yndk

yndk

براى بەڕێزمان کاک خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیى حیزبى دێموکراتى کوردستان
بەڕێزان ئەندامانى دەفتەرى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دێموکراتى کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنى شۆڕشگێڕى ناسراو کاک (مووسا باباخانی ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دێموکراتى کوردستان)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە توندى ئەم کارە تیرۆریستییە ئیدانەو مەحکووم دەکەین و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەى شەهید و تەواوى هەڤاڵانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٨ / ٢٠٢١
میدیا - عەمان :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆى ئوردەن (الاذاعة الأردنية) باسى لە رەوشى کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و، وتى کوردستان لە نێو هاوکێشە سیاسییەکانى ناوچەکەدا توانیویەتى پارێزگارى لە پێگە و بوون و شوێنى خۆى بکات و بەرەو دواڕۆژێکى گەش هەنگاو دەنێت.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 8 / 8 / 2021، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە لایەن راگەیاندنکارى ناسراوى ئوردەن (حەمادە فەراعنە) بۆ بەرنامەى (اللقاء المفتوح)ى رادیۆى ئوردەن میواندارى کرا و، لە گفتوگۆیەکى فراوان سەبارەت بە رەوشى کوردستان و عێراق و ناوچەکە تیشکى خستە سەر دوا گۆڕانکارى و پێشهاتە سیاسییەکان و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان وتى: (کوردستان لە نێو هاوکێشە سیاسییەکانى ناوچەکەدا توانیویەتى پارێزگارى لە پێگەى و شوێنى خۆى بکات، سەرەڕاى ئەوەى کەوا لە چەندین لاوە کیشەو گرفتى بۆ دروستدەکرێت بەڵام بەردەوامە لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، دەتوانین بڵێین سیاسەتى حەکیمانە سەرۆک مەسعود بارزانى وەک رێبەرى گەلى کوردستان وایکردووە کەوا کوردستان پارێزراو بێت و بەردەوام لە گەشەکردندا بێت، زۆر جار گەمارۆى دیبلۆماسى خراوەتە سەر کوردستان، بەڵام بە هەوڵ و تێکۆشان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک مەسعود بارزانى ئەو گەمارۆ دبلۆماسییانەى سەر کوردستان تێکشێنراون و، کوردستان وەک وێستگەیەکى دیبلۆماسى گرنگ ماوەتەوەو وڵاتان بە بایەخەوە مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن.).
مەخموورى سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێرو بەغدا بۆ رادیۆى ئوردەن وتى : (لەم دواییانەدا پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر هەندێ پێشڤەچوونیان بەخۆیانەوە بینیوەو شێوەیەک لە تێگەیشتن هەیە، لە مانگى رابردوودا حکومەتى عێراق ٢٠٠ میار دینارى بۆ حکومەتى کوردستان نارد، ئەمەش هاوکار بوو بۆ پڕکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى کەوا لە بودجە مانگانەى حکومەتى کوردستان هەیە بە تایبەت لە بوارى پێدانى مووچەى فەرمانبەران، هەوڵەکانیش بەردەوامن کەوا پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا ئاساییبکرێنەوە، ئەمەش خواستى حکومەتى کوردستان بووەو لەم رووەوە هەموو ئیلتیزاماتێکى خۆى بەرامبەر حکومەتى فیدرالى عێراق بەجێهێناوە .).
لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەدا مەخموورى، تیشکى خستە سەر هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێرو وتى : (ئەم هێرشانەى کرانە سەر فڕۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى زیاتر بۆ ئەوە بوو کەوا ئارامى هەولێر بشێوێنن، بەڵام ئەم هێرشانە لەسەر ئاستى کوردستان و نێودەوڵەتى ئیدانەکران، هەموو لایەک ئەوە باش دەزانن کەوا هەولێر ئارامترین شارە لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا ناحەزان چاویان بەو واقیعەى هەولێر هەڵنەیەت و هێرش بکەنە سەرى.)، هەروەها وتى : (هێزەکانى ئاسایش و پۆلیش و پێشمەرگەى کوردستان لەماوەى رابردوودا و تا ئێستاش سەرکەوتووانە پارێزگارییان لە هێمنى و ئاسایشى کوردستان کردووە، ئەو ئارامییەى لە کوردستان هەیە وایکردووە کەوا پارێزگاکانى دیکەى عێراق خۆزگەى پێ بخوازن، وایکردووە هەولێر و کوردستان ببنە وارگەیەکى ئارام بۆ کوردستانییان و تەواوى عێراقییەکان.).
لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەدا مەخموورى سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان ئوردەن و کوردستان وتى : (گەلى کوردستان هەمیشە بە چاوى رێزەوە دەڕوانێتە گەلى ئوردەن و، هەڵوێستى خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵاى دووەم و حکومەتى ئوردەن بەرامبەر گەلى کوردستان جێگەى رێزە، دەتوانین بڵێین پەیوەندییەکانى ئوردەن و کوردستان نموونەیین، کوردستان خوازیارە ئەو پەیوەندییانە زیاتر بەرەو پێشەوە بچن.).
شایانى باسە چاوپێکەوتنەکە نزیکەى کاتژمێرو نیوێکى خایاند و مەخموورى سەبارەت بە چەندین و پرس و بابەتى دیکەى پەیوەست بە رەوشى کوردستان روانینى خۆى خستەڕوو.

