جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
- بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە؛ رێکەوتى 28 / 9 / 2022 ، جارێکى دیکە بنکەو بارەگاکانى حیزبە کوردستانییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە باشوورى كوردستان کەوتنەوە بەر پەلاماری تیرۆریستیانەى رژێمى داگیرکەرى ئێران و، بنکەو بارەگاکانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە کۆیە و بارەگاى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستان لە زڕگوێز و بارەگاى پارتى ئازادى کوردستان لە شێراوە کرانە ئامانج و موشەکباران کران، لە ئەنجامى ئەو هێرشە تیرۆریستییەى رژێمى ئێران چەند پیشمەرگەیەک و چەند هاوڵاتییەکى سڤیل شەهیدو بریندار بوون، ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى ئێران بۆ سەر باشوورى کوردستان و حیزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان تاوانێکە دژ بە تەواوى گەلى کوردستان و مرۆڤایەتی، زۆر بە توندى ئیدانەو مەحکوومى ئەو هێرش و کردەوە تیرۆریستییانەى رژێمى ئێران دەکەین و رەتیدەکەینەوە، دوژمنان دەبێ باش بزانن کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە خۆڕ‌اگرى دەمێنێتەوەو چۆک بۆ خواستەکانیان دانادات، ئەو کارە تیرۆریستییە کوردستان رووگەش و ئێران رووڕەش دەکات.
بە ئامانج گرتنى بنکەو بارەگاکانى حیزبە کوردستانییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن رژێمى ئێران لەم کاتە ناسکەدا، کە تەواوى عێراق و ناوچەکەو جیهانیش لە رەوشێکى ئاڵۆزدان، هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنى رەوشى سیاسيى کوردستان و عێراق، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان ئەو هێرش و پەلامارانەى ئێران ریسوا‌و شەرمەزار بکەین و، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بکەین سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستییانەى ئێران هەڵوێست وەربگرن و بێدەنگ نەمێنن، هەروەها لەسەر حکومەتى عێراقیشە چیتر بێدەنگ نەمێنێت کەوا رۆژانە خاک و ئاسمان و ئاوى عێراق پێشێل دەکرێت، ئەمەش وایکردووە عێراق هیچ سەروەرییەکى نەمێنێت و ببێتە وڵاتێکى بێ سەروەرى، لەسەر ئێمەى هێزە کوردستانییەکانیشە کەوا کار بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکەین، یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەبێتە باشترین وەڵام بۆ دوژمنان و داگیرکەرانى تیرۆریست و ناحەزانى کوردستان، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمان ئاستەى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدەکان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین و، لەهەمان کاتدا هیواى زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
- سەرکەوێ خواستى رەواى گەلى کوردستان.
- سەرشۆڕى و رووڕەشى بۆ تیرۆریستان و دوژمنانى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
28 / 9 / 2022
- جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان...
- حيزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی كوردستان...
ئه‌مڕۆ 28-9-2022 به‌داخه‌وه جارێكی دیكه رژێمی ئێران سه‌روه‌ری خاكی باشووری كوردستانی پشێلكرد و له رێگه‌ی دڕۆنه‌وه بنكه و باره‌گاكانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستانی له كۆیه و زرگوێز و شێراوه مۆشهكباران كرد، له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و برینداربوون، ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌ی ئێران بۆ شاردنه‌وه و به‌لاڕێدا بردنی په‌یامی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه و جارێكی دیكه دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان سه‌لماندیان هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ركوێی كوردستان بن كارى تيرؤريستى ئەنجام بدەن.
ئێمه له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه و موشەکبارانەى رژێمى کۆنەپەرستى ئێران ده‌كه‌ین و، ئەم هێرشە هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌یه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌ئامانج گرتنی پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی كه ئاواره‌ی باشووری وڵات بوونه، ئه‌م هێرشانه ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی رژێمی ئێران ده‌گه‌یه‌نن و پێشێلكردنی هه‌موو په‌یماننامه و رێككهتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیاربه‌ده‌سته‌كان و حكومه‌تی كوردستان و عێراقه، كه لێنه‌گه‌رێن ئێران به‌م شێوه‌یه پێشێڵی سه‌روره‌ی خاكی كوردستان بكات سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه دابنێن، لێرەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خه‌ڵكی كوردستان و پارت و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، هەروەها داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كگرتوو هاوهه‌ڵوێست بین بۆ پاراستنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
28-9-2022 هه‌ولێر- باشووری كوردستان
میدیا – هه‌ولێر
ئه‌مرۆ شەممە رێكه‌وتی 24-9-2022 سەدان چالاکوان به‌رگریكارانی مافی مرۆڤی هه‌موو به‌شه‌كانی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز کرد، گردبوونه‌وه‌كه بۆ پشتگیری بوو لە مافی کورد، بەتایبەت ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و له‌م باره‌یه‌وه یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا.
یه‌كێك له‌دروشمه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه له‌ژێر ناونیشانی( ژن، ژیان، ئازادی ئیتر به‌سه بێدادی) بوو تیایدا سه‌رۆكۆنه‌ی كوشتنی ژینا ئه‌مینی بوو، داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان كرد، بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه دژ به‌مرۆڤ و دژ بهكوردانهی رژێمی ئێران. هه‌روه‌ها شانۆگه‌رییه‌ك له‌م باره‌یه‌وه له نێو پاركی به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و به‌یاننامه‌یه‌كیش بۆ ئیدانه‌كردنی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی و ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی خوێندرایه‌وه و پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا.
بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و ره‌فتاره دڕندانه‌ی ئێران ده‌رهه‌قه به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پاڵپشتی ژنانی رۆژهه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان، مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له‌م گردبوونه‌وه مه‌ده‌نی و ئاشتییانه به‌شداری كرد.
میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لە هەولێر ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 17/9/2022 زەینەب موراد هاوسەرۆکى كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كه له ئه‌وروپا هاتبۆوه باشووری كوردستان و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و سازدانی كۆنگره‌ی KNK ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها باس له رۆلی KNK كرا بۆ ئاشته‌وایی و رێكسختنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و به‌یه‌كریزی و ته‌بایی پاراستنی دهستهكهوكانی گه‌لی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار خرانه روو بۆ سازدانی كۆنگره‌ی KNK.