میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ١٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بزووتنەوەى ئیسلامى كوردستان-یان كرد‌و، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیانكرد كرد .
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى ئیسلامى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد‌و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (شێخ عیرفان عەلى عەبدولعەزیز رابەرى گشتیى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان و د. عەبدوڵڵا وەرتێ کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و حەسەن شوکر و کەمال زرارى ئەندامانى سەرکردایەتیى بزووتنەوە)وە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و چەند پرسێکى دیکە كرا‌و, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا چاكسازییەکى ریشەیی و رێگرتن لە ناشەفافی و گەندەڵی و پێشکەشکردنى پرۆژەیەکى گشتگیر بۆ هەموو بوارەکان جەختى لێكرایەوەو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کەوا پێویستە لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هاوکارى حکومەتى کوردستان بن بۆئەوەى کوردستان ببێتە خاوەن سیستەمیکى شەفاف و مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردنى وڵات.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا – هەولێر
مەكتەبی سیاسی YNDK پێشوازی له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا (یكیتی) ده‌كات، لەدانشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، رێكەوتی 28-11-2022، شاندێكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌سوریا (یكیتی) كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان (مه‌حمود محه‌مه‌د-باڤێ سابیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌یس مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی رێكخستنی هه‌رێمی كوردستان و حه‌سه‌ن چاویش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی رێكخستنی هه‌رێمی كوردستان ) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد و پێشوازیكران له لایه‌ن هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) لە شاری هەولێر، لەدانیشتنهكه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی سه‌ر باشووری و رۆژئاوای وڵات كرا و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان زامنی سەركەوتن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی پارت و لایەنەكانی به‌شه‌كانی كوردستان بۆ سەرخستنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
میدیا - سۆران
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ١١ / ٢٠٢٢ سکرتێرى گشتیى YNDKبە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDKلە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو (قادر سادق سەید) بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتى YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی YNDK، لە شارى سۆران ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خواڵێخۆشبوو قادر سادق سەید کارگێڕى هەرێمى سۆرانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKبوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو و هەڤاڵ پاڵە گەردى بەرپرسى هەرێمى سۆرانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و کارگێڕ و ئەندامانى هەرێمى سۆرانى YNDK پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بنەماڵەى خوالێخۆشبوو خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDKو شاندى سەرکردایەتى YNDK دەربڕى و سوپاسیان کردن.
به‌ڕێزان به‌رپرس و كارگێر و هه‌ڤاڵانی هه‌رێمی سۆرانیYNDK
به‌رێزان بنه‌ماڵه و خزمان و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو مامۆستا (قادر صادق سید)
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا (قادر صادق سید) كارگێڕی هه‌رێمی سۆرانیYNDK راده‌گه‌یه‌نین كه به‌جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ته‌واوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەواده و تەواوى خزمان دەكەین، كۆچی دوایی مامۆستا (قادر صادق سید) دڵته‌نگ و خه‌فه‌تباری كردین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا كه‌سێكی ناسراو و چاڵاكی هه‌رێمی سۆرانی YNDK بوو ، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەتی دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی شاد بكات...... انا لله وانا الیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25/11/2022
میدیا - دوکان :
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022 ، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھاوینەھەواری دوکان لە ماڵی مام جەلال تاڵەبانى، بەشدارى کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانى کرد، ئامانج لە کۆبوونەوەکە خورتکردنى دیالۆگی نیشتمانی بوو بۆ یەکڕیزی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە باشوورى کوردستان و عێراق و، گفتوگۆکردن لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK روانینى YNDK ى خستەڕوو و وتى : (پێویستە هەموو لایەکمان کاربکەین کەوا شوێنەوارى دوو ئیدارەیى نەهێلین و هەموو کوردستان بکەین بە یەک زۆن و حکومەتى کوردستان بکەین بە حکومەتێکى یەکگرتوو و بەهێز کەوا ئیدارەى هەموو کوردستان بکات و، خاوەن یەک لەشکرى یەکگرتوو بین بۆ ئەمەش پێویستە بە زووترین کات هێزى پێشمەرگەى کوردستان یەکبخرێتىەوە، هەروەها پێویستە هێزەکانى پۆلیس و دەزگاکانى ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکان یەکبخرێنەوەو لەژێر رکێفى حکومەتدابن نەک حزبەکان، هەروەها پێویستە هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ داڕشتنەوەى پرۆژەى دەستوورى کوردستان، ناکرێ تا سەر بێ دەستوور بمێنینەوە.).
