة ثقافية، أي ثورة القراءة والكتابة، لإعادة بناء روحية وذهنية الفرد الكوردستاني

ميديا - اربيل :

نظمت مكتبة آشتي عصر يوم الخميس الموافق لـ 18 / 2 / 2021 في اربيل مراسيم حفل توقيع كتابين جديدين للسيد غفور مخموري سكرتير الإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، حضرها عدد من الشخصيات السياسية والأكاديمية والكُتاب والمثقفين والصحفيين، في البداية رحب الكاتب والروائي السيد صابر رشيد بأسم مكتبة آشتي بالحضور، مثمناً عالياً أهمية دور غفور مخموري في مجال الكتابة والثقافة في كوردستان، بعده رحب مخموري بالضيوف وحضورهم، شاكراً مكتبة آشتي على تنظيم اللقاء، قدّم بعد ذلك ملخصاً عن الكتابين وفحواهما، حيث قال : (اهدي لكم اليوم كتابي الجديدين، الأول (هەگبەی مەخمووری) ويعني بالعربية (جعبة مخموري) ويضم بين دفتيه مجموعة نتاجاتي الأدبية والثقافية والمكتوبة في فترات مختلفة، الى جانب بحوث أدبية وثقافية وفولكلورية وفلسفية، والثاني هو( بصراحة)، الكتاب عبارة عن مختارات من لقاءاتي الصحفية التي اجرتها معي الصحف والمجلات والمؤسسات الأعلامية المحلية والعربية والأجنبية، واستطيع القول أنّ هذا الكتاب هو قراءة معاصرة لواقع كوردستان السياسية خلال ثلاثين سنة المنصرمة، تحدثت فيه عن المشكلات والمعضلات السياسية الكوردستانية وطرحت الحلول بصددها). كما أشار الى أنّ كتاب (بصراحة) وهو باللغة العربية موجه بالأحرى الى الوسط العربي للتعرف أكثر على قضية شعب كوردستان، مؤكدا على ضرورة أنْ يدرك الوسط العربي تلك الحقيقة، وهي أنّ الحل الأساس لقضية شعب كوردستان هو الإستقلال فقط. وأضاف : (حاولت في الكتاب طرح سؤالين، من نحن؟ وماذا نريد؟ وجوابنا هو: نحن أمة كوردية، لنا حقوق قومية أسوة بباقي القوميات.).

واستطرد قائلاً: (لقد أعلنّا الحقيقة وهي أن تجربة المائة عام من التعايش مع عرب العراق أثبتت للجميع انّ شعب كوردستان لايستطيع البقاء بعد الآن ضمن خارطة العراق المصطنعة، لأنّ العرب السنة فعلوا ما بمقدورهم فعله ضد الكورد خلال ثمانين سنة من حكمهم في العراق، وبعد سقوط نظام البعث في ربيع 2003، وعندما تسلم العرب الشيعة في العراق السلطة، ساروا على النهج ذاته تجاه الكورد، و يؤكد لنا هذا التأريخ انّ الإستقلال هو الحل الأساس لقضية شعب كوردستان وليس البقاء ضمن العراق.).

كما سلط الضوء على الاوضاع السياسية في كوردستان مشيرا الى أنّ كوردستان تمر بأوضاع حساسة ودقيقة، لذا علينا مراعاة المصلحة العامة والعمل على حفاظ ومأسسة الحكومة ، وأن نجعل حكومة كوردستان قوية وفق اسس حديثة تخدم سائر مواطني كوردستان، كما يجب محو آثار وجود ظاهرة الإدارتين وتوحيد قوات الپيشمركة والشرطة والأجهزة الأمنية والمخابراتیة، مما يجعل حكومة كوردستان أكثر قوة.).

في اطار حديثه أكد غفوري على وحدة صف الشعب الكوردستاني وكلمته ووصف ذلك بلسماً للجروح، وأضاف: ان وحدة الصف والكلمة هي الضمان الذي يحقق لنا النصر، وبما أن أعداء ومحتلي كوردستان متحدون على اختلاف أفكارهم ومصالحهم ضد شعبنا، لذا علينا أيضاً الإتحاد لمواجهة تهديدات الأعداء ومراعاة المصلحة العليا لشعبنا والتخلص من النظرة الحزبية الضيقة.

كما ينبغي على وفد كوردستان الذهاب الى بغداد والأماكن الآخرى موحداً، وليس متشتتاً حزبياً، إنّ قضيتنا قومية ووطنية، هي قضية الأرض والشعب، و ليست قضية هذا الحزب أو ذاك.