شەوی رابردوو لە ھێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر گوندی کەندالی سەر بە قەزای مەخموور، ژمارەیەک ھاووڵاتی سڤیلی کورد رفێندران و سێ ھاووڵاتیش برینداربوون، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، پێشمەرگە دەستی بە کێوماڵکردنی سنووری مەخموور کردووە.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچووغ، بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری تیرۆرستی داعش، لە دەڤەری کەندێناوەی نزیک مەخموور  دزەیان کردووتە سنووری ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە و بازگەی کاتییان داناوە، کە بە داخەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی لەلایەن داعشەوە رفێندراون و سێ  ھاووڵاتیش بریندارن".

بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچووغ دەشڵێت: "ھەر دوای رووداوەکە، ھێزەکانی پێشمەرگە گەیشتوونەتە شوێنی بازگەی داعش و چەکدارانی داعشیش رایانکردبوو، ھێزەکانی پێشمەرگە لە دوێنێ شەوەوە دەستیان بە کێوماڵی ناوچەکە کردووە بۆ لە نێوبردنی چەکدارانی داعش و رزگارکردنی ھاووڵاتیانی سڤیل".

کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: رەوشی دەڤەری مەخموور، ئەو سنوورەی پێشمەرگەی تێدایە زۆر ئارامە و، تەنیا رووداوەکەی شەوی رابردوو نەبێت، کە داعش دزەی کردبوو، بەڵام سنوورەکە زیاتر خراوەتە ژێر چاودێری و رووداوی ھاوشێوە دووبارە نابنەوە.

 

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 7 / 8 / 2021 شاندێکی YNDK بە نوێنەرایەتیى سکرتێرى گشتیى YNDK بریندارەکانی مەخموور بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە لەرەوشى تەندروستى پرسین و هیواى زووچاکبوونەوەى بۆ خواستن.
پشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە؛ شاندێکى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و سەردار خدر سارمەمى ئەندامى مەکتەبى ناوەندى دارایى YNDK) بە نوێنەرایەتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیى YNDK بریندارەکانی مەخموورى بەسەرکردەوە کەوا شەوى رابردووى لە نزیک گوندى کەنداڵ لەسەر شەقامى سەرەکى نێوان هەولێر و مەخموور کەوتبوونە کەمینێکى تیرۆریستانى داعش، شاندى YNDK لە نزیکەوە لە هەواڵى تەندروستى بریندارەکانیان پرسى و هیواى زووچاکبوونەوەیان بۆ خواستن و سڵاوو رێزى هەڤاڵ غەفوور مەخموورى-یان پێڕاگەیاندن.
شایانى باسە تیرۆریستانى داعش شەوی رابردوو لەگوندی کەندالی سەر بەقەزای مەخموور ژمارەیەک هاوڵاتیان رفاندووەو هەروەها لە کەمینێکدا سێ هاوڵاتیشیان بریندار کردووە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ بریندارەکان ئەنجام درا.

بۆچی داعش مەخموور جێناهێڵێت

میدیا- مه‌خموور

گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لە سەر رێی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بریندار ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیش ده‌رفێنن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییه‌كان  كه‌ ده‌ست ، له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ ده‌ستگیر كرابوون، داعش 5 كه‌سیانی ئازاد كردووه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان لای خۆیانی هێشتووه‌ته‌وه‌.

هەروەها  هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان،  چه‌كدارانی داعش  ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كردووه‌ له‌و كاته‌ی له‌بازگه‌كه‌دا نه‌وه‌ستاون و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س بریندارده‌بن و له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ نێو ئه‌و ده‌ست گیر كراوانه‌ی كه‌ لای داعشن 2 كه‌سیان كوردن و دووانی دیكه‌شیان عه‌ره‌بن .

