میدیا - هەولێر:
بەبۆنەی یۆبیلى ئەلماس (75)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران، سكرتێری گشتیی YNDK پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەكات, وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.
غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەبۆنەی یۆبیلى ئەلماس (75)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران, پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران كردووە, لە پەیامەكەدا وێڕای پیرۆزبایی, جەختدەكاتەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەپێناو زیاتر پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان, ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
برای بەڕێزمان كاك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (یۆبیلى ئەلماس) حەفتاوپێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنى حيزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەكەین و، ئومێد دەكەین یۆبیلى ئەلماسى حيزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ یۆبیلى ئەلماسى حيزبتان لەكاتێكدایە كەوا كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لەگۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەشدا پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕێزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێ‌بكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاو‌و رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كورد‌و كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
7 / 8 / 2020
براى بەڕێزمان کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
براى بەڕێزمان کاک مستەفاى مەولوودى جێگرى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى کوردستان
بەڕێزان لە دەفتەرى سیاسیى حزبى دیموکراتى کوردستان
بەڕێزان بنەماڵەى تێکۆشەرى ناسراوى گەلەمان خوالێخۆشبوو جەلیل گادانى
سڵاوێكی برایانەى گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو رۆشنبیر و تێکۆشەرى ناسراوى گەلەکەمان کاک (جەلیل گادانى)مان پێگەیشت، کاک جەلیل گادانى هەموو ژیانى خۆى وەقفى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان کردبوو، تێکۆشەرێکى خاکەڕاو هێمن و پشوودرێژ بوو، چ وەک پێشمەرگەیەکى سسەنگەرى بەرخودان و چ وەک نووسەرێک بەردەوام لە خزمەتى دۆزى رەواى گەلى کوردستان دابوو، کەسایەتى کاک جەلیل وایکردبوو ببێتە خۆشەویستى هەموو لایەکمان.
بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێز و تەواوى هەڤاڵانى حزبى دیموکراتى کوردستان و بنەماڵەو خزم و کەسوکارى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٦ / ٨ / ٢٠٢٠
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدیان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هیچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا مرۆڤایه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بینێته‌وه كه هه‌موو جیهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى قوربانیى كاره‌ساتى شه‌نگال و ته‌واوى خوشك برایانى ئێزدى.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئه‌مڕۆ به ئازارێكى قووڵه‌وه یادى شه‌ش ساڵه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان و كاره‌ساتى شه‌نگال ده‌كه‌ینه‌وه. به ڕێز و شكۆوه هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه بوونه قوربانیى تاوانكارییه‌كى بێهاوتاى تیرۆرستانى داعش. هیچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا مرۆڤایه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بینێته‌وه كه هه‌موو جیهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى قوربانیى كاره‌ساتى شه‌نگال و ته‌واوى خوشك برایانى ئێزدى.
له كاتێكدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌كه‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینى خوشك و برایانى ئێزدیمان خوێنى لێ ده‌چۆڕیت و به هه‌زارانیان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ژیانیان تێدا نییه. شه‌نگال كراوه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى نایاسایى كه بێباكانه له‌سه‌ر برین و خه‌مى ئێزدییان خه‌ریكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سیاسیانن.
له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و ئیداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كار ده‌كات تا به هاوكاریى یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
خوشك و برایانى ئێزدى به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدى خۆیان بڕوا و ئایینى خۆیان پاراستووه و هه‌میشه هۆكارێكى گرنگ و كاراى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بوون و بۆ هه‌میشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م یاده‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كوردستان به لانكه‌ى ئارام و پارێزراوى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ كه‌سوكارى ڕفێنراوان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له گه‌ڕان و ڕزگاركردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینى چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین.
سڵاو له گیانى پاكى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به سه‌رپه‌رشتیى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، شه‌نگالیان ڕزگار كرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشى. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش به ئێزدییان كرد. خوشك و برایانى ئێزدى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٦ ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان هاتووە :
رۆژی ۳ / ۸ / ۲٠۱٤ دەستی تاوانی تیرۆریستانی داعش گەیشتە دانیشتووانی سڤیلی شەنگال و دەوروبەری و دوور لە هەموو بەهایەكی ئاینی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی،کۆمەڵکوژیان کردن.
