میدیا - سۆران
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی لقی (10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK له شاری سۆران ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (76)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه و كوردستان و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكەوتی 16/8/2022، شاندێكی هه‌رێمی سۆرانیYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( پاله گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانی YNDK و مه‌عروف وسو و عوسمان باڵابه‌رز و قادر سادق و مه‌هدی محه‌مه‌د رواندزی كارگێڕانی هه‌رێمی سۆرانی YNDK) سه‌ردانی باره‌گای لقی (10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له شاری سۆران كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان( عبدالواحید رواندزی به‌رپرسی لق و كارگێران و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لق) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی(76) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتییان ئاڕاسته‌كردن و له به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ عبدالواحید رواندزی به‌رپرسی لق سوپاسی كردن و جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان لقی (10) بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان .
بەبۆنەی (76)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و دۆست ولایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
بەڕێزان / پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێ‌وچان لە خەبات‌و بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕش و راپه‌ڕینی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات، لەهەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوە ژیان و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان به یەكریزیی و یەك گوتاری سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بتوانین كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەین و بەرەنگاری هێرشە ناڕەواكانی دوژمنان و داگیركەران ببینەوە.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كەبەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە.
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
16-8-2022
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
YNDK
YNDK
YNDK
میدیا- بارزان
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 31-7-2022 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌نوێنه‌رایه‌تی د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان لە زێدی باب و باپیرانیان لە بارزان بەشداریكرد، لە مەراسیمه‌كه‌دا بە ئامادەبوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی و چەندان بەرپرسی حكومی و حزبی و خانەوادەی ئەنفال كراوان و نوێنەرانی قونسڵخانەكان و كه‌سایه‌تی و خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان .
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و پاشان چه‌ند وته‌و فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان پێشكه‌شكران و پاش دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گلكۆی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان، ته‌رمی سه‌د رووفاته‌كه له‌زێدی خۆیان له گۆڕستانی ئه‌نفالكراوان به‌خاك سپێردران.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه د.شاخه‌وان خالید به نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK پرسه و سه‌ره‌خۆشی و ده‌ستخۆشی له هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كانی له سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان كرد.