yndk

yndk

 ئەمڕۆ دووشەممە 1-3-2021، 42 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورددا تێپەڕ دەبێت.

ژیانی منداڵی

مەلا مستەفای بارزانی، ناوی تەواوی (مستەفا کوڕی شێخ محەمەد بارزانی)ـیە، لە 14ی ئاداری 1903 لە گوندی بارزان، لەدایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵاندا، کاتێک مەلا مستەفا بەر ھەڵمەتێکی عوسمانییەکان دەکەوێت و دوای بەدیلگرتنی شێخ عەبدولسەلام کە برای گەورەیەتی، لەگەڵ دایکیدا بۆ ماوەی ٩ مانگ، زیندانی دەکرێت.

سەرکردایەتیکردن

لە ساڵی 1919 بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید دەکات و سەرکردایەتیی ھێزێکی 300 کەسی پێ دەسپێردرێت، دواتر لە ساڵی 1920 لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانیی برایەوە دەنێردرێت بۆ لای شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور بە مەبەستی ھەماھەنگیکردن لەگەڵ شۆڕشەکەیدا.

لە شۆڕشەکانی ساڵی 1931- 1932 بۆ بەرگریکردن لە میحوەرەکانی (مێرگەسوور و شێروان)، فەرماندەیی ھێزێکی گەورەی دەکرد کە بەرامبەر ھێزەکانی ئینگلیز دەجەنگان، لەوێشەوە ناوبانگی وەک سەرکردەیەکی سەربازیی بەتوانا و شارەزا، دەرکرد.

لە ساڵی 1932 ، حکوومەتی عێراقیی سەردەمی پاشایەتی، بە پشتیوانیی بەریتانیاییەکان، ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی کورد کە لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانیی برایەوە سەرکردایەتی دەکرا، دوای بەدیلگرتنی شێخ ئەحمەد، مەلا مستەفای بارزانی، دەستی کرد بە سەرکردایەتیکردنی ھێزەکان و ڕێکخستنەوەیان.

دوای ساڵێک، حکوومەتی عێراق لێبووردنی گشتی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و بنەماڵەی بارزانییەکان دەرکرد، بۆیە لە ماوەی ساڵانی 1936 تا 1943، چالاکیی سەربازی لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە ڕاگیرا، تا لە ساڵی 1943 دووبارە بزووتنەوەی کوردی و خەباتی پێشمەرگایەتی، بەسەرکردایەتیی مەلا مستەفای بارزانی،  دەستی پێکردەوە.

جەنگی جیھانیی دووەم

مەلا مستەفای بارزانی، توانی دۆخی جەنگی دووەمی جیھانی و کودەتاکەی سەر حکوومەتی عێراقی کە بە سەرکردایەتیی بەکر سدقی بەڕێوەچوو، لە خزمەت دۆسیەی کورد بقۆزێتەوە و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لە بارزان، لەوێ ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتدا پچڕاند و داواکارییەکانی حکوومەتە لاوازەکەی بەغدای ڕەت کردەوە کە داوای دەکرد، بزووتنەوە پێشمەرگایەتییەکەی، ڕابگرێت.

حکوومەتی عێراق بەردەوام بوو لە سازشکردن، تا ئەو کاتەی مەلا مستەفا توانی ھەموو داخوازییەکانی ئەو کاتیان بەسەردا بسەپێنێت، ئەوەبوو ژمارەیەک ئەفسەری کورد ئیدارەی ناوچەکەیان بە سەرپەرشیی وەزیرێکی کورد، گرتە دەست و دواتر ئەو وەزیرە کوردە و ئەفسەرەکان لە بری حکوومەتی عێراق، فەرمانەکانیان لە مەلا مستەفای بارزانییەوە وەردەگرت، شارەزایی سەربازیی ئەفسەرەکانیش لە کاروباری سەربازیدا سوودیان لێوەرگیرا و توانرا ناوچەکە توندوتۆڵ بکرێت و ھێزێکی پێشمەرگەی 2500 کەسی پێک بھێنرێت، لە ئەنجامدا حکوومەتی بەغدا کۆنترۆڵی ناوچەکەی بەدەستەوە نەما.

بەڵام دوای ساڵ و نیوێک، حکوومەتی عێراق، توانی ھێزێکی زۆر کۆبکاتەوە و ھێرش بکاتەوە سەر ناوچەی بارزان، لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوول و تا سەرەتای تشرینی یەکەمی 1945، شەڕێکی قورس ڕووی دا و ھێزەکانی پێشمەرگە بەرگرییەکی سەختیان کرد، دواتر کشانەوە بۆ ناوچەی (کانی ڕەش) لەسەر سنووری تورکیا.

دەبێتە جەنەڕاڵ و فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان

لە  16ی ئابی 1945 لە ئێرانەوە دامەزراندنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕاگەیەندرا، دوای ماوەیەکی کەم، سەدای پارتی گەیشتە ناوچەکانی کوردستان و توانرا چەندین بڵاوکراوە بە خەڵکی کوردستان بگەیەنرێت، بۆیە حکوومەتی عێراق دەستی کرد بەدەستگیرکردنی ئەندامانی پارتی.