كوردانی ئێزدی كە شوێنكەوتووانی ئاینێكی دێرین و ئاشتیخوازی كوردستانن بە درێژایی مێژوو (۷٤)حەفتاوچوار جار رووبەڕووی فەرمان و مەرگەسات بوونەتەوە، كە یەكێك لە دڕندانەترینیان شاڵاوەکانی داعش بوو. لەو تاوانەدا نزیکەی (٦٥٠٠ ) هاونیشتمانی ئێزدی کەوتنە دەست چەکدارانی داعش و ژمارەیەکیان گوللەبارانکران و ژمارەیەکیان بێسەرشوێنکران، ئەمە جگە لەوەی زیاتر (۳٦٠) هەزار كەس ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بوون.
خەڵكی خۆراگری شەنگال و دەوروبەری دوای ئاوارە بوونیشیان لەگەڵ ئازاری لەدەستدانی كەسوكار و خێزانەكانیان ڕووبەڕووی ژیانێكی سەختی ئاوارەیی بوونەوە كە بەهۆی گەرمای بەتین و نەبوونی پێویستییەكانی ژیان و چارەسەری پزیشكی بە دەیان ژن و منداڵیان لە چیای شەنگال گیانیان لە دەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا داعش هەموو رێگایەكی نامرۆڤانەی گرتەبەر بۆ تێكدانی دیمۆگرافیا و شوناسی كۆمەڵایەتی و ئایینی هەزاران ساڵەی ناوچەكەیان و تەقاندنەوە و خاپوورکردنی پەرەستگاكانیان و بە زۆر گۆڕینی ئایین و باوەڕیان و كوشتنی بە كۆمەڵ و دەیان تاوانی تر کە بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەم كردەوە دڕندانانە دەچنە خانەی تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدەوە. لە ماوەی شەش ساڵی رابڕدوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە خزمەتكردنی ئەو خێزانە ئێزیدیانەی کەلە زێدی خۆیان ئاوارەبوون و پێداویستییەکانیان لە کەمپەکاندا بۆ دابینکراوە. دوابەدوای تاوانەکانی داعش، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی ئێزیدی و نەتەوە و پێکهاتە ئاینییەکانی دەشتی نەینەوا پێکهات و دەستە و نوسینگە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و دۆزینەوەی ونبوان و هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان دامەزرا ، لە رێگای دەستەی لێكۆلینەوە و بەبەڵگەکردن لە دهۆک نزیکەی ( ٥٠٠٠ ) دۆسییە تۆمارکراون و بەڵگەی پێویست کۆکراونەتەوە کەلەئێستادا هەمەئاهەنگی دەکرێت لەگەڵ تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی داتا و بەڵگەکانیان پێبدرێت تا کەیسی کوردانی ئێزیدی لەسەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنن و تاوانباران لە دادگایەکی تایبەتمەندا دادگایی بکرێن.
هەروەها لە لایەن نوسینگەی تایبەتی کاروباری ئێزدییە رفێنراوەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە ( ۳٦٠٠ ) کوردی ئێزدی ڕزگارکراون و گەڕێنراونەتەوە ناو خێزان و کەسوکاریان و کارکراوە بۆ ئاساییکردنەوەی ژیانیان.
لە پاش ئازادکردنی شەنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، وەزارەتمان لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراقی فیدراڵ دەستیکردوە بە دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سنووری قەزای شەنگال و لە کۆی (۷۱) گۆڕی بەکۆمەڵ کە دەستنیشان کراون ( ۲۱ )گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراونەتەوە و (۳٠۲ ) ڕوفات دەرهێنراون و لە داهاتوودا پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکەش بەردەوامی دەبێت. سەرۆك و ئەندامانی بەرێزی ئەنجوومەنی روحانی كوردانی ئێزیدی.. کەسوکاری سەربەرزی قوربانیانی شەنگال وەک دەزانرێت لە دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ۳‌ی ئابی هەموو ساڵێکیان دیاریکردووە بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی بۆ ئەوەی لە هزری نەوەکانی داهاتوودا بمێنێتەوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا مەراسیمی یادی قوربانیانی کردووەتەوە، بەداخەوە ئەمساڵ لەبەر بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی تەندرووستی نەتوانرا ئەو یادە بکرێتەوە.