تطرق غفور مخموري الى أهمية تعزيز الحركة الثقافية في كوردستان قائلاَ: (يجب ايلاء الأهتمام الكامل بتعزيز الحركة الثقافية في كوردستان وأنْ نحاول استنهاض الحس القومي والوطني كي يشعر المواطن الكوردستاني بالأنتماء لوطنه و يضحي من أجله، كما ينبغي على حكومة كوردستان اطلاق برنامجه من اجل قيام ثورة ثقافية، أي ثورة القراءة والكتابة، لإعادة بناء روحية وذهنية الفرد الكوردستاني، وباعتقادي أنّ توعية الفرد وانتمائه لأرضه وحب شعبه هي الثورة بحد ذاتها، ويشكل هذا عاملاَ قوياً لتعزيز الشعور القومي والوطني و تربية جيل مثقف وواعٍ مستقبلا.).

الجدير بالذكر أنه جرى في الختام مراسيم حفل التوقيع على الكتابين، و تم اهدائهما ونال اللقاء استحسان الحضور.

غەفوور مەخمووری : پێویستە هەموو لایەکمان هاوکاربین بۆئەوەى شوێنەوارى دوو ئیدارەیى لە کوردستان نەهێلین و حکومەتى کوردستان بکەینە حکومەتێکى بەهێزو مۆدێرن بۆ هەموو خەڵکى کوردستان.
غەفوور مەخمووری : پێویستە حکومەتى کوردستان بەرنامەى هەبێت بۆ بەرپاکردنى شۆڕشێکى رۆشنبیری واتە شۆڕشى خوێندنەوەو نووسین، بۆ بنیاتنانەوەى رۆحیەت و زهنییەتى تاکى کوردستانى.
میدیا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى 18 / 2 / 2021 لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كرا و, لە رێوڕەسمەکەدا (2) کتێبى چاپکراوى خۆى ناساندو پێشكەشى ئامادەبووانى كرد.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كراو, بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سياسى و ئەكادیمی و نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەڤان رێوڕەسمێکى بۆ ناساندن و خستنەڕوو و واژۆکردنى (2) کتێبى نوێى بۆ رێکخرا, لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا نووسەرو رۆماننووس بەڕێز سابیر رەشید بەناوى کتێبخانەى ئاشتى بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو, باسی لە گرنگی رۆڵى غەفوور مەخمووری لە بوارى نووسین و رۆشنبیرى کوردستان كرد, ئنجا مەخمووری وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو میواندارییە و ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و سوپاسی کتێبخانەى ئاشتى كرد بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە لەگەڵ ئامادەبووان, دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەکان پێشکەشکرد و، وتى : (ئەمڕۆ دوو کتێبى نوێم کە تازە چاپکراون پێشکەشى ئێوەى بەڕێزى دەکەم، کتێبى یەکەم بە -هەگبەى مەخموورى- بریتییە لە کۆى بەرهەمە ئەدەبى و رۆشنبیرییەکانم کەوا لە سەردەمى جیاجا نووسراون بوارەکانى لێکۆڵینەوەى ئەدەبى و رۆشنبیرى و فۆلکلۆرى و فەلسەفە دەگرنە خۆ، هەروەها کتێبى دووەمم -بصراحة- گوڵبژێرێکى چاوپێکەوتن و دیدارە رۆژنامەوانییەکانمە کەوا بۆ رۆژنامەو گۆڤارو دەزگاکانى راگەیاندنى ناوخۆ و عەرەبى و بیانى دواوم، دەتوانم بڵێم ئەم کتێبەم خوێندنەوەیەکى سەردەمیانە بۆ واقیعى سیاسى کوردستان لە سى ساڵى رابردوودا، لەم کتێبەدا باسم لە کێشەو گرفتە سیاسییەکانى کوردستان کردووەو چارەسەرى گرفتەکانیشم خستۆتەڕوو.)، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا کتێبى (بصراحة) بە زمانى عەرەبییە و، کتێبەکە زیاتر ئاراستەیە بۆ ناوەندى عەرەبى بۆئەوەى زیاتر ئاشناى پرسى گەلى کوردستان بن، ئاماژەى بەوەشدا کەوا پێویستە ناوەندى عەرەبى ئەو راستییە بزانن کە چارەسەرى بنەڕەتى پرسى گەلى کوردستان تەنها سەربەخۆیى کوردستانە و، وتى: ( دەتوانم بڵێم لەم کتێبەدا هەوڵمداوە دوو پرسیار بوروژێنم کە ئێمە کێین ؟ و چیمان دەوێت ؟ بۆ ئەمەش وەڵاممان ئەوەیە کەوا ئێمە کوردین و ، وەکو هەر نەتەوەیەکى دیکە مافى نەتەوەیى خۆمان دەوێت .).
لە درێژەى قسەکانیدا مەخموورى وتى : ( ئەو راستییەمان خستۆتەڕوو کەوا ئەزموونی نزیكەی سەد ساڵ بەیەكەوە ژیانمان لەگەڵ عەرەبی عێراق ئەوەی بۆ هەموو لایەك سەلماند كەوا گەلی كوردستان چیتر ناتوانێت لە چوارچێوەی نەخشەی تاشراوی عێراقدا بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی دەسەڵاتی عەرەبی سوننەی عێراق لەماوەی نزیكەی هەشتا ساڵی حوكمی خۆیدا ئەوەی توانی لە دژی كورد ئەنجامیدا، لەدوای رووخانی رژێمی بەعسيش لە بەهاری 2003 دا، كە عەرەبی شیعەی عێراق دەسەڵاتیان گرتە دەست، دیارە دەسەڵاتی شیعەش ئەوەی توانیان لە دژایەتی گەلی كوردستان ئەنجامیاندا و بەردەوامن، بۆیە ئەو مێژووە پێماندەڵێت کەوا چارەسەرى بنەڕەتى پرسى گەلى کوردستان تەنها سەربەخۆیى کوردستانە، نەک مانەوە لەگەڵ عێراق.).
مەخموورى لە درێژەى بابەتەکەیدا؛ تیشکى خستە سەر رەوشى سیاسى کوردستان و، وتى: (کوردستان لە رەوشێکى زۆر ناسک و هەستیاردایە و پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و کار بکەین بۆ پاراستن و بەهێزکردن و سیستماتیکردنى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان و، وابکەین حکومەتى کوردستان بکەینە حکومەتێکى بەهێزو مۆدێرن بۆ هەموو خەڵکى کوردستان، هەروەها پێویستە شوێنەوارى دوو ئیدارەیى لە کوردستان نەمێنێت و هێزى پێشمەرگەو دەزگاکانى ئاسایش و پۆلیس و هەواڵگرى یەکبخرێن، ئەمەش وادەکات کەوا حکومەتى کوردستان زیاتر بەهێز بێت.)