لە 22ی کانوونی دووەمی 1946، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، مەلا مستەفا لە لای دەستە ڕاستی قازی محەمەد وەستابوو، لەوێدا بە فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان دەستنیشان کرا و پلەی "جەنەڕاڵ"ی پێبەخشرا.

لە ساڵی 1945 و دوای کۆتاییھاتنی جەنگی دووەمی جیھان و کشانەوەی ڕووسیا لە ئێران و کۆتاییھاتنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، ھێزەکەی مەلا مستەفا و ھێزەکانی ئێران پێکدائاڵان و شەڕ درووستبوو، لەوێ ھێزەکانی کوردستان دوای بەرگرییەکی توند، توانییان خۆیان بگەیەننە ناوچەکانی سنووری یەکێتیی سۆڤیەتیی جاران، ماوەی 12 ساڵ لەو وڵاتەدا مانەوە.

لەسەرەتاوە مەلا مستەفا لە ‌ئازەربایجان و ئۆزبەکستان نیشتەجێ بوو، پاشان بۆ مۆسکۆ گواسترایەوە، زمانی ڕووسی و ھونەرکارییەکانی سەربازی و زانیاریی ئابووری خوێندووە.

لە 26ی تشرینی یەکەمی 1958دا گەڕایەوە عێراق.

ئەویش پاش شۆڕشی 14ی تەمووز بوو کە عەبدولکەریم قاسم دەسەڵاتی لە عێراقدا گرتبووە دەست و سیستەمی کۆماری ڕاگەیاندبوو.

لە کاتی گەڕانەوەیدا سەروەری و ڕێز و نەوازشێکی زۆری لێنرا، بەڵام بەھۆی پابەندنەبوونی حکوومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم بەو بەڵێنانەی بە کوردی دابوو و ھەڵگیرساندنی جەنگ لە دژی کورد، لە ‌ئەیلوولی 1961دا مەلا مستەفا بارزانی شۆڕشی دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕاگەیاند، لەبەگژداچوونی دژی دەسەڵاتدارانی عێراق ھەتا 11ی ئازاری ساڵی 1970 بەردەوام بوو.

ڕێککەوتنامەی ئادار

لە ساڵی 1968، گۆڕانکاری بەسەر سەرکردایەتیی عێراقدا ھات و کودەتای دووەمی بەعسییەکان ئەنجام درا، مەلا مستەفای بارزانی و حکوومەت دەستیان بە گفتوگۆ کرد، بەرھەمی گفتوگۆکان ڕێککەوتنی ئاداری 1970ی لێکەوتەوە کە بەپێی بڕگە و ماددەکانی ئەو ڕێککەوتنە، کورد ھاوبەش دەبێت لە حوکمڕانیی عێراق و زمانی کوردیش لە دامودەزگاکانی فێرکردن، دەبێتە زمانی فەرمی، جگە لەوەی سیستەمی حوکمی زاتی لە کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت و کورد لە ناوچەکەی خۆیدا حوکمی خۆی دەکات، بەڵام دواتر حکوومەتی عێراق خۆی لە ڕێککەوتنەکە دزییەوە و پاشان لەگەڵ ئێران لەسەر دژایەتیکردنی کورد ڕێککەوتن و لە ساڵی 1975 ڕێککەوتننامەی جەزائیریان واژۆ کرد.

لە ھەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت

لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 29ی ئەیلوولی 1971 ، ھەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفای بارزانی درا.

لەمبارەیەوە سەیف دووری، مێژوونووسی عێراقی ئاماژەی بەوە داوە: ”لە 29ی ئەیلوولی ساڵی 1971 و دوای ساڵ و نیوێک لە واژۆکردنی بەیاننامەی ئاداری 70 لە نێوان کورد و حکوومەتی ئەوکاتی بەغدا، نازم گزار، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی گشتیی عێراق ھەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفای بارزانی، سەرکردەی کوردی دا و ھەوڵەکەی شکستی ھێنا".

ھەوڵەکە لە ڕێگەی شاندێکەوە بوو کە لە 10 پیاوی ئایینی پێکھاتبوو، ئەوان لە بەغداوە چوون بۆ سەردانی بارزانی بۆ نێوانگیری و راگرتنی شەڕی نێوان شۆرشگێرانی کورد و سوپای عێراق.

شاندی پیاوە ئایینییەکان لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارە، بە دوو ئۆتۆمبێل گەیشتوونەتە بارەگای سەرکردایەتی لە حاجی ئۆمەران.

مێژوونووسە عێراقییەکە دەڵێت: “نازم گزار، ئامێرێکی تۆمارکردنی دا بە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە و پێیگوت، سەرکردایەتیی حزبی بەعس دەیەوێ گوێی لە گفتوگۆکانی بارزانی بێ.