ئەمڕۆ ئێمە لەدڵەوە یادی قوربانییەکانمان دەکەینەوە، بە کردار کاردەکەین بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور و یاسا قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکرێتەوە و شەنگالی ڕەنگین ئاوەدان بکرێتەوە و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. كارەساتی شەنگال سەرەڕای تاڵی و دژوارییەكانی، بەڵام جارێكی تر جگە لە دووپاتکردنەوەی هاوسۆزی و پشتیوانی یەكتر لە ڕۆژە سەختەكاندا، خەلکی کوردستان بەتایبەت دانیشتوانی شاری دهۆک باوەشی میهرەبانیان بۆ خوشک و برایانی ئێزیدیان کردووە و نموونەی بەرزی پێکەوەژیانیان پیشانی جیهان دا. دروود بۆ ڕۆحی قوربانیانی کوردانی ئێزدی سەربەرزی بۆ کەسوکاریان.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستیی روسیا كۆتاییهاتنی سەرجەم تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای راگەیاند.
میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستی رووسیا رایگەیاند، لە سەنتەری گامالی تاقیكردنەوەكان تایبەت بە دروستكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كۆتاییانهاتووە. گوتیشی "ڤاكسینەكە لەلایەن سەنتەری گامالی نیشتمانی بۆ توێژینەوە لە پەتا و زیندەزانی پەرەیپێدراوە و نوسراوە پێویستەكان ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسێنرێت.
هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستیی رووسیا راشیگه‌یاندووه كه پاش تۆماركردنی ڤاكسینەكە بەكاردەهێنرێت و لە هەنگاوی یەكەمیشدا به كارمەندانی كەرتی تەندروستی و مامۆستایان و قوتابیانی ناوەندەكانی خوێندن ده‌درێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی رووسیا راشیگه‌یاندووه كه مانگی 10ی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه به ته‌واوه‌تی به‌رده‌ست ده‌بێت.
پازدە خێزانی عەرەب بەهاوكاری سوپای عێراق هاتوونەتە گوندێكی خورماتوو بەلام كوردەكان رێگریان لێكردون و بەمەش شەڕوو ئالۆزی لەنێوان كورد‌و عەرەب دروستبووە بەلام سوپای عێراق تەقەی لەكوردەكان كردوە دەیانەوێت بەزەبری هێز عەرەبەهاوردەكان لەوێ نیشتەجێ بكەن .
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا، کەنەکە دەڵێت:”سبەینێ جەژنە، جەژنی قوربانە. بەداخەوە ئێمە ئەمسالیش لە دۆخێکی ئاڵۆزدا جەژن دەکەین. لە تەواوی کوردستان هێرشی لەناوبردن بەرامبەر گەلی ئێمە بەردەوامە. خەڵکی کوردستان دەکوژرێن و سروشتی ولاتەکەشمان وێران دەکرێت، هەڕەشە و داگیرکاریی هەتا دێ لەسەر باشوور و رۆژاوای کوردستان زێدەتر دەبێت، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش گوشاری دەولەت لەسەر خەڵک رۆژ بەرۆژ لە زیدبووندایە، کێشەکانیش بەردەوام قووڵتر دەبنەوە”.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بۆ بەرخۆدانی جەنگاوەرانی ئازادیی کراوە لە بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر هەفتانین و
بۆ کێشە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی باشورفی کوردستانکراوە، هەروەها هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و تیایدا هاتووە”ئێمە سڵاو بۆ هەموو بەرخۆدەرانی کوردستان دەنێرین و بە سەرکەوتنەکانیان سەربڵندین، هەمانکات لە کەسێتی شەهیدانی هەفتانیندا هەموو شەهیدانی ئازادی بەڕێزەوە بەبیردێنینەوە. لە حزوری رۆحی ئەواندا، وابەستەیی خۆمان بە رێگای تێکوشانی ئەوانەوە دووبارە دەکەینەوە”.