بۆچی داعش مەخموور جێناهێڵێت

مەخموور دەكەوێتە ٥٦ كیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر و لە نێوان هەردوو ڕووباری (زێی گەورە و زیی بچووك) هەڵكەوتووە، ناوچەیەكی دەشتایی  هەیە و دانیشتوانەكەی زۆرینه‌ی كورد و هه‌ندێك عەرەب پێكهاتوون.

مەخموور تا ساڵی ١٩٩٦ یەكێك بووە لە قەزاكانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەڵام دواتر لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریب، ئەو شارە خراوەتە سەر پارێزگای موسل و تاوەكوو ئێستاش لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە موسله‌.

به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌ ده‌ڤه‌ری مه‌خموور هه‌یه‌ هه‌روه‌ها بۆ داعش و چەكدارەكانی به‌كه‌یفی خۆیان ته‌راتێن ده‌كه‌ن، مەخموور گرنگییەكی زۆری هەیە، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی سنووری شاره‌كه‌ فراوانه‌، هه‌روه‌ها ناوچە بەرفراوانەكانی دەشتی موسل و سنووری پارێزگای موسل بە ناوچەكانی پارێزگای كەركووكەوە دەبەستێتەوە و چەكدارانی داعش دەتوانن وەك ڕێڕەوێك لە مووسڵەوە بۆ كەركووك و زنجیرە چیاكانی حەمرین تا سنووری پارێزگای دیالە، مەخموور بەكار بهێنن، ئەمەش وایكردووە وێڕای بۆردومانی پچڕپچڕی داعش و ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانە، هێشتا چەكدارانی داعش لە دەڤەرەكە ببیندرێن.

- يا جماهير حماة الوطن الكوردستانية

 - الاخوات و الاخوة الأزديين مرفوعيي الرؤوس

 - عوائل و ذوي شهداء كوردستان

 لقد تعرض الأخوات والأخوة الإیزديين على امتداد التأريخ الى الظلم، لقد تم اضطهادهم من الناحية القومية والدينية و واجهوا حملات الابادة لقد اضطهدوا مرتین، مرة بسبب كونهم كورداً، والثانية بسبب إنهم إیزیدیون، مما لاشك فيه كان هجوم ارهابيي داعش يوم 3/8/2014 تكراراً للتأريخ، انها محاولة للأبادة الجماعية ومحوهم مواطنين وارضاً، لذا علينا جميعاً استذكار هذه الكارثة القومية و ان نستلهم منها الدرس والعبر، و في الوقت ذاته علينا الوقوف جميعاً ضد الهجمات التي تشن على الاخوات والاخوة الإیزيديين وفضحها.   

 واليوم اذ نستذكر فيه الذكرى السنوية لهذه الكارثة القومية الأليمة، يتحتم علينا ان نعتبرها كارثة قومية ونسعى الى ان نحولها الى قضية قومية، ومنذ هذا اليوم علينا ان نوصل هذه الحقيقة مرة اخرى الى المجتمع الدولي، بأن شعب كوردستان يتعرض باستمرار الى الأبادة الجماعية، وبغية عدم تكرار مثل هذه الكوارث ضد شعب كوردستان عليهم التعاون معنا من اجل اعلان استقلال كوردستان وتأسيس دولة كوردستان، وهذه هي الضمانة الوحيدة لعدم تكرار مثل هذه الكوارث.

 في ذكرى كارثة شنگال، نعرب مرة اخرى كما كنا، عن دعمنا وتعاطفنا مع الأخوات و الأخوة الإیزديين، وندين ثانية وبشدة هجمات واعتداءات خفافيش الظلام والجهل لأرهابيي داعش، وندعو الكوردستانيين على صعيد كوردستان الكبرى والجاليات الكوردستانية في الخارج ان يكونوا عوناً وسنداً للأخوات والأخوة الإیزديين للتعريف الأكثر لهذه الجريمة بالعالم، و ان يطرحوا جرائم ارهابيي داعش على المجتمع الدولي، من اجل مزيد من الفضح والأدانة، والمساعي التي بذلت حتى الآن كانت مثمرة، وان التعريف بالإبادة الجماعية (جینوساید) لكارثة شنكال هي نتاج تلك المساعي ونحن من جانبنا نرحب بها ونقيمها عالياً.

 

 الإجلال و الرفعة  للأخوات والأخوة الإیزيديين.

 المجد والخلود لشهدائنا.

 الموت والعار لخفافيش الجهل ارهابيي داعش.