مەخموورى لە درێژەى بابەتەکەیدا جەختى کردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستانى وەک دەرمانى هەموو دەردەکان وەسفیکرد و، وتى: (تەنهاو تەنها یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەردەکانمان دەرمان دەکەن و لە سەرکەوتن نزیکمان دەکەنەوە، بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە وەک چۆن دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان بە جیاوازى ئایدۆلۆژى و بەرژەوەندییەکانییان لەدژى ئێمە یەکیان گرتووە، پێویستە ئێمەش بۆ پاراستنى خۆمان و بەرگرتن لە هەڕەشەکان یەکبگرین و رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەییمان بکەین و جلى تەنگى حزبایەتى فڕێبدەین، پێویستە شاندى کوردستان بە یەکگرتوویى بچێتە بەغداو شوێنانى دیکە، نەک هەر حزبەو بەجیا ، پرسى ئێمە پرسێکى نەتەوەیى و نیشتمانییە پرسى خاک و خەڵکە نەک پرسى ئەم حزب و ئەو حزب. ).
مەخموورى باسى لە گرنگى بۆژاندنەوەى بزاڤى کلتورى لە کوردستان کرد و، وتى : (پێویستە بایەخى تەواو بە بوژاندنەوەى بزاڤى کلتورى لە کوردستان بدرێت و هەوڵبدەین هەستى نەتەوەیى و نیشتمانى بەهێز بکەین و وابکەین کەوا تاکى کوردستانى زیاتر نەتەوە نیشتمانى خۆى خۆش بوێت و بەرەڤانى لێبکات، لەم پێناوەشدا پێویستە حکومەتى کوردستان بەرنامەى هەبێت و هاوکار بێت بۆ بەرپاکردنى شۆڕشێکى رۆشنبیری واتە شۆڕشى خوێندنەوەو نووسین، بۆ بنیاتنانەوەى رۆحیەت و زهنییەتى تاکى کوردستانى، بە باوەڕى من وشیارکردنەوەى تاک و پەیوەستکردنى بە خاک و خۆشویستنى نەتەوە خۆى لە خۆیدا شۆڕشە، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ بوژاندنەوەى هەستى نەتەوەیى و نیشتمانى و پێگەیاندنى نەوەیەکى رۆشنبیرو تێگەیشتوو لەداهاتوودا.).
شایانی باسە دوای تەواوبوونی كۆڕەكە رێوڕەسمێك بۆ ئیمزاكردنی كتێبەکانى غەفوور مەخمووری سازكرا, مەخمووری كتێبەكانی پێشكەش بە ئامادەبووان كردو بۆی ئیمزاكردن, ئەمەو كۆڕەكە بووە جێی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٧ / ٢ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى بزووتنەوەى گۆڕان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى بزووتنەوەى گۆڕان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (بەختیار عومەر رێکخەرى ژوورى پەیوەندییەکان و نەجمەددین سەعید و شوان ئیبراهیم و سەرهەنگ ئەحمەد ئەندامانى ژوورى پەیوەندییەکان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكانى گەلى کوردستان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بە شاندى میوانى راگەیاند کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش YNDK پێشنیارى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى دەکات کەوا تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، پێکهێنانى ئەم ئەنجوومەنەشى وەک فاکتەرێکى سەرەکى بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان وەسفکرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - شەمامک:
پێشنیوەڕۆى 16 / 2 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستانى كردو، سەبارەت بە رەوشى دەڤەرى مەخموور و سەرگەڕان گفتوگۆیانکرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەیاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK سەردانی بارەگای لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە ناحیەى شەمامک كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان کرمانج عەبدوڵڵا خۆشناو بەرپرسى لق و کارگێڕو ئەندامانى لق پێشوازى كران، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشى دەڤەرى مەخموورو قەراج و کێشەى جوتیارانى ناحیەى سەرگەڕان کرا و، هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە بایەخى زیاتر بە دەڤەرى مەخموور بدرێت و پشتیوانى جوتیارانى سەرگەڕان بکرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان، هەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشى سیاسى کوردستان عێراق کراو جەختکرایەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو ئەگەر و پێشهاتانەى کە لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن.
بەرپرسى لقى ٢٣ى پارتى دیموکراتى کوردستان ستایشى هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى YNDK و، هەروەها سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى YNDK ی كردو، دواتر باس لە پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولاو چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى پارتەکە کرد و، بەبۆنەى 15 پانزەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەربەستیى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێز كاك عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی سەربەستیى كوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی پازدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتی سەربەستیى كوردستان)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین و هیواى پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بەڕێزان؛ لە كاتێكدا كەوا یادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە لە رەوشێکى وادا رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە بۆ ئەمەش بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕێزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.
لە كۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، لێرەوە سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین، هەروەها جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
17 / 2 / 2021