کەنەکە، هیوا دەزەخوازێت”لە کاتێکی نزیکدا ئیدی گەلی کوردستان بتوانێ بە ئارامی و ئاشتی و ئازادی جەژن و شادییەکانی پیرۆز بکات. بەو بۆنەوە ئێمە پیرۆزبایی جەژنی قوربان سەرەتا لە زیندانیان و جەنگاوەرانی ئازادی و گەلی کوردستان و تەواوی جیهانی ئیسلامیی دەکەین”.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
جەژنی قوربان لە گەلی ئێمەو هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆزبێت
سبەینێ جەژنە، جەژنی قوربانە. بەداخەوە ئێمە ئەمسالیش لە دۆخێکی ئاڵۆزدا جەژن دەکەین. لە تەواوی کوردستان هێرشی لەناوبردن بەرامبەر گەلی ئێمە بەردەوامە. خەڵکی کوردستان دەکوژرێن و سروشتی ولاتەکەشمان وێران دەکرێت. هەڕەشەو داگیرکاریی هەتا دێ لەسەر باشوور و رۆژاوای کوردستان زێدەتر دەبێت. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش گوشاری دەولەت لەسەر خەڵک رۆژ بەرۆژ لە زیدبووندایە. کێشەکانیش بەردەوام قووڵتر دەبنەوە. لە باشوور کێشە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵاتییەکان درێژەیان هەیە. پرسی ناوچە دابڕاوەکان ئالۆزتر و بێچارەسەر ماون. هێرش و داگیرکاریی دەولەتی تورکیاشیان هاتۆتە سەر. لە باکوریش شەڕی مان و نەمان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە. لەم دۆخە ئاڵۆزەشدا، پەتای کۆرۆنا سەرتاسەری کوردستانی گرتۆتەوە.
دەولەتی تورکیا نەک هەر لە باکور، لە باشوور و رۆژاواش پەلاماری گەلی کوردستان دەدات. ئەو دەولەتە بەشێک لە خاکی رۆژاواو باشووری کوردستانیشی داگیر کردووە. لەهەوڵی ئەوەشدایە داگیرکارییەکانی فراوانتر بکات. نزیکەی مانگ و نیوێکە بە هەموو هیزی خۆیەوە هێرشی بۆ سەر باشوور دەستپێکردووە. بەتایبەتیش لە ناوچەی هەفتەنین دەیەوێت شوێنی زێدەتر داگیر بکات. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەشدا، گەلی کوردستان و جەنگاوەرانی ئازادیی بە هەموو شێوەیەک بەرگریی دەکەن. بە قارەمانیی و فیداکارییەکی بێوێنەوە رووبەڕووی هێرشەکان بوونەوەو پووچەڵیان کردوونەوە. بەرخۆدانی هێزی گەریلا لە هەفتەنین وەک داستانێک دەگێڕدرێتەوە. بەو بۆنەوە ئێمە سڵاو بۆ هەموو بەرخۆدەرانی کوردستان دەنێرین و بە سەرکەوتنەکانیان سەربڵندین. هەمانکات لە کەسێتی شەهیدانی هەفتەنیندا هەموو شەهیدانی ئازادی بەڕێزەوە بەبیردێنینەوە. لە حزوری رۆحی ئەواندا، وابەستەیی خۆمان بە رێگای تێکوشانی ئەوانەوە دووبارە دەکەینەوە.
بێگومان لە هەرچوار پارچەی کوردستان و لە هەموو شوێنێکی دی، گەلی ئێمە ئەو گەلەی جاران نییە. ئێستا خاوەنی هۆشیارییەکی زێدەتر و لەناو تێکۆشانێکی نەتەوەیی و دیموکراتخوازیی سەردەمییدایە. ئیدی نە لە زۆراداران دەپاڕێتەوە و نە ژێردەستیش قبوڵ دەکات. ئیدی هیوای خۆی تەنیا بەخۆی و رێبەریی و تێکۆشەرانی خۆیەوە گرێ داوە.
بەداخەوە لەبەر پەتای کۆرۆنا ناتوانین وەک هەر جارێک جەژنە پێرۆزە بەڕێوە ببەین. هیوادارین گەلی ئێمە بە وریایی و خۆپاراستنەوە جەژنی قوربان پیرۆزبکەن و رێنماییە پێویستەکانی خۆپاراستن پەیڕەو بکەن.
