میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى بزووتنەوەى گۆڕان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قههار تاهير سهعيد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى بزووتنەوەى گۆڕان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (بەختیار عومەر ئەولێ رێکخەرى ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکان و سوعاد عەبدولڕەزاق ئەندامى جڤاتى نیشتمانى و جەلال حەمەغەریب و نەجمەددین سەعید و شوان ئیبراهیم و ئەندامانى ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی کوردستان و عێراق و ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكانى گەلى کوردستان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بە شاندى میوانى راگەیاند کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش YNDK پێشنیارى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى و ناوەندێکى بڕیاڕى کوردستانى دەکات کەوا تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، پێکهێنانى ئەم ئەنجوومەنەشى وەک فاکتەرێکى سەرەکى بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان وەسفکرد.
شایانى باسە هەر لە دیدارەکەدا شاندى بزووتنەوە گۆڕان پرۆژەى بزووتنەوەى گۆڕان-یان بۆ یەکخستنى هەڵوێست و رێکخستنەوەى ناو ماڵى کوردستان پێشکەش بە سەرکردایەتیى YNDK کرد، بۆ ئەوەى لە داهاتووى نزیکدا YNDK روانینى خۆى سەبارەت بە پڕۆژەکە بخاتەڕوو.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.