 

  غفور مخموري

 السكرتير العام

 للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK

 ٣ / ٨ / ٢٠٢١

- جەماوەرى وڵاتپارێزى کوردستان ...
- خوشک و برایانى سەربەرزى ئێزدى ...
- کەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
 
خوشك و برايانى ئێزدی به‌درێژایی مێژوو زولمیان لێكراوه‌و، له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌وه‌ چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و کەوتوونەتە بەر شاڵاوى قڕکردن‌، دوو جار چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌ جارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردن و جارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێزدین، بێگومان هێرشى تیرۆریستانی داعش لە ٣ / ٨ / ٢٠١٤ دووباره‌بونه‌وه‌ی مێژوو بوو‌، هه‌وڵدان بوو بۆ جینۆسایدكردنى ئێزدییان و سڕینەوەیان بە خاک و خەڵکەوە، له‌سه‌ر هه‌موو لایەکمانە‌ ئەو کارەساتە نەتەوەییە بە بیربێنینەوەو پەندى لێوەربگرین، لە هەمان کاتدا پێویستە هەموو لایەکمان دژى ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستینه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر خوشك و برایانی ئێزدی و ئیدانه‌و ریسوای بكه‌ن.
ئەمڕۆ ئێمە کەوا ساڵیادى ئەم کارەساتە مەزنە نەتەوەییەمان دەکەینەوە، هەقە هەموو لایەکمان وەکو کارەساتێکى نەتەوەیى سەیرى بکەین و هەوڵبدەین بیکەین بە پرسێکى نێونەتەوەیى و، لەمڕووەوە پێویستە جارێکى دیکە ئەو راستییە بە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى رابگەیەنین کەوا گەلى کوردستان بەردەوام هەڕەشەى جینۆسایدکردنى لە سەرە، بۆ دووبارەنەبوونەوەى ئەو کارەساتانە دژى گەلى کوردستان پێویستە هاوکارمان بن بۆ راگەیاندنى سەربەخۆیى کوردستان و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان، ئەمەش تاکە زامنە بۆئەوەى کارەساتەکان دووبارە نەبنەوە.
لەیادى کارەساتى شنگاڵ؛ لێره‌وه وەک هەمیشە پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانی ئێزدی دووبارەدەکەینەوە و، جارێکى دیکە‌ هێرش و په‌لامارو ده‌ستدرێژییه‌كانی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی جه‌هاله‌ت تیرۆریستانی داعش به‌توندی ئیدانه‌و ریسواو مه‌حكوم ده‌كه‌ين و، داواكارين كوردستانییان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن و ره‌ڤه‌ندی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتیوان و هاوكاری خوشك و برایانی ئێزدی بن بۆ زیاتر ناساندنى ئەو تاوانە بە وڵاتانى جیهان و، تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش بخەنە روو بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، بۆئەوەى ئەم تاوانانە زیاتر ریسوا بكرێن، ئەو هەوڵانەى کە تا ئێستاش دراون بێبەرهەم نەبوون، بە جینۆسایدناساندنى کارەساتى شنگاڵ بەرهەمى ئەو هەوڵانەن و پێشوازى لێ دەکەین و بە بەرزى دەینرخێنین.
 
- شكۆو سه‌ربه‌رزی بۆ خوشك و برایانی ئێزدی.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانمان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان جه‌هاله‌ت تیرۆریستانی داعش.
 
 
 
غه‌فوور مه‌خمووری
سكرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٣ / ٨ / ٢٠٢١

له‌ یادی حه‌فت ساڵه‌ی جینۆسایدی شنگالدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و، ئەوەی تیرۆریستانی داعش حەفت ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا ئازارێكە هەرگیز لە یادی كوردستانیان ناچێت.  ئێمە باش دەزانین لە كاتی پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان، ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و بێویژدانیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران. ئەو تاوانەی داعشیش لە دەڤەری شنگال ئەنجامی دا درێژكراوەی ئەو زنجیرە جینۆساید و كۆمەڵكوژی و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: لە حەفتەمین ساڵیادی ئەو كارەساتەدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین و، بە ڕێز و شكۆوە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەكەینەوە كە بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شاری شنگال خوێنیان بەخشی و سەری داعشی دڕندەیان خستە ژێر پێی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و تۆڵەی ئەو ناهەقی و زوڵمەیان لە تیرۆریستان كردەوە.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت: جێگەی داخێكی زۆریشە دوای تێپەڕینی حەفت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتەدا هێشتا ئێش و ئازاری ئێزییدییەكان هەر بەردەوامە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە هیچ پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی شنگال و ئێزیدییەكانەوە نییە. هەر ئەوانەش ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال. لێرەدا بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك لەگەڵ داخواز و ئازارەكانیان دام. داواشیان لێ دەكەم لە ناوخۆیان یەكڕیز بن و ئومێدیان هەبێت و دڵنیاشیان دەكەمەوە هەر شتێك لەسەر بنەمای زوڵم و خۆسەپاندن بێت دواجار هەر كۆتایی دێت و، ئەو دۆخە نائاسایی و نایاساییەی ئێستا لە شنگالدا هەیە هەتا سەر نابێت و دەبێ خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ هەڤاڵ (شاکر هاشم) ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
براى بەڕێزمان هەڤاڵ (شاکر هاشم) ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى ناسراو و کوردپەروەر مام (هاشم ساڵح)ى باوکى بەڕێزتانمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1/8/2021