ئێمە بەهیواین لە کاتێکی نزیکدا ئیدی گەلی کوردستان بتوانێ بە ئارامی و ئاشتی و ئازادی جەژن و شادییەکانی پیرۆز بکات. بەو بۆنەوە ئێمە پیرۆزبایی جەژنی قوربان سەرەتا لە زیندانیان و جەنگاوەرانی ئازادی و گەلی کوردستان و تەواوی جیهانی ئیسلامیی دەکەین.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان ده‌ڵێت: له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و ئه‌و بارودۆخه سه‌خته، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كه به ئاراسته‌ی ته‌بایی و برایه‌تی و كاری هاوبه‌ش و قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان هه‌نگاو بنێین، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان‌م كه له هه‌موو قۆناغه‌كان ته‌حه‌مولی سه‌ختی و ته‌حه‌ددیاته‌كانیان كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی –یه ..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م. پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و به‌ره‌كه‌ت و ئاشتی له كوردستان و عێراق له ناوچه‌كه‌مان.
له‌كاتێكدا پێشوازی له‌و جه‌ژنه پیرۆزه ده‌كه‌ین كه گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌حه‌ددیاتی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستی ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه. ئه‌و ته‌حه‌ددیاته سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ن كه سه‌قامگیریی سیاسی و بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و ئه‌و بارودۆخه سه‌خته ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كه به ئاراسته‌ی ته‌بایی و برایه‌تی و كاری هاوبه‌ش و قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان هه‌نگاو بنێین. وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان‌م كه له هه‌موو قۆناغه‌كان ته‌حه‌مولی سه‌ختی و ته‌حه‌ددیاته‌كانیان كردووه، جه‌ژنی پیرۆزی قوربانیش به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌م كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دابنیشن.
ئه‌وه‌یشمان هه‌رده‌م به‌بیر بێت كه به‌ته‌بایی و یه‌كڕیزی كێشه‌كان باشتر چاره‌سه‌ر ده‌بن و له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیدا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته دی. به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ر ئه‌وه له لایه‌نه سیاسییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن. بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بن و له هه‌مانكاتیشدا ڕه‌چاوی فه‌رهه‌نگی باڵا و ده‌وڵه‌مه‌ندی كورده‌واری بكه‌ن و خۆیان له گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو له به‌رانبه‌ر یه‌كتر بپارێزن.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی ماندووبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه و ئاساییش و پۆلیس و ڕاگه‌یاندنه‌كان بكه‌م كه له‌و كاته‌ی په‌تای كۆرۆنا ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و هۆشیاریی ته‌ندروستی ئه‌رك و شه‌ونخوونیی زۆریان كێشاوه.
جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیوای به‌خته‌وه‌ری و خۆشیتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
30ـی 7ـی 2020
میدیا- هه‌ولێر
دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 2020.7.24 بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سوتا و زیاتر لە 230 دوکان زیانیان پێگەیشت، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیان لێکەوتوان و دوکاندارانی ئەم بازاڕە سەردانی بازاڕەکەی کرد و لێژنەیەک بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی بازاڕەکە پێکهێنرا بۆ گواستنەوەی بازاڕەکە بۆ شوێنکی گونجاو، تا گەیشتنە ئاکامی گفتوگۆکان ئەو بڕیارانە دران:-
1- بۆ یارمەتیدانی کاسبکاران، ئەوانەی لەئاکامی ئاگرکەتنەوەکە زەرەرمەند بوونە، هەروەها بۆ ئەوەی کار و کاسبی خەڵک نەوەستێت و بتوانن لە کاری ڕۆژانەی خۆیان بەردەوامبن، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ئەو دوکانانەی کە سوتاون نۆژەن بکرێنەوە.