ئەو بەو ئەندامەی شاندەکەی گوتبوو، لە بەردەمی بارزانی دانیشە و ھەر دەستی بە قسەکردن کرد، دەست بە دوگمەی ئامێری تۆمارکردنەکەدا بنێ بۆ ئەوەی دەنگی بارزانی تۆمار بکەی، ئەو کاتەی کە مەلا مستەفا دەستی بە قسەکردن کرد، دەنگێکی بەھێز ھات و دووکەڵ چوو بە ئاسماندا و شووشەی پەنجەرەکان شکان”، بەڵام پیلانەکە سەری نەگرت و بارزانی نەمر لە تیرۆرکردن رزگاری بوو.

نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایی

مەلا مستەفای بارزانی، لە دوای ساڵی 1975، تووشی نەخۆشی دەبێت، بۆیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی، دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام لە ساڵی 1979 کۆچی دوایی دەکات، دواتر تەرمەکەی بۆ کوردستانی ڕۆژھەڵات دەگەڕێننەوە و لە شاری شنۆ بە شێوەیەکی کاتی بەخاک دەسپێردرێت، دوای ڕاپەڕین، لە مەراسیمێکی گەورەدا، ڕووفاتەکەی بۆ ناوچەی بارزان دەگەڕێندرێتەوە.

كاتژمێر 10ى به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2021/3/1، به‌ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌ بۆ یادى 42 ساڵه‌ی كۆچی دوایى رابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان مه‌لا مسته‌فا-ى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه‌سه‌رۆكی دیوان و جێگری سه‌رۆكی دیوان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌ جیاجیاكانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان و ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه،‌ تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌به‌رده‌م وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاى بارزانی دانا، وه‌ك رێزلێنانێك له‌خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌.

بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (جەمیل هەمزە کاکەشین)
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێرو عەشیرەتى سیان کاک (جەمیل هەمزە کاکەشین)مان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمانى عەشیرەتى سیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢٨ / ٢ / ٢٠٢١

میدیا-هه‌ولێر

شاندێكی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان ده‌كات و لەڕەوشى تەندروستى به‌ڕێزیانینان پرسی و هیواى ته‌ندروستییه‌كی باشیان بۆ خواست.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشەممه‌ رێكه‌وتی 28 / ٢ / ٢٠٢١ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( قه‌هار تاهیر و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل و سه‌ردار خدر )لە شاری هه‌ولێر، بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین له‌ تەندروستی سەردانى بەڕێز مام خدر روسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستانیان کرد، لەسەردانەکەدا شاندی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێز مام خدر روسى خواست، لە بەرامبەردا مام خدر خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانی و ئه‌و بەسەرکردنەوەیە دەربڕى سوپاسى شاندی YNDKی کرد كه ‌به‌رده‌وام له‌هه‌واڵیان پرسیوه‌.

میدیا - عەمان :
 پاشنیوەڕۆى رۆژى ٢٧ / ٢ / ٢٠٢١ سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى بەڕێز بەکر ئەحمەد یەعقوب -ى کردو لە رەوشى تەندروستى پرسین و هیواى ساخى و سەلامەتى بۆ خواستن.
 پاشنیوەڕۆى رۆژى شەمە غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە عەمانى پایتەختى ئوردەن بەمەبەستى بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسینى رەوشى تەندروستیان سەردانى بەڕێز بەکر ئەحمەد یەعقوب پێشمەرگەى دێرینى کوردستان و ئەندامى پێشووترى پەرلەمانى کوردستانى کرد، کەوا ماوەیەکە بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئوردەنە، لەسەردانەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست, خۆشحاڵ بوو کەوا رەوشى تەندروستى بەڕێزیان بەرەو باشى چووە، لە بەرامبەردا بەڕێز بەکر ئەحمەد یەعقوب خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕى سوپاسى مەخموورى کرد کەوا لە هەواڵیانى پرسیوەو پەرۆشى باشبوونى رەوشى تەندروستیان بووە.

میدیا - عەمان
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى 2021/2/26 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە بەڕێز فەرهاد ئەمین ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆک کرد بەهۆى کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
میدیا - عەمان
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى 2021/2/26 غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە بەڕێز موستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و هیوای خواست، ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

به‌رێزان كاك به‌ختیار پاڵانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌نگی مه‌خموور و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ( محەمەد عەزیز مستەفا مەخموورى)

 

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور خوالێخۆشبوو ( محەمەد عەزیز مستەفا مەخموورى) مان پێگه‌یشت كه‌ده‌كاته‌ باوكی بەرێزان (حاجی ئازاد سورچی، بەختیار پاڵانی، شێرۆ پرینگ، د. کامەران) ، خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی خۆشه‌ویست و دڵسۆزی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور‌ بوو، بۆیه‌ ئه‌م شاره‌ بێنازه‌ کەسایەتییەکی گرنگ و گەورەی لەدەستدا.

 بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و سەرجەم کەسوکار و دۆست و براده‌رانی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سه‌بر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و  خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات...... انا لله وانا الیه راجعون .

 

شاخه‌وان خالید

سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی میدیا

25-2-2021

هه‌ولێر-باشووری كوردستان