له‌ 31/7/1983 رژێمى له‌ناووچووى به‌عس هه‌شت هه‌زار كه‌سى له‌ بارزانیيه‌كان ده‌ستگیر كرد و شوێنبزرى كردن، كه‌ هه‌موویان پیاو و گه‌نج بوون.

هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى رژێمى زاڵمى سه‌ددامى دیكتاتۆر، ئۆردوگاكانى (قوشته‌په‌ و به‌حركه‌ و دیانا و هه‌ریر)یان گه‌مارۆدا و ئه‌و بارزانیانه‌یان گڕت كه‌ له‌و شوێنانه‌ نیشته‌جێ بوونى ناچارییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. له‌و رۆژه‌ شومه‌دا، هێزه‌ بێروحمه‌ كورد كوژه‌كانى به‌عسى له‌ناوچوو هه‌ر پیاو و گه‌نجێكى بارزانیییه‌كانیان ده‌ست بكه‌وتبایه‌، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیریان ده‌كردن، ته‌نانه‌ت مێردمنداڵه‌كانیشیان نه‌ده‌بوارد، ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ چه‌په‌ڵه‌ له‌ مێژووى بزاڤى رزگاریخوازى كوردا، به‌ ئه‌نفالكردنى بارزانییه‌كان ناونراوه‌ و شێوازێكى توندوتیژانه‌ى نامرۆیییانه‌ش بوو بۆ جێبه‌جێ كردنى سیاسه‌تى جینۆسایدكردنى گه‌لى كورد، كه‌ له‌ كۆتایى ده‌یه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له‌ په‌لاماره‌ به‌دناوه‌كانى ئه‌نفال دا زه‌قترو فراوانتر خۆى ده‌رخست و بێسه‌رو شوێنكردنى سه‌د و هه‌شتا هه‌زار كوردى لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌  له‌وه‌ى بارزانییه‌كان پتر له‌ سه‌د ساڵه‌ له‌ پێناوى مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى كوردا مه‌شخه‌ڵى خه‌بات وتێكۆشانیان هه‌ڵكردووه‌و پێشه‌ڕه‌وایه‌تى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان ده‌كه‌ن و سه‌ركرده‌ى وه‌كو شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانى و شێخ ئه‌حمه‌د و مسته‌فا بارزانى نه‌مرو ئیدریس بارزانیان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌.

جێى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تاى ئه‌نفال كردنى كورد بۆ سه‌ره‌تا و ناوه‌راستى حه‌فتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ى رژێمى به‌عس حه‌وت هه‌زار كوردى فه‌یلى ئه‌نفال كرد. دواى رووخانى رژێمى به‌عسى له‌ناوچوو له‌ساڵى 2003دا، له‌سه‌رده‌ستى هاوپه‌یمانه‌كان و گه‌لانى عێراق، هه‌وڵدان بۆدۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌نفال كراوه‌كان ده‌ستى پێكرد و له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى عێراقدا گۆرى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان ته‌رمى ئه‌نفال كراوانى كورد بوون، دواجار له‌17 تشرینى یه‌كه‌مى 2005دا 500 روفاتى بارزانیه‌كان كه‌ چه‌ند رۆژێك بوو دۆزرابوونه‌وه‌، هێنرانه‌وه‌ كوردستان و له‌ زێدى باب و باپیرانیاندا، به‌خاكى كوردستان سپێردران، به‌ڵام هه‌تا ئێستا زانیارى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆرى دیكه‌ى ئه‌نفال كراوه‌كان و شوێنى ئه‌نفال كردنیان له‌ده‌ست دانییه‌، و ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه‌ رژێمى به‌عسى له‌ناوچوو به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، زیاتر له‌180هه‌زار كوردى بێتاوانى ئه‌نفال كردووه‌.