2- بۆ گواستنەوەی بازاڕەکە و دروستکردنی بازاڕێکی مۆدێرن و سەردەمیانە بە میکانیزمێکی گونجاو و ڕەزامەندی کاسبکاران، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەوشوێنەی کە دەستنیشان دەکرێت بۆیان، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی وەک تۆڕەکانی (ئاو، کارەبا، قیڕتاوکردنی شەقامەکانی، سیستەمی بەرگری شارستانی) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر 2020.7.28
ھەولێر - KDP.info : دوێنێ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و باڤڵ تاڵەبانی کۆ بوونەوە، سیاسەتمەدارێکی کوردیش دەڵێ، ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە ھۆی ئەوەی کورد لە ناوخۆ یەکڕیز بێت و پێگەی کوردیش لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە بەھێز دەکات، لەبەرئەوەى ھەرکاتێک کورد یەکڕیز بووە دەستکەوتی گەورەی بەدەست ھێناوە، بەتایبەت پارتی و یەکێتی.
سیاسەتمەداری کورد و سکرتێری گشتیى یەکێتیی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان YNDK ، غەفوور مەخمووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "ناوەندی سیاسیی کوردستان پەرشوبڵاو بووە و پێویستی بە ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوە ھەیە و پێویستە ھەموو لایەنەکان کۆک بن لەبارەی پرسە چارەنووسسازەکان ، یەکێتی و پارتی لەدوای ١٩٩١وە تا ئێستا ئیدارەی کوردستان دەکەن و چەندین جار پەیوەندییەکانیان گرژى و ھەوراز و نشێوی تێکەوتووە و دواتر کێشەکانیان چارەسەر کردوون، شتێکی ئاساییە کە ململانێی سیاسی ھەبێت، ئەوەی تێبینی دەکرێت ھەردوولا گەیشتوونەتە قەناعەتێک بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی، هەر لایەکیش بۆچوونى خۆى هەیە، ئەمەش ئاساییە و پێویستی بە دیالۆگ ھەیە، پێویستە هەردوولا ھاوشان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بیروڕا بگۆڕنەوە، ئێمە پێشوازی لەو ھەوڵە دەکەین و ئومێدەوارین بگەنە ئەنجامی باش."
غەفوور مەخمووری گوتیشی: "ھەرکاتێک کورد یەکھەڵوێست بێت ھەرێمی کوردستان بەھێز دەبێت و یەکێتی و پارتی وەکو دوو ھێز تا چەند لە یەک نزیک بن ھێزێک بە بزاڤى ڕزگاریخوازیی نیشتمانى کوردستان دەبەخشن، بۆیە لێکتێگەیشتن و رێکەوتنى هەردوولا سوودی زۆرە، نزیکبوونەوەی ھەردوولا هەنگاوێکى ئیجابییە و پێویستە ھەوڵ بدرێت بگەنە چارەسەرێکی ڕیشەیی و تێگەیشتنی ھاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چۆنییەتى بەڕێوەبردنى کوردستان."
مەخمووری باسی لەوەش کرد: "گەلی کورد ھەرکاتێک یەکڕیز بووە دەستکەوتی گەورەی بەدەستھێناوە ، لە ١٩٩١کاتێ لایەنەکان بە یەکەوە ڕاپەرینیان ئەنجام دا سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا و، لە ١٩٩٢ کە ھەڵبژاردن کرا حکوومەت دروست بوو ، بەڵام کە ساڵانى ١٩٩٤ و ١٩٩٥ شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسا بە زیانى کورد تەواو بوو، دواتر سەرۆک بارزانی و مام جەلال کە ڕێککەوتنی ستراتیژییان واژۆ کرد جارێکی دیکە کوردستان پێشکەوتنی بە خۆیەوە دیت و بووە جێی ئومێدی ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها ساڵى ٢٠٠٣ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس بە یەکڕیزی لە نووسینەوەى دەستوورى عێراق و پێکهێنانى حکومەتى عێراق کۆمەڵێ دەستکەوتمان بەدەست ھێنا، ئەگەر یەکڕیز بین خەڵکی دیکە بەھەند لە کورد دەڕوانێ و، ئەگەر پەرشوبڵاویش بین وەک ئێستا ئەوا زۆر ناوەندو بەغداش ئەو بایەخە بە ھەرێمى کوردستان نادەن، بێگومان دۆستانى دیکەشمان بە ھەمان شێوە، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان یەکڕیز بن، پێویستە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ببێتە چەتری کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان و ھەر کێشەیەکیان ھەبێت لەوێ چارەسەری بکەن.".
هەڤپەیڤین : بڵند ئیبراھیم
٢٧ - ٧ - ٢٠٢٠