میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22 / 11 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، سەبارەت بە رەوشى پارێزگاى هەولێر لەگەڵ پارێزگارى هەولێر گفتوگۆیان کرد و، وێڕای دەستخۆشى و پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتریان بۆ پارێزگارى هەولێر خواست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى لە شێوەى کارکردنى پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها سەبارەت بە رەوشى شارى هەولێر سەرنج و روانینى YNDKى خستەڕوو و داواى کرد کەوا هەوڵبدرێت هیچ دیوارێک لە نێوان پارێزگارو دانیشتوانى هەولێر نەبێت، لەبەرامبەردا پارێزگارى هەولێر وتى بەدڵنیاییەوە هەوڵدەدەم کەوا لە خزمەت تەواوى خەڵکى هەولێر دابم، هەروەها سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.
شایانى باسە لە کۆتایى دیدارەکەدا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان.
میدیا- ههولێر
مهكتهبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پێشوازی له شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP دهكات، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچهكه و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ههردوولا كرا.
ئهمڕۆ دووشهممه رێكهوتی 21-11-2022 شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له( ههڤاڵ ناهیده و ههڤاڵ حیكمهت و ههڤاڵ عبدالرحمن له نوێنهرایهتی HDP له ههولێر) ، سهردانی مهكتهبی سیاسی YNDK یان كرد، پێشوازی كران لهلایهن ههڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مهكتهبی سیاسی و فاخر نانهكهلی و جهلال سمایل كارگێرانی مهكتهبی ناوهندی پهیوهندییهكان ).
له دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئیدانهی هێرشكاری و سنوور بهزاندن و هێرشی درۆنی و مووشهكی ئێران و توركیا بۆ سهر باشوور و رۆژئاوای وڵات و بهشهكانی دیكهی كوردستان كرا، ههروهها جەختكرایەوە كرایهوه سهر زیاتر لهیهك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستن و پهدیهێنانی مافهكانی گهلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تهواوی لایهنه سیاسییهكان كرا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلهكهمان و سهربهخۆیی كوردستان.
میدیا- ههولێر
ئهمڕۆ دووشهممه رێكهوتی 21-11-2022 تۆری هاوبهشی رێكخراوهكانی ئافرهتانی كوردستان له كۆبوونهوهكیان رهوشی ئافرهتان و ئهو توندوتیژییهی لهدژیان دهكرێ تاووتوێ دهكهن.
لهم بارهیهوه خاتوو( ئارهزوو جهبار- سكرتێری بزووتنهوهی ئافرهتانی نهتهوهیی كوردستانBANK ) كه له كۆبوونهوهكه بهشدار بوو به میدیای راگهیاند: "ئهمڕۆ ژمارهیهك له رێكخراوهكانی ئافرهتان لهشاری ههولێر كۆبوونهوه بۆ تاوتوێكردنی پرسی نههێشتنی توندوتیژی دژی ئافرهتان و چارهسهركردنی پرسی ژنكوژی و نههێشتنی ئهو دیارده قێزهوهنه".
ههروهها وتی "توندوتیژی دژی ئافرهتان بهربهستێكی گهورهیه لهبهردهم بهرهوپێشچوونی ئافرهتان ، له كاتێكدا تێبینی دهكهین توندو تیژی دژ بهئافرهتان بهردهوامی ههیه و ئافرهتان به بیانووی جۆراوجۆر دهكوژرێن، بۆیه پێویسته ئافرهتان و رێكخراوهكان رووبهرووی ئهم دیاردهیه و توندوتیژییه ببنهوه لهپێناو نههێشتنی ههموو جۆره كوشتن و توندوتیژییهك له دژی ئافرهتان"
- جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕاگرى کوردستان ...
- هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
- بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
زۆر بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە؛ رێکەوتى 20 / 11 / 2022 رژێمى داگیرکەرو تیرۆریستى تورکیا جارێکى دیکە بە فڕۆکەو موشەکى دوورهاوێژ هێرشیکردەوە سەر باشوورو رۆژئاواى کوردستان و، بەرەبەیانى ئەمڕۆش دووشەممە؛ رێکەوتى 21 / 11 / 2022 جارێکى دیکە بنکەو بارەگاکانى حیزبە کوردستانییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە باشوورى كوردستان کەوتنەوە بەر پەلاماری تیرۆریستیانەى رژێمى داگیرکەرى ئێران و، بنکەو بارەگاکانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە کۆیە و بارەگاى كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە زڕگوێزو کەمپى پەنابەرانى رۆژهەڵات لە جێژنیکان کرانە ئامانج و موشەکباران کران، لە ئەنجامى ئەو هێرشە تیرۆریستییانەى هەردوو رژێمى داگیرکەرى ئێران و تورکیا چەند شەڕڤان و پیشمەرگەیەک و چەند هاوڵاتییەکى سڤیل شەهیدو بریندار بوون، ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى تورکیا و ئێران بۆ سەر رۆژئاواو باشوورى کوردستان پیلانێکى گڵاوى هەرێمییە دژ گەلەکەمان و تاوانێکە دژ بە تەواوى گەلى کوردستان و مرۆڤایەتی، زۆر بە توندى ئیدانەو مەحکوومى ئەو هێرش و کردەوە تیرۆریستییانەى هەردوو رژێمى داگیرکەرو مرۆڤکوژ (تورکیا و ئێران) دەکەین و رەتیدەکەینەوە، دوژمنان و داگیرکەران دەبێ باش بزانن کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە خۆڕاگرى دەمێنێتەوەو چۆک بۆ خواستەکانیان دانادات، ئەو کارە تیرۆریستییانەیان کوردستان رووگەش و ئەوانیش رووڕەش دەکات.