هەروەها مەخموورى بۆ چارەسەرکردنى پرسى دارایى و کۆکردنەوەى داهاتەکانى کوردستان وتى: (پێویستە حکومەتى کوردستان سندوقى داهاتى نەتەوەیى دابمەزرێنێت و هەموو داهاتەکانى کوردستان، داهاتى نەوت و سنوورەکان و داهاتەکانى ناوخۆ بهێنرێنەوە ئەو سندوقەو حکومەتى کوردستان بەپێى پێویستى ناوچەکانى کوردستان سەرفیان بکات و بیانخاتە خزمەتى گەلى کوردستان.).
سکرتێرى گشتیى YNDK سەبارەت بە چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى نێوان کوردستان و عێراق وتى: (کێشەى ئێمە لەگەڵ عێراق کێشەیەکى نەتەوەیى و نیشتمانییە نەک کێشەیەکى حزبى بۆیە پێویستە شاندى کوردستان لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدابن نەک شاندى حزبى و هەر حزبە کە بە تەنها روو لە بەغدا دەکات ئەوە کارێکى هەلەیەو پێویستە راستبکرێتەوە.)، سەبارەت بە داواى عێراق بۆ هێنانى هێزى عێراقى بۆ سەر سنوورەکان، مەخموورى وتى : (گەڕانەوەى هێزى عێراق بۆ سەر سنوورەکان هەرەشەیە بۆ سەر ئەمنییەتى کوردستان و نابێت بەو داوایەى عێراق رازى بین.).
شایانى باسە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان ھێز‌و لایەنە کوردستانییەکان کرایەوەو بەپێویست زانرا ھەنگاوی کرداری خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت، بەشدارانى کۆبوونەوە ھاوڕابوون لەسەر زەمینەخۆشکردن بۆ فراوانکردن و بەردەوامی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یەکخستنی ھێز‌و تواناکان دوور لە تێڕوانینی حزبی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی کوردستان و عیراق بۆتەوە، بۆ ئەوەى بتوانین بەسەر تەحەددییەکاندا زاڵبین.
لە بەشێکی دیکەى کۆبوونەوەی ھاوینەھەواری دوکان، كۆی لایەنەکان جەختیانکردەوە لە بەردەوامی دیالۆگی لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە پرۆژەیەکی ھاوبەشی کوردستانى بۆ یەکڕیزی نیشتمانی.
كۆبوونەوەكە هەڵوەستەی جددی لەسەر خراپی و نالەباری ژیان و گوزەرانی خەڵک كرد و، روونکرایەوە کە ژیان و دۆخی خەڵک گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ھەموو لایەنە سیاسییەکان ھەنگاوبنێن و ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی ژیانی ھاوڵاتییان و ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنییەوە.
میدیا- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23-11-2022 تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی ئافره‌تان و پیرۆزبایی سه‌ردانی (د.ڤیان سلێمان) سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK به‌شدار بوو، مه‌به‌ستی سه‌ردانیه‌كه پیرۆزبایی بوو له (د.ڤیان سلێمان) به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی چوارده‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی پۆستی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئافره‌تان له گۆره‌پانه‌كه رۆلیان زیاتر بووه و ئافره‌تان به یه‌كسانی ده‌توانن به‌شدار بن له‌به‌ڕێوه‌بردن و داهێنان، له‌به‌رامبه‌ردا (د.ڤیان سلێمان) سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سوپاسی رێكخراوه‌كانی نێو تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن داكۆكیكاری مافه‌كانی ئافره‌تان بن و له داهاتوو زیاتر به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ رووبه‌رووی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره كوشتن و توندوتیژییه‌ك له دژی ئافره‌تان.