بە‌ڕێزان له‌ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان


به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانمان پێگه‌یشت ، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەین و بەشداری خەمی ئێوه‌ و خانه‌واده‌كه‌ین.

خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشان ته‌رخان كرد و لە خێزانێكی كوردپەروەر گۆشكرابوو،  بۆیه‌ وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و سیاسه‌توان و دپلۆماسییه‌كی به‌هێز له‌ كوردستان ناسرابوو، هه‌موو كات هه‌ وڵی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی كوردستان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه‌ له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ زه‌ره‌رێكی‌ گه‌وره‌ به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت، له‌خوای گه‌وره‌ نزا ده‌كه‌ین جێگای خواڵێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بر و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. ....إنا لله وإنا إلیه راجعون .

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK

15/2/2021

به‌داخه‌وه‌ دوێنێ كاتژمێر 9:30ی شه‌و رێكه‌وتی 15-2-2021  تیرۆریستان له‌ كارێكی چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه‌دا ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان له‌هه‌ولێری پایته‌خت گرت و مووشه‌كه‌كان هه‌ندێكیان به‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كه‌وتن ، له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیانی ماددیشی به‌ چه‌ندین ماڵ و شوێنێكی بازرگانی گه‌یاند.

دوژمنانی كوردستان جارێكی تر سه‌لماندیان چاویان به‌ئه‌زموونی باشووری كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو كات هه‌وڵی تێكدانی باری ئاسایش و ئاشتییه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK  زۆر به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین و پاراستنی ئه‌و په‌ناگه‌ ئارامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته‌ بڕیار به‌ده‌سته‌كانه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق جگه‌ له‌دژایه‌تی گه‌لی كوردستان، نه‌پابه‌ندی فیدراڵییه‌ و نه‌ پابه‌ندی ئه‌ركه‌ ده‌ستووری و یاسایی و سیاسیه‌كانیه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه‌ ڕێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م په‌لاماره‌ ترسنۆكه‌یه‌ بگیرێته‌ به‌ر و تاوانباران‌ به‌ سزای خۆیان بگه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌س و كاری قوربانییان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK

2021/2/16