بە ئامانج گرتنى باشوور و رۆژئاواى کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە لەم کاتە ناسکەدا، کە تەواوى ناوچەکەو جیهانیش لە رەوشێکى ئاڵۆزدان، هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنى رەوشى سیاسيى کوردستان و ناوچەکە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان ئەو هێرش و پەلامارانەى ریسواو شەرمەزار بکەین و، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بکەین سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستییانەى تورکیا و ئێران هەڵوێست وەربگرن و بێدەنگ نەمێنن، بێدەنگى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە ئاست ئەم هێرشانەدا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەخاتە ژێر پرسیارەوە! بێدەنگیان بەرامبەر ئەو هێرشانە ئەوە دەردەخات کە ئەوانیش هاوبەشى ئەو هێرش و تاوانانەن کە بەرامبەر گەلى کوردستان ئەنجامدەدرێن.
سەبارەت بەم هێرشانە حکومەتى عێراق زۆر بێ هەڵوێستە، ئەمەش بەڵگەى ئەوەیە کەوا عێراقیش بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشدارە لەو پیلانە هەرێمییەى دژ بە گەلى کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەگەر حکومەتى عێراق لەو پیلانەدا بەشدار نیە پێویستە چیتر بێدەنگ نەمێنێت کەوا رۆژانە خاک و ئاسمان و ئاوى عێراق پێشێل دەکرێت، ئەمەش وایکردووە عێراق هیچ سەروەرییەکى نەمێنێت و ببێتە وڵاتێکى بێ سەروەرى، لەسەر ئێمەى هێزە کوردستانییەکانیش پێویستە کەوا لەسەر ئاستى کوردستانى مەزن کار بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکەین و هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین، یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەبێتە باشترین وەڵام بۆ دوژمنان و داگیرکەرانى تیرۆریست و ناحەزانى کوردستان، لێرەوە پرسەو سەرەخۆشى گەرمى خۆمان ئاستەى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدەکانى ئەو هێرش و پەلامارانە دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین و، لەهەمان کاتدا هیواى زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
- سەرکەوێ خواستى رەواى گەلى کوردستان
- سەرشۆڕى و رووڕەشى بۆ تیرۆریستان و دوژمنانى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
21 / 11 / 2022
ميديا - اربيل:
وجّه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK باسمه وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تعزية الى عائلة الفقيد شيخ مشايخ شمر (الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا)، وفيما يأتي نص البرقية:
عائلة الفقيد شيخ مشايخ شمر (الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا) الأكارم
عموم آل الجربا وعشیرە شمر الكرام
تحية اخوية وبعد ...
ببالغ الحزن والأسى تلقينا نبأ وفاة رجل السلام الفقيد شيخ مشايخ شمر (الشيخ حميدي دهام الهادي الجربا) وهو رمز الشخصية الوطنية المناضلة من اجل قضية شعبه ووطنه، ومن خلال علاقاتنا الأخویة به، مثالاً للوطني المناضل، والأخ الحنون، والانسان المثالي، رحيل الفقيد خسارة كبيرة للأمە العربیە وعموم شعب كوردستان، وخاصة في هذه الظروف الحساسة والصعبة، نظرا لدوره الكبير في إحلال السلم وترسيخ التعايش وقبول الآخر ونشر روح التسامح في المنطقة، وتحقيق وحدة الصف بين مكونات شعب غربي كوردستان وسوریا، سيبقى الفقيد خالدا في ضمير الأمة الكوردية، ونتمنى أن تتحقق أمانيه في ترسیخ التسامح والسلم والأمان.
باسمي وباسم المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، نقدم لكم احر تعازينا القلبية، نعزيكم بمصابكم الجلل كما ونعزي جميع العائلة الكريمة وعموم آل الجربا وعشیرە شمر الكرام ونشارككم ألمكم وحزنكم، نبتهل الى الله العظيم ان يتغمده برحمته ويجعل مثواه الجنة وأن يلهمكم الصبر والسلوان.
اخوكم المخلص
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
10 / 11 / 2022
میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنى بەڕێزیان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان جەنابی کاک مەسرور بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنى جەنابتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان هەڵبژاردنى جەنابتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان گوڕو تینێکى زیاتر بە کارو خەباتى پارتى دیمنوکراتى کوردستان دەبەخشێت، تواناو لێهاتوویى جەنابتان لەم قۆناغەى خەباتى گەلى کوردستاندا دەبێتە فاکتەرێکى گرنگ بۆ پاراستن و پێشڤەبردنى ئەزموونى باشوورى کوردستان.
هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
6 / 11